نیزاڵ قەسووم

ئەستێرەناسێکی جەزائیریە

نیزاڵ قەسووم (بە عەرەبی: نضال قسوم) فیزیکزان و ئەستێرەناسێکی جەزائیریە، ھەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا و ماستەرە لە زانکۆی کالیفۆرنیا سان دیاگۆ، دوو ساڵ وەک لیکۆڵەر لە سەنتەری لێکۆڵینەوەی گادداردی سەربە ئاژانسی ناسای ئەمریکا کاری کردووە. لە ساڵی ١٩٩٠ تا ١٩٩٤ مامۆستای زانکۆ بووە لە جەزائیر، دواتر لە لە وڵاتی کووەیت تا ساڵی ٢٠٠٠ لەو کاتەوە لە زانکۆی ئەمریکی لە شاریجەی وڵاتی ئیمارات کاردەکات وەک پرۆفیسۆر و یاریدەدەری راگری کۆلێژی زانست و تەکنیک لە زانکۆی ناوبراو،[١] دوای دەرکەوتنیشی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان توانی ھەواداری زۆر کۆ بکاتەوە لە بڵاوکراوەکانی بە تایبەتی لە پێگەی یووتیوب. ئەندامی چەند کۆمەڵە و رێکخراوێکی زانستیە وەک رێکخراوی یەکێتی ئەستێرە ناسی نێودەوڵەتی، کۆمەڵەی جیھانی زانست و ئایین و پرۆژەی ئیسلامی بۆ دیارکردنی مانگ.

نیزاڵ قەسووم
لێدوان=
لەدایکبوون٦ی ئەیلوولی ١٩٦٠
جەزائیر
نیشتەجێئیمارات
بواری زانستیفیزیک، ستێرفیزیک
شوێنی کارزانکۆی ئەمریکی لە شاریجە
ناسراو بە ھۆیدەرکەوتنی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندەرکەوتنی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان

بەرھەم و کارەکان دەستکاری

نیزاڵ قەسووم جەند کتێبێکی بڵاو کردووەتەوە بە زمانەکانی فەرەنسی، ئینگلیزی و عەرەبی، ئەوەی تێبینی دەکرێت کتێبەکانی زیاتر تیشک دەخاتە سەر ئەو بابەتانەی کە مشتوومڕیان لەسەرە لە نێوان ئایین زانست دا بە تایبەتیش ئایینی ئیسلام کە پێی وایە دەبێت میتۆدی زانستی ئیسلامی بگەڕیتەوە بۆ سەردەمی زێڕی خۆی، ھەروەھا پێی وایە کە بیردۆزی پەرەسەندن پێچەوانەی بنەماکانی ئایینی ئیسلام نیە و رەتکردنەوەی راستیە زانستیە سەلمێنراوەکان لە بەرژەوەندی موسڵمانانو ئایینی ئیسلامدا نیە.[٢]

کتێبە بڵاوکراوەکان دەستکاری

  • أسئلة الإسلام والعلم المزعجة: الكون، التطور، الإعجاز
  • ISLAM, BIG BANG ET DARWIN: les questions qui fâchent
  • Islam et science : comment concilier le Coran et la science moderne
  • ISLAM’S QUANTUM QUESTION
  • RÉCONCILIER L’ISLAM ET LA SCIENCE MODERNE
  • إثبات الشهور الهلالية ومشكلة التوقيت الإسلامي
  • APPLICATIONS OF ASTRONOMICAL CALCULATIONS TO ISLAMIC ISSUES

[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "https://web.archive.org/web/20150712111019/https://www.bigquestionsonline.com/users/nidhal-guessoum". {{cite web}}: External link in |title= (help); Missing or empty |url= (help)
  2. ^ "https://web.archive.org/web/20170217134858/http://www.huffingtonpost.com/nidhal-guessoum/islam-evolution_b_1175776.html". {{cite web}}: External link in |title= (help); Missing or empty |url= (help)
  3. ^ "http://nidhalguessoum.org/books/". {{cite web}}: External link in |title= (help); Missing or empty |url= (help)