نیرجا بانۆت (بە ھیندی: नीरजा भनोत) (٧ی ئەیلوولی ١٩٦٣ چاندیگارا، پەنجاب، ھیندستان – ٥ی ئەیلوولی ١٩٨٦ کەراچی، پاکستان)، کارمەندێکی فڕۆکەوانی بوو. توانی لە ڕووداوی فڕۆکەی (Pan Am Flight 73) ژیانی سەدان کەس لەو ھێرشە چەکدارییە بپارێزێت کە لە کەراچی لە پاکستان کرایە سەر فڕۆکەکەی. لەدوای مردنی بەھۆی ڕووداوەکەوە خەڵاتی ئاشۆکا (Ashoka Chakra) پێ درا، بەمەش بووە گەنجترین ھیندی کە ئەم خەڵاتە بباتەوە.

سەرەتای ژیان دەستکاری

نیرجا بانۆت لە ٧ی ئەیلوولی ١٩٦٣ لە چاندیگارا لە ھیندستان و لەخێزانێکی پەنجابی لەدایکبووە[١] بەڵام لە مومبای (ئەوکاتە بۆمبای) گەورەبوو. باوکی کەناوی ھاریش بانۆتە ڕۆژنامەنووسێک بووە لە مومبای. دایکیشی ناوی ڕاما بانۆت بوو. نیرجا دوو برای ھەبوو بەناوەکانی ئەخیل و ئەنیش.[٢] سەرەتای خوێندنی لە قوتابخانەی ناوەندی سکارێد ھارت بوو، دواتر کە خێزانەکەی چوونەتە بۆمبای ئەوا چووەتە قوتابخانەی بۆمبەی سکۆتیش سکووڵز. پاشان لە کۆلێجی ست. خاڤێر خوێندن تەواودەکات. نیرجا ھەر لەبۆمبای دەستدەکات بەکاری مۆدێل و نمایشکاری جلووبەرگ. نیرجا یەکێکبووە لە ھەوادارانی ئەکتەری دیاری بۆلیوود ڕاجیش خانا، دەگوترێت لەماوەی ژیانیدا زۆرجار دیالۆگەکای ئەو ئەکتەری دەگووتەوە.[٣]

فیلم دەستکاری

لە ١٩ی شوباتی ٢٠١٦، فیلمێکی بۆلیوود بە ناوی نیرجا (Neerja)، بە ڕۆڵی سەرەکیی سۆنام کاپوور لەسەر ژیانی نیرجا بڵاوکرایەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "The glamorous lives of '80s air hostesses in India". Quartz.
  2. ^ Avantika Bhuyan (5 March 2016). "It is incredible how blessed this project has been: Atul Kasbekar".
  3. ^ "Neerja: A fond tribute to a forgotten hero". Retrieved 14 January 2017.