وشیار ئیسماعیل مستەفا

(لە مەلا ھوشیارەوە ڕەوانە کراوە)

وشیار ئیسماعیل مستەفا مامۆستای ئایینیی، وتاربێژ و بانگخوازێکی کوردیی باشووری کوردستان بوو.

وشیار ئیسماعیل

لەدایکبوون١٩٧٦
مەرگ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦
نەتەوەکورد
پیشەمەلا، وتاربێژ، بانگخواز
ئایینئیسلام
مناڵ(ەکان)ئیسرا، نزا، سەنا، ئەحمەد، مریەم[١]

ژیان دەستکاری

لە ساڵی ١٩٧٦ لە گوندی کەوباک لە نزیک بەردەڕەش لەدایکبووە. لە ساڵی ١٩٩٩ ئیجازەی مەلایەتی وەرگرتووە. لە ساڵی ٢٠٠٣ کۆلێژی شەریعەی تەواو کردووە. لە ساڵی ٢٠٠٧ ماستەری لە تەفسیر وەرگرتووە، و لە ساڵی ٢٠١٣ەش پلەی دکتۆرای لە تەفسیر وەرگرتووە. بۆ ماوەی ١٣ ساڵ وتاربێژ بووە لە گوندی بێستانە، دواتریش لە مزگەوتی خدر سوارە بۆ ماوەی دە ساڵ.[٢] گوتاربێژی مزگەوتی عومەر بندیان بوو لە شاری ھەولێر و بانگخوازێکی ناسراو بوو. یەکێکیش بوو لە دامەزرێنەرانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە ھەولێر.[٣] ھاوکات بەرپرسی لقی ھەولێری مەکتەبی زانایانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان.[٤]

مردن دەستکاری

شەوی سێشەممە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ لە بەردەم ماڵەکەی خۆی بە گوللە کوژرا. ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حیزبیی و جەماوەرێکی زۆر، تەرمی مامۆستا وشیار ئیسماعیل بە خاک سپێردرا.[٥][٦]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "ئەگەر بکوژانی دکتۆر ھۆشیار ئاشکرانەکران دەسەڵات خۆی تۆمەتبارە". westganews.net. ٢٠١٦-١١-٢٣.
  2. ^ "ژیاننامەی شەھید دکتۆر ھوشیار ئیسماعیلی تیرۆر کراو". shanpress.com. ٢٠١٦-١١-٢٢. ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "شایەتحاڵانی ڕووداوەکە باسی کوشتنی مەلا وشیار ئیسماعیل دەکەن". rudaw.net. ٢٠١٦-١١-٢٣.
  4. ^ "بەوێنە بیبینە … چەند چرکەیەک پێش تیرۆرکردنی، دکتۆر ھوشیار خەریکی چی بووە !". shanpress.com. ٢٠١٦-١١-٢٣. ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "بەوێنە.. وشیار ئیسماعیل 10 خولەک پێش شەھیدبوونی چیدەکر". xelk.org. ٢٠١٧-٠١-١٧. ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ "ئاسایشی ھەولێر بەڵگەیەکی سەیر لە تیرۆرکردنی مەلا وشیارئاشکرا دەکات". hivaykurd.com. ٢٠١٦-١٢-٠٨. ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.