نازک سەلیم نێروەیی

(لە نازک نێروەییەوە ڕەوانە کراوە)

نازک سەلیم نێروەیی (١٩٨٩ لە دێرەلووک، عێراق[١] – ٢٠١٢) خانمە گۆرانیبێژێکی بە ڕەگەز کوردی باشووری کوردستان بوو. ئەندامی کارای سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان، و کادیری لقی ھەژدەی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو.[٢]

نازک سەلیم لە ڕێکەوتی ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢، لە کاتژمێر (٨:٣٠) خولەکی سەرلەبەیانی دوای ناردنی چەند نامەیەک بە مۆبایل بۆ خزم و دۆستەکانی و پەیامی گەردەنئازاریی بۆ خوشکەکەی ھەر لە ڕێی نامەی مۆبایلەوە دیار نامێنێت، لە کاتژمێر (١١:٣٠) خولەکی پێش نیوەڕۆی ھەمان ڕۆژ پۆلیس توانی جووتێک پێڵاو و لەچک و مۆبایلی ئەو ھونەرمەندە لەسەر زێی گتورە بدۆزێتەوە. پاش ڕۆژێک لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ تیمەکانی مەلەوانی لە کاتژمێر (١٠:٤٥) خولەکی بەیانی توانیان تەرمی ئەم ھونەرمەندە لە ڕووباری زێی گەورەدا بدۆزنەوە.[٣]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «نازک نێروەى : هەتا نوکە من خو موحتاجى کەسێ نەکریە...». kurdzhin.net. لە 2024-11-03 ھێنراوە.
  2. ^ «نازک سەلیم: نە ئەڤینداری دەکەم، نە شوو دەکەم». chra.tv. لە 2024-11-04 ھێنراوە.
  3. ^ «تەرمی هونەرمەند (نازک ) لە زێی گەورە دۆزرایەوە». chra.tv. لە 2024-11-04 ھێنراوە.