لە ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٥ کاتێک تەمەنی چوار ساڵ بوو، یەکەم ڤیدیۆی دەستپێکرد کە لەلایەن خوشکە گەورەکەیەوە تۆمارکرابوو و لە ئەکاونتی دایکی لە فەیسبووک بڵاوکرایەوە ڤیدیۆی کورت داواکرا بۆ باشتر کردنی کەرتی کارەبا لە مانگی ئابی ھەمان ساڵدا باوکی پەیجێکی ئەکاونتی فەیسبووکی دروست کرد نما کە دەتوانێت پەیام و ڤیدیۆ و وێنەکانی بڵاوبکاتەوە. کارەکانی نما ھەر زوو زانرا و لە ماوەیەکی کورتدا بڵاوکراوەو پەیجەکەی ژمارەیەکی زۆر لە ھەوادارانی بۆ پاڵپشتی کار و چالاکییەکانی بەدەست ھێنا بینەرە ڤیدیۆیییەکانی ملیارانیان تێپەڕکرد توانای پێشکەشکردن و نیشاندانی وای لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی ناوخۆیی و جیھانی کرد لە چەندین ڕاپۆرت و چاوپێکەوتندا تیشک بخەنە سەر ژیان و چالاکییەکانی.

نما نەریمان سابیر محەممەد

نما٨١٠.jpg
نما نەریمان
لەدایکبوون١٤ی ئازاری ٢٠١١
نیشتەجێیسلێمانی
پیشەمنداڵێکی چالاکوانی مافی مرۆڤە کارەکانی بۆ بەرگرییە لە باشتر بوونی ژیانی ھەمووان
چالاکبوون٢٠١٥-ئێستا
باوان(ەکان)شاگوڵ، نەریمان

نما دەڵێت " ئەم کارانەی من بۆ مافی خەڵکە دەمەوێت مافی هەمووان بەدەست بێت، کاردەکەم بۆ پێکەوە ژیان بە ئاشتی. من بەرگری لە مافەکانی مرۆڤ دەکەم. دەمەوێت ھەموو دڵخۆش بن ھەموو زەردەخە بکەن. بۆ ئەوەی ھەموو ئەمانە بە منداڵی بەدەستبھێنم و من ھەوڵ دەدەم من لە کاریگەری خۆم دڵنیام.

ژیاندەستکاری

نما کچی نەریمان سابیر محەمەدە و لە بواری ڕاگەیاندندا کاردەکات و وەک سەرپەرشتیاری کار و چالاکییەکانی نمە کاردەکات دایکی ناوی شاگوڵ ڕەئووف حەمید نما دوو خوشکی گەورەتری ھەیە بە ناوەکانی (دیانا و ئانا) و ئێستا لە شاری سلێمانی لە کوردستان نیشتەجێن. نما لە ھەموو منداڵێکی تر جیاوازە، لە ٨ی مانگ ەوە دەستی بە قسەکردن کرد و ھەمیشە لە ھەر بۆنەیەک کە ڕوودەدات دەیپرسی و گلەیی و ڕەدکردنەوەی نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتایییەکانی دەکرد. لەقوتابخانەی نێودەوڵەتی کامبریجی تەمەن چوار ساڵی شاری سلێمانی ئامادەبوو بۆ تەواوکردن و تێپەڕاندنی تاقیکردنەوەکان و بەدەستھێنانی پلەی نایاب لەقۆناغەکانی خوێندندا زمانی کوردی و ئینگلیزی و زاراوەی سۆرانی و ھەورامی زانی ئەو بەشداری لە میوزیک و کاراتی و ڕاھێنانی مەلەوانی دەکات.

یەکەم دەرکەوتنیدەستکاری

کاتێک بچووک بوو، دەستی کرد بە لاسایی کردنەوەی کەسایەتییە بەناوبانگەکان زۆربەی کات لە ڕێگەی ڤیدیۆی خۆیەوە بە بەکارھێنانی ئامێرەکانی ئایپاد بۆ تۆمارکردن بۆ دەنگوباس، ھەروەھا دروستکردنی لێدوان لەگەڵ ئەوەی ڤیبەر پەیوەندی ڤیدیۆیی دەکات و دەیاننێرێ بۆ پوری کە لە ئەمریکا دەژی نما سەرنجی لەسەر نەبوونی خزمەتگوزاری و ئەو کەسانەی لە نیشتیمانەکەی ئەودا ئازار دەچێژن نما بەراوردی ئەو خزمەتانەی دەکرد کە لە ئەمریکا دا ھەیە لەگەڵ ئەو بارودۆخەی ئێستا لە وڵاتەکەیدا ھەیە و لە ھۆکارەکانی دەپرسی ڕۆژێک کە سەیری تەلەفزیۆنەکەی دەکرد کارەبا کەی کوژایەوە ئەمەش وای کرد ھەستی بە نیگەرانی بکات و ھانی بدات داوا لە خوشکی گەورەتری بکات ئانا ڤیدیۆیەکی کورت تۆمار بکات و لە ئەکاونتی فەیسبووکی دایکیدا بڵاو بکرێتەوە لەوانەیە ببێتە ھیوایەک بۆ ئەوەی کەسانی بەرپرس بۆ چاککردنی کارەبا کە چاک بکاتەوە. لە سەرەتایە باوکی بیرۆکەکەی ڕەت کردەوە بەڵام دواتر کاتێک نما سوور بوو لەسەر ئەوەی کە ئەو کارە بکات بۆ باشترکردنی کواڵێتی خزمەتگوزاری ژیانی خەڵک باوکی ڕازی بوو و پشتگیری کرد پاشان چەندین ڤیدیۆی کورتی بۆ تۆمار کرد و لە ئەکاونتی خۆیدا بڵاوی کردەوە کە بووە بەناوبانگ ڤیوس لە ناو خەڵکدا و دواتر باوکی لاپەڕەیەکی تایبەتی بۆ نما و ھەروەھا لە سایتەکانی تری پەیوەندی کۆمەڵایەتی دروست کرد.

سەرچاوەکاندەستکاری

rudaw.net English

Pukmedia.com

rudaw.net