دەبوو عبدوڵڵا محەممەد کوڕی عیسا مەھانی ماتماتیکزان و فەلەکناسی فارسی بوو و لە شاری ماھان لەدایکبووە، (ئێستا پارێزگای کرمان، ئێران) لە خەلافەتی عەباسی لە بەغداچالاک بووە. بەرھەمە ماتماتیکییە ناسراوەکانی بریتی بوون لە شرۆڤەکانی لەسەر توخمەکانی ئیقلیدس لەسەر گۆی و سلندەر لە نووسینی ئارکیمیدس و سفێریکای مێنێلاوس ھەروەھا دوو ڕیساڵی سەربەخۆ. ھەوڵیدا کێشەیەک چارەسەر بکات کە لەلایەن ئارکیمیدزەوە دروست کرابوو کە بریتی بوو لە بڕینی گۆیییەک بۆ دوو بەرگ بە ڕێژەیەکی دیاریکراو کە دواتر لەلایەن ماتماتیزانێکی سەدەی دەیەم ئەبوو جەعفەر خازینەوە چارەسەرکرا. تاکە کارێکی ناسراوی کە لە بواری فەلەکناسیدا ماوەتەوە لەسەر حیسابکردنی سەمتەکان بووە. ھەروەھا بە چاودێری فەلەکی ناسرابوو و ئیدیعای کرد کە خەمڵاندنەکانی بۆ کاتی دەستپێکردنی سێ مانگگیرانی یەک لە دوای یەک وردە تا لە ماوەی نیو کاتژمێردا.[١]

ژیاننامە دەستکاری

مێژوونووسان بەھۆی نەبوونی سەرچاوەکانەوە کەمێک لە ژیانی مەھانی دەزانن. لە شاری مەھان لە فارس لەدایکبووە. لە سەدەی نۆی زایینی یان سەدەی سێیەمی کۆچی چالاک بووە، لە ساڵی ٢٣٨ی کۆچی (٨٦٠) لە بەغدا ژیاوە و لە ساڵی ٢٥٨ی کۆچی (٨٨٠) مردووە. لە ئاماژەیەکەوە لە خشتە حەکیمییەکانی ئیبن یوونسدا ناسراوە بەوەی کە لە نێوان ساڵانی ٨٥٣ بۆ ٨٦٦دا چاودێری فەلەکیی کردووە ئەمەش ڕێگەی بە مێژوونووسان داوە کە کاتەکانی ژیان و چالاکییەکانی بخەمڵێنن.[٢][٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Meri, Josef W. (2005-10-31). Medieval Islamic Civilization: An Encyclopedia (بە ئینگلیزی). Routledge. ISBN 978-1-135-45603-0.
  2. ^ "al-Mahani - Biography". Maths History (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-05-28.
  3. ^ "Al-Māh | Encyclopedia.com". www.encyclopedia.com. Retrieved 2023-05-28.