نەبتییەکان
نەبتیەکان میللەتێک بوون کە لە باکووری کەنداوی عەقەبە و باکووری خۆڕھەڵاتی نیمچە دوورگەی سینا و باشووری خۆڕھەڵاتی ئیسرائیل دەژیان.
ھەڵکەوتنیان
دەستکاریناوچەی نەبتیەکان کەوتۆتە باشووری ئوردەن، ھاوسنوور بوون لەگەڵ نیمچە دوورگەی عەرەبی لەباشوور وە لە باکووریش لەگەڵ کەنعانیەکان ھاوسنوور بوون لەسەدەی شەشەمی بەر لە زایین یەکیان گرت، نەبتیەکان بە زمانی ئارامی دەدوان، پەیوەندی پتەویان ھەبوو لەگەڵ عەرەبەکانی نیمچە دوورگەی عەرەبی، پاشماوەکانیان لەشاری پێترا لە ئوردەن ماوەتەوە. نەبتیەکان لە ھونەری تەلارسازی و ئاوەڕۆدا دەست ڕەنگین بوون لە پێترا ئەم بەھرەیان بەدی دەکرێت وەک درووستکردنی بەنداو و ئاوەڕۆکانیان، ناوی نەبتیەکان لەلای ئاشووریەکان تۆمارکراوە کە لەسەدەی چوارەمی پێش زایین ئاشوورپانیباڵ لەچوارچێوەی ئیمپراتۆریەتەکەی نیمچە سەربەخۆییەکیان پێ دەدات بۆ کاری بازرگانی و کارگێری. بەتایبەت لەسەردەمی پاشا حارسی سێیەم لە ساڵی ٨٥ پێش زایین، کە توانی سنوورەکانی فراوان بکات و بگات بە کەناراوەکانی دەریای سوور. ڕۆمانەکان لە دوو ھێرشی سەربازیدا شکستیان خوارد.
نەبتیەکان لەسەر باج و سەرانەی کاروانە بازرگانیەکان دەژیان کە بەھۆی ھەڵکەوتەی شارەکەیان کەوتبووە سەر ڕێگا بازرگانیەکانی ئەوکات.
شاڵاوی وڵاتانی دراوسێ
دەستکارینەبتیەکان بەدرێژایی مێژوویان وەک بەشێکی کارگێری لەژێردەستی ئیمپراتۆریەتە گەورەکان بوون وەک ئاشووریەکان و ھەخامەنشینیەکان و سلوکی و بێزەنتی و ڕۆمانەکان بوون، بەڵام بەھۆی زیرەکیان ھیچ کاتێک وەک ژێڕ دەستە ھەڵس و کەوتیان لەگەڵ نەکراوە.
سەرچاوەکان
دەستکاری- آذرنوش، آذرتاش، راههای نفوذ فارسی در فرهنگ و زبان عرب جاهلی، چاپ سوم. تهران: انتشارات توس، ١٣٨٨. شابک ٣-٤٣٦-٣١٥-٩٦٤-٩٧٨
- دەروازەی ئاسیا
- دەروازەی مێژوو
- دەروازەی عەرەبستانی سعوودی
- دەروازەی ئیسرائیل
- دەروازەی ئوردن
- دەروازەی فەلەستین
- دەروازەی سووریا
- دەروازەی ڕۆژھەڵاتی ناوین
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە نەبتییەکان تێدایە. |