مەدەر مەشرووم (لە دایکبووی ١٩٧٩، ڤیەتنام) ناوێکە بۆ چالاکوان، نووسەر و بلۆگەری ڤیەتنامی نگوین نگۆک نھو کوینھ.[٣] مەشرووم یان نام بەڤیەتنامی ناوی کچەکەیەتی، ئەو سەرەتای ئەو نانوەی بەکارھێنا لە بلۆگەکەی 'Mẹ Nấm'.

نگوین نگۆک نھو کوینھ

لەدایکبوون١٩٧٩
ناوەکانی ترمەدەر مەشرووم
پیشەبلۆگەر، چالاکوانی سیاسیی
تۆڕی بلۆگەرانی ڤیەتنام
ناسراوە بەچالاکوانی مافەکانی مرۆڤ
خەڵاتەکانخەڵاتی ھیلمان ھامێت ٢٠١٠[١]
خەڵاتی بەرگریکاری مافەکانی مەدەنی ساڵ (٢٠١٥)[٢]

دوای لەدایکبوونی یەکەم منداڵی کە نازناوەکەی نام (مەشرووم-قارچک) بوو، ئەوا نگوین نگۆک لەچەند تۆڕ و ماڵپەڕێکی ئینتەرنێت بەناوە خوازراوەکە بەشداری دەکرد، لەسەرەتادا تەنیا وەک گۆڕینەوەی ڕێنمایی و بیرۆکەی دایک و باوکانە بوو، بەڵام دواتر بیرۆکەکە گۆڕدرا و لە بلۆگی تایبەتی خۆیدا چالاکییەکانی بەرەو گۆڕینی کێشە کۆمەڵایەتییەکان ھەنگاوی نا. ئەو لە ساڵی ٢٠٠٦ دەستیکرد بە نووسین لە بلۆگەکەی، ئەمەش دوای ئەوەبوو کە سەردانی نەخۆشخانەیەکی کرد و چەند نەخۆشێکی ھەژاری بینی، دیدەنی چەند دایک و باوکێکی کرد کە بەھۆی ھەژارییەوە نەیاندەتوانی کرێی نەخۆشخانەکە بدەن.

نگوین لەبارەی بیرۆکەی بلۆگەکەی دەڵێت، زۆر بەسادەیی «من نامەوێت منداڵەکانم ھەمان زەحمەتی بچێژن کە من لەو باروودۆخەی ئێستادا تێیدام.»

نووسین لە بلۆگ و گیران دەستکاری

نگوین کوینھ لە بلۆگەکەی لەژێرناوی (مەدەر مەشرووم - دایکە قارچک) دەینووسی، لە نووسینەکانی بەڕوونی ڕەخنەی لە حکوومەتی ڤیەتنامی دەگرت لەسەر پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ و گەندەڵی. ئەو لەسەرەتای ساڵی ٢٠٠٦، دەستیکرد بەنووسین لە بلۆگەکەی ئەمەش ئەوکاتە لەنەخۆشخانەیەک چاوی بەچەند ھەژارێک کەوت لەبەردەم خۆرەتاوێکی گەرم وەستاون و چاوەڕێی چارەسەردەکەن. بەڵام بەھۆی نەبوونی پارەی پێویست ئەوا لەلایەن نەخۆشخانەکە پشتگوێ خرابوون.[٢]

یەکەم دەستگیرکرانی کوینھ دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٩، کاتێک ڕەخنەی لە پڕۆژەی چینی-ڤێتنامی گرت دەربارەی گەڕانکردن بەدوای سەرچاوە سرووشتییەکانی ژێرزەوی، ناوبراو تیشێرتێکی دژی ئەو پڕۆژەیە لەچاپدا. دوای نۆ ڕۆژ لە زیندانیکردن، کوینھ ئازادکرا ئەمەش دوای ئەوەی بەڵێنی داخستنی بلۆگەکەی دا.[٤][٥]

دەستگیرکردنەوەی ٢٠١٦ دەستکاری

لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦، مەدەر مەشرووم دەستگیرکرا کاتێک ھەوڵیدا سەردانی چالاکوانە زیندانییە سیاسییەکان بکات.[٦] نووسینگەی کۆمیسیارانی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافی مرۆڤ ڕاپۆرتی ئەوەی بڵاوکردەوە کە نگوین لە ناوچەی خوان ھۆوا دەستگیرکراوە، ناوبراو سزادەدرێت لەژێربەندی ٨٨ سزای تاوانەکانی ڤیەتنام بەتۆمەتی درووستکردنی پڕووپاگەندە لەدژی دەسەڵاتی سۆسیالیستی ڤیەتنام.[٧]

کاردانەوەکان دەستکاری

ئەمریکا، یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ نووسینگەی کۆمیسیارانی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافی مرۆڤ ئیدانەی دەستگیرکردنی مەدەر مەشروومیان کرد، وە ئاماژەشیان بەوەکرد دەستگیرکردنی ئەو دژی پێشێلی مافەکانی مرۆڤە لەئاستی جیھانی و ھەروەھا بەپێی یاسا ناوخۆییەکانی ڤیەتنامیش بۆ مافەکانی مرۆڤ.[٨][٩] تێد ئۆسیوس باڵیۆزی ئەمریکا لە ڤیەتنام وتی «بەتووندی ئیدانەی دەکەم، ئەوە ھەڕەشەیەکە بۆ پاشەکەشەی بەرەوپێشچوونەکانی مافەکانی مرۆڤ لە ڤیەتنام.»[٩]

لە ڕۆژی ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٧، مەدەر مەشرووم بۆ ماوەی ١٠ ساڵ سزای زیندانیکردنی بۆ دەرچوو لەدادگای خان گۆوا ئەمەش دوای ئەوەی دادگا چالاکییەکانی ئەوی وەک بڵاوکردنەوەی پڕووپاگەندە دژی وڵات ھەژمارکرد.[١٠] بەڵام دواتر لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨، ئازادکرا.[١١] خۆی و خێزانەکەشی پارێزبەندییان پێشکەشکرا لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا. دوای دەرچوونی لە زیندان و چوونی بۆ ئەمریکا، ئەوا مەدەر مەشرووم ئەوەی ئاشکرا کرد کە ئەو بێدەنگ نابێت لە پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ لە ڤیەتنام.[١٢]

خەڵاتەکان دەستکاری

  • ھیومەن ڕایتس وۆچ، خەڵاتی پڕۆگرامی ھیلمان ھامێت.[١٣]
  • خەڵاتی بەرگریکارانی مافەکانی مەدەنی، ساڵی ٢٠١٥. لەبارەی وەرگرتنی ئەم خەڵاتەتی وتی «ھیوام دەخواست ئەو خەڵاتانە بەدەستنەھێنم، چونکە لەوڵاتێک دەژیم کە خەڵاتم پێدەدرێت لەبەرامبەر ھەوڵەکانم بۆ شەڕکردن.»[١٤]
  • خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی، ساڵی ٢٠١٧، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا پێیدرا.[١٥]
  • خەڵاتی ئازادی ڕۆژنامەوانی.[١٦]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Việt Nam: Các Nhà văn được Vinh danh vì Dấn thân cho Tự do Ngôn luận ١٣ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., HRW, 4.08.2010
  2. ^ ئ ا "Civil Rights Defender of the Year 2015 – Nguyễn Ngọc Như Quỳnh". Civil Rights Defenders. 2016-10-11. Archived from the original on 29ی Septemberی 2017. Retrieved 24ی Marchی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «crd» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
  3. ^ Mike Ives (October 12, 2016). "Vietnam Arrests Mother Mushroom, a Top Blogger, for Criticizing Government". New York Times.
  4. ^ Alyssa Strickland & Bita Eghbali, Vietnam's 'mother-mushroom' blogger fears arrest ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., Global Journalist, Missouri School of Journalism (November 10, 2014).
  5. ^ داڕێژە:Chú thích web
  6. ^ "Prominent blogger 'Mother Mushroom' detained in Vietnam". Committee to Protect Journalists. 2016-10-11. Archived from the original on 24ی Marchی 2020. Retrieved 24ی Marchی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  7. ^ UN Human Rights Chief urges Viet Nam to halt crackdown on bloggers and rights defenders ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. (press release), Office of the United Nations High Commissioner for Human Rights (October 14, 2016).
  8. ^ "Human Rights Commissioner Bärbel Kofler on the arrest of popular Vietnamese blogger Nguyen Ngoc Nhu Quynh". German Federal Foreign Office. 2016-10-11.
  9. ^ ئ ا Divya Kishore (October 12, 2016). "US and EU ask Vietnam to free prominent blogger Mother Mushroom arrested for criticising government". International Business Times. Archived from the original on 24ی Marchی 2020. Retrieved 24ی Marchی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  10. ^ "'Mother Mushroom': Top Vietnamese blogger jailed for 10 years". BBC News. 29 June 2017.
  11. ^ "'Viet Nam: blogger Nguyen Ngoc Nhu Quynh released into exile". PEN International. 24 October 2018. ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  12. ^ Mother Mushroom: Vietnam dissident and blogger arrives in US، ماڵپەڕی گاردیان، ڕۆژی ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  13. ^ Việt Nam: Các Nhà văn được Vinh danh vì Dấn thân cho Tự do Ngôn luận ١٣ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., Human Rights Watch (August 4, 2010).
  14. ^ "Civil Rights Defender of the Year 2015 – Nguyễn Ngọc Như Quỳnh". Radio Free Asia. 2015-04-14.
  15. ^ Vietnam dissident's daughter calls on Melania Trump for help، ماڵپەری ڕۆیتەرز، ڕۆژی OCTOBER 27, 2017 نووسراوە.
  16. ^ Mother Mushroom’ to Receive Press Freedom Award ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی دەنگی ئەمری (زمانی ئینگلیزی)، ڕۆژی November 15, 2018 نووسراوە.