نووری شاھین

(ڕەوانەکراوە لە نوری شاھینەوە)

نوری شاھین لە ئەڵمانیا لەدایکبووە لە بەرواری ٥/٨/١٩٨٨ ، لە ساڵی ٢٠٠١ پەیوەندی بە ئەکادیمیای وەرزشی یانەی بوروسیا دۆرتمۆندەوە کردووە. لە ٦/٨/٢٠٠٥ ڕیکۆردێکی بە ناوی خۆیەوە تۆمارکرد بەوەی بووە لاوترین (کەمتەمەنترین) یاریزان لە خولی بۆندسلیگادا یاری بکات لەیاری بەرامبەر وۆڵفسبۆرگ. سێ مانگ دواتر (لە ٢٦ ـی ١١) بووە کەمتەمەنترین یاریزان کە لە خولی ئەڵمانییدا گۆڵتۆماربکات بەرانبەر یانەی نورێمبێرگ.

نوری شاهین

کاروانی وەرزشیدەستکاری

کاروانی نێودەوڵەتی نوری شاھین لەگەڵ ھەڵبژاردەی تورکیای ژێر تەمەن ١٧ ساڵان دەستی پێکرد کاتێک تەنیا ١٦ ساڵی تەمەن بوو لە پاڵەوانیەتی وڵاتانی ئەوروپای ژێر تەمەن ١٧ ساڵان.لەو پاڵەوانیەتییەدا یەکێک بوو لە یاریزانە باشەکان و دووەم گۆڵکەر بوو. لە ئۆکتۆبەری ٢٠٠٥ ـیشدا لەگەڵ ھەڵبژاردەی یەکەمی تورکیا یەکەم یاری نێودەوڵەتیی خۆی کرد بەرانبەر ئەڵمانیا و بووە لاوترین یاریزانیش لە مێژووی ھەڵبژاردەی وڵاتەکەیدا کە گۆڵ بکات. لە وەرزی ٢٠٠٧-٢٠٠٨ بوروسیا دۆرتمۆند بەخواستن نوری شاھین-ی وێدایە یانەی فیێنۆردی ھۆڵەندی و ساڵێک دواتر گەڕایەوە یانە ئەڵمانییەکە…لەگەڵ بوروسیا دۆرتمۆند بەشداری لە ١٣٥ یارییدا کردووە و ١٣ گۆڵی بۆ تۆمارکردوون،لەوەرزی ٢٠١١-٢٠١٢ ڕووی کردە یانەی ڕیال مەدرید و تا ئێستاش بەردەوامە لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید ی ئیسپانی

دەستکەوتەکاندەستکاری

بروسیا درۆتمۆندی ئەلمانیدەستکاری

  • خوولی ئەڵمانی ناسراو بە بۆنیسلیگا وەرزی ٢٠١٠ - ٢٠١٢

ڕیال مەدریدی ئیسپانیدەستکاری

=ھەڵبژاردەی توورکیادەستکاری

  • جامی نەتەوەکانی ئەوڕووپای خوار تەمەن ١٧ ساڵی لەساڵی ٢٠٠٥

سەرچاوەدەستکاری