ناڵپارێز شارۆچکەیەکە، کەوتووەتە ناحیەی ناڵپارێز، قەزای پێنجوێن، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.[٢]

ناڵپارێز
Nalparez
ناوپارێز
دیمەنی شارۆچکەی ناڵپارێز
دیمەنی شارۆچکەی ناڵپارێز
وڵات کوردستان[١]
 عێراق
پارێزگاسلێمانی
قەزاقەزای پێنجوێن
ناحیەناحیەی ناڵپارێز
بەرزایی
١١١٨ مەتر (٣٬٦٦٨ پێ)
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینسوننی شافعی

ئەم شارۆچکەیە ناوەندی ناحیەی ناڵپارێزە.

جوگرافیا دەستکاری

ناڵپارێز لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی ھەرزەڵە و لە باشوور لەگەڵ گوندی گوڵانی سەروو و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی یاساماڵ و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی گوڵانی خواروو.[٣][٤]


مێژوو دەستکاری

دروست بوونی ناحیەی ناڵپارێز ئەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٧٨ و لەو کاتەدا ڕژێم ئەو شوێنەی کرد بە ئۆردووگای زۆرەملێ و ئیدارەی ناحیە و شارەوانی بۆ دانا. یەکەم بەڕێوەبەری ناحیەکە لە ساڵی ١٩٨٨ دابوو بە ناوی (ئەحمەد) ناسراو بە (ئەحا لەیلێ) وە یەکەم مدیر بەلەدیە کە کاری کرد ئەویش ناوی (ئەحمەد) بوو. بەھۆی شەڕی عێراق-ئێرانەوە ساڵی ١٩٨٣ چۆڵ کرا و ڕوخێنرا و ئاوەدانی تیا نەما. پاش ڕاپەڕین لە ساڵی ١٩٩١ و کۆڕەو جارێکی تر ناڵپارێز ئاوەدانی بۆ گەڕایەوە٠ ئەو کاتە ئیدارە نەبو رێکخراوەجیھانیەکان ھاتنە ناو کوردستانە وە لە ساڵی ١٩٩١ ڕێکخراوی مانگی سووری نێو دەوڵەتی (ICRC) یەکێک لە خوێندنگەکانی ناو ناڵپارێزیان نۆژەن کردەوە.

نەخۆشخانەیەکیش تا ساڵی ١٩٩٢ ئەو ڕێکخراوە بەڕێوەی دەبرد پاشان لە ساڵی ١٩٩٣ حکومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی تەندروستی بەڕێوەی دەبرد تا ساڵی ١٩٩٧ کۆی نەشتەرگەری گەورە و بچووک بریتی بوو لە (١٠٠٠٠) دە ھەزار نەشتەرگەری.

فەرمانگە حکومییەکان دەستکاری

  1. فەرمانگەی باری شارستانی لە مانگی (٦/١٩٩٩) تیا دامەزرا.
  2. لقی کشتوکاڵی لە ساڵی (٢٠٠٠) دا دامەزرا.
  3. شارەوانی لە ساڵی (٢٠٠٠)دا تیایدا ھەڵبژاردن کراو دامەزرا.
  4. بنکەی پۆلیسی دارستان لە ساڵی (٢٠٠٤) دا دامەزرا.
  5. بنکەی سامان و دروستی ئاژەڵ لە (١/٤/٢٠٠٢) دا دامەزرا.

سەرچاوەکان دەستکاری