ھێڵکاری گوێچکەی ناوەوە

نەخۆشیی مەنێیر (بە ئینگلیزی: Ménière's disease) بریتییە لە ناڕێکی و شێواوی لە گوێچکەی ناوەوە، سکاڵا سەرەکیەکانی ئەم نەخۆشییە بریتییە لە ھەستکردن بە:

  1. گێژی و سەرەسووڕە.
  2. بەوەی وەک گشت شتێک بە گەرددا بخولێتەوە یان نەخۆشەکە خۆی خول دەخوات لە بۆشاییدا.
  3. زرنگانەوەی گوێچکە.
  4. لەدەستدانی بیستن.

ئاساییانە، لە سەرەتادا تەنھا کاریگەری لەسەر یەک گوێ دەبێت؛ ھەرچەندە، لەگەڵ کاتدا ھەر دوو گوێ دەکرێت تووش ببێت.

بە گشتی سکاڵاکان ماوەی ٢٠خوولەک بۆ کاتژمێرێک دەخایەنێت،

وە بە پێی تیپەربوونی کات لە دەستدانی بیستن و زرنگانەوە لە گویچکەدا لەوانەیە سەقامگیر ببێت.

ھۆکاری نەخۆشیی مەنێیر نادیارە بەلام ھەر دوو ھۆکارەکانی بۆماوەیی و ژینگەیی بەشداری دەکات لە توشبوون بە نەخۆشیی مەنێیر. ژمارەیەک لە بیردۆز ھەن بۆ دۆزینەوەی ھۆکاری روودانی نەخۆشی مەنێیر، کەوا نزیکی بە ڕێژەی ١٠٪ کەیسەکان لەناو خانەوادەکاندا بۆماوەییە.

وا باوەڕ پیکراوە کەوا کۆ نیشانەکان ڕوودەدەن لە ئەنجامی زیاد بوونی درووست بوونی شلەمەنی لە توونی ناو خۆی گوێچکەدا.

دەستنیشانکردن و ناسینەوەی نەخۆشییەکە بەندە لەسەر کۆ نیشانەکان وە زۆر جار بە ئەنجامدانی پشکنینی بیستن.

بار و دۆخی دیکەش کە دەکرێت ھەمان کۆنیشانەکانی نەخۆشیی مەنێیر درووست بکەن بریتین لە نەخۆشییەکانی داڵانی ژانی نیوەی سەر (vestibular migraine) و کاتی ھێرشی ئیسکێمیا (transient ischemic attack).

ھێرشەکان بە زۆری لە لایەن دەرمانەوە چارەسەر دەکرێن، بۆ یارمەتی دان لە دڵ تێکەڵھاتن و دڵەراوکێ و بێ تاقەتی. پێوانەکان بۆ رێ گرتن لەم ھێرشە بە گشتی بە شیوەیەکی خراپ پالپشتی دەکرێن لە لایەن ئەم بەڵگەیەوە. وە خۆراکێکی کەم خوێ، دەرمانی میز پێکەرە، و ھۆرمۆنی کۆرتیکۆستیرۆیدس وەک چارەسەر دەتوانرێن بەکار بھینرێن.

دەرزی دان لەناو گوێجکە و نەشتەرگەریش دەتوانرێت تاقی بکرێتەوە بە ئەگەر پێوەرەکانی تر کاریگەری نەبوو.

نەخۆشیی مەنێیر بۆ یەکەمجار لە چاخە دێرینە زووەکانی ساڵی ١٨٠٠ەکان دیاری کرا لە لایەن (پرۆسپێر مەنێیر)، کە بە زۆری دەستپێ دەکات لە نێوان کەسانی تەمەن ٤٠ بۆ ٦٠ ساڵ، وە ڕەگەزی مێینە بە گشتی زیاتر تووش دەبن وەک لە رەگەزی نێرینە. لە دوای ٥ بۆ ١٥ ساڵ لە کۆ نیشانەکان، ڕووداوی سەرەسوورێ بە گشتی دەوەستێت و کەسەکە بەجێ دەمێنیت لەگەڵ نەمانی ڕاگرتنی ھاوسەنگی، بیستن بە خراپی لە گویچکە تووشبوویەکەیەوە و زرنگانەوە لە گوێچکەیدا.

نیشانەکاندەستکاری

نەخۆشی مەنێیر تایبەت دەکرێت لە لایەن گەرانەوەی نیشانە و ھەستکردن بە سەرەخولێ و سەرگێژبوون، کە دەکرێت تەواو بکرێت بە سەر ئێشە و ھەست کردن بە قورسای لە گوێچکەکاندا.

کەسەکان ھەروەھا لەوانەیە ئەزموونی کۆمەڵێک نیشانە بکەن کە پەیوەندی ھەیە بە کاردانەوەی نارێکی ئەو بەشەی مێشک کە لێپرسراوی ئەندامە خۆبزوێنەکانە (Autonomic nervous system).

نەشتەرگەریدەستکاری

ئەگەر نیشانەکان چارەسەر نەکرا لە لایەن چارەسەرە ئاساییەکان ئەوا لەوانەیە نەشتەرگەری ڕەچاو بکرێت. نەشتەرگەری بۆ شیتەڵکردنەوەی توورەکەی لیمفەکی ناوەوە (Endolymphatic sac) یەکیکە لە ھەڵبژاردەکان.

پێداچوونەوەیەکی پۆلینزانی لە ساڵی ٢٠١٥، ٣ شێوازی پەستان کەمکردنەوەیان دۆزیەوە کە بەکار ھینراون کە بریتیین لە:

  1. پەستۆ لابردنی سادە.
  2. چەقاندنی لادەرە.
  3. لابردنی توورەکەکە.

ھەندیک بەلگە دۆزراونەتەوە کەوا ھەر ٣ شێوازەکە بەسوود بوون بۆ کەم کردنەوەی سەرەخولێ و سەرەگیژیەکە، بەلام ئاستی بەلگەکە نزمە.

وا نرخێندراوە کەوا ریژەی ٣٠٪ کەسانی تووشبوو بە نەخۆشی مەنێیر تێکچوون و لەکارکەوتنی بۆری ئوستاکی'یان ھەیە. گوێی ناوەوە خۆی دەتوانرێت بە نەشتەرگەری لاببرێت لەڕێگەی بڕینی دەماری ڤێستیبیولار.

سەرچاوەکاندەستکاری