مێژووی شەتڕەنج (بە ئینگلیزی: History of Chess) یەکێکە لە یارییە کۆنەکان کە لە ئێستادا لە نێو خەڵکی جیھاندا بەناوبانگە، بەجۆرێک تەمەنی ئەم یارییە زیاتر لە ١٥٠٠ ساڵ بێت. بە بڕوای ھەندێک کەس، شەترەنج داھێنانێکی ئێرانییەکانە و ھەر بۆیە تا ئێستاش وشەی فارسی بەکاردەھێنێت.[١][٢] ھەندێک کەس بە داھێنانی ھیندی و یۆنانی و ڕۆمانی و بابلی و سکیتی و میسری و جوولەکە و چینی و ئینگلیز و عەرەبیان زانیووە. بەڵام ئەوەی زیاتر لە ھەموو بۆچوونێکی تر قبووڵ دەکرێت ئەوەیە کە شەتڕەنج لە بنەڕەتدا ئێرانی بووە، دواتر لە ئێرانەوە بردراوە بۆ ھیندستان، ھەروەھا لە ئێرانەوە بۆ عەرەب و جیھانی ئیسلامی بڵاوبووەتەوە، دواجاریش لە جیھانی ئیسلامییەوە چووە ئەورووپا. لە سەدەی پازدەھەمی ئەوروپادا شەترەنج بوو بە شێوەی ئێستای، وە لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەھەمدا پاڵەوانێتی شەترەنجی جیھانی دەستی پێکرد. لە سەدەی بیستەمدا فیدراسیۆنی جیھانی شەترەنج دامەزرا.

سەرچاوەی شەتڕەنج دەستکاری

شەترەنج لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتی گوپتا لە ھیندستان سەریھەڵدا،[٣][٤][٥][٦] کە لە فۆڕمی یەکەمدا پێی دەگوترا chaturaṅga کە بە واتای چوار فیرقەی (سەربازی) دێت: پیادە، سوارە، فیل و گالیسکە، کە پەرەی سەند و بوو بە سەرباز و وەزیر و ڕووخسار و ئەسپ لە فۆرمێکی نوێدا.[٧]

شطرنج از ھند بە ایران معرفی شد و بخشی از آموزش شاھزادەھا و اشراف گردید.[٨] شەترەنج لە ھیندستانەوە بۆ ئێران ناسێندرا و بووە بەشێک لە پەروەردەی شازادە و ئاغاکان. لە سەردەمی ساسانیەکان لە دەوروبەری ساڵی ٦٠٠ ئەم ناوە گۆڕدرا بۆ چاترانگ و دوای ھێرشی عەرەبەکان بۆ سەر ئێران گۆڕدرا بۆ شەترەنج. یاساکانی شەترەنج لە ئێراندا بڵاوبووەوە، کاتێک یاریزانەکان ھێرشیان دەکردە سەر پاشای بەرامبەر، وشەی پاشایان دەگوت و کاتێک پاشا نەیتوانی دەرباز بێت، وشەی "چێکمێت" بە مانای پاشای بێ بەرگری بەکاردەھێنرا، ئەم وشەیە بڵاوبووەوە بە ناوچەکانی تر. چەندین چیرۆک ھەیە دەربارەی سەرچاوەی شەترەنج، بەڵام تەنھا چەند چیرۆکێکیان پەسەند و باوەڕپێکراون. لەم بەشەی خوارەوەدا ھەندێک لەم گێڕانەوە جیاوازانە دەکۆڵینەوە:

  • شانامە: چیرۆکێکە کە بە شانامای "ئەبو مەنسوور" ناسراوە، لەلایەن "تعلابی" گێڕدراوەتەوە.  ھەروەھا فێردۆسی لە کتێبی (شانامە)دا بە وردی ئەم چیرۆکەی خستووەتە ڕوو. چیرۆکەکە دەڵێت کاتێک تاڵھاند کوڕی نای ھیندی لە شەڕی گۆی ئامۆزا و برای ئیمی لەسەر شانشینی کوژرا، دایکی تووشی خەمۆکی بوو. کۆمەڵێک زانا یاری شەترەنجیان داھێنا بۆ سەرقاڵکردنی دایکەکە و ھەروەھا بۆ نیشاندانی دۆخی ئەو شەڕەی کە کوڕەکەی تێیدا کوژراوە.
  • ئەدەبیاتی ھیندستان: لە ئەدەبیاتی ھیندستاندا تەنھا دوو بەرھەمی قبوڵکراو ھەیە: یەکەمیان لە سەرەتای سەدەی ھەشتەمەوەیە کە بە زمانی "سانسکریت" و بە نووسینی سادە نووسراوە. سوباندو (ناوی ئەم دەقە) لەبارەی سەردەمی پاشا ڤاتسا و شاژنەکەی ئودایانا نووسیویەتی. لە نێو ئەو ماددانەدا ئاماژەیەک بۆ پارچەی شەترەنجیش ھەیە، ئەمەش بە تەواوی ڕوون نییە کە ئایا ئەم مادەیە تایبەتە بە شەترەنجی مۆدێرن یان جۆرێکی تری شەترەنج، چونکە جۆرێکی تر ھەیە کە بە دایس یاری دەکرێت. نووسینێکی دیکە پەیوەندی بە بانە، نووسەرێکی ھیندییەوە ھەیە کە لە کاتی وەسفکردنی شانشینی سری ھارشا کە لە باکووری ھیندستان فەرمانڕەوایی دەکرد، لە دەربارەکەیدا باسی فێرکاری شەترەنج دەکات.  ئەم نووسینە لە سەدەی حەوتەمی زایینی نووسراوە کە کۆنترین نووسینی نووسراوی ھیندییە کە پەیوەندی بە شەترەنجەوە ھەیە.
  • ئەدەبی ئیسلامی: مەسعوودی، مێژوونووسی موسڵمانی سەدەی چوارەم، لە موروج ئەلزەھب داھێنانی شەترەنجی بۆ بەلھیت، پیاوێکی بە ڕەچەڵەک براھیمی گەڕاندەوە. بە گوتەی ڕای مەسعوودی، ئەوە بەلھیت بوو کە یەکەم کتێبی سەبارەت بە شەترەنج بۆ ھیندوڤان کۆکردەوە. ھەروەھا مەسعوودی باس لە ئەفسانەیەکی بەناوبانگ دەکات، بەگوێرەی ئەو ئەفسانەیە داھێنەری شەترەنج داوای لە پاشای ھیندستان کرد چوارگۆشەکانی تەختەی شەترەنج پڕ بکات لە دەنکە گەنم - بەجۆرێک لە چوارگۆشەی یەکەمدا یەک دانە؛ لە دووەمدا دوو تۆو، لە سێیەمدا چوار دانە، تا خانەی شەست و چوارەم - کە دوای ژماردن دەریدەخات کە ئەگەر ھەموو زەوییەکە بە گەنم بچێنرێت، ئەم بڕە بەس نابێت.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Lewis, B. "From Babel to Dragomans: Interpreting the Middle East", Oxford University Press, 2004. pg 16: "In another area the Persians are accredited with the invention of board games, particularly chess, which still uses a Persian terminology. " [١]
  2. ^ Payne, R. "The splendor of Persia", Knopf, 1957. pg 49: "We owe a debt to Persia we can never repay. So much that is bright and glittering and desirable was invented by them. They were the first to invent angels, which the Jews borrowed during the Babylonian captivity, and the Christians borrowed from the Jews. The most beautiful of all decorated domes are in Persia. They invented chess and polo, and the first known highways for whecled traffic were the royal roads.. " [٢]
  3. ^ Leibs (2004), page 92
  4. ^ Forbes (1860)
  5. ^ Robinson & Estes (1996), page34
  6. ^ Murray, H.J.R. (1913). A History of Chess. Benjamin Press (originally published by Oxford University Press). ISBN 0-936317-01-9. OCLC 13472872.
  7. ^ Davidson, Hooper & Whyld, and Golombek all give this correspondence. Bird (pp 4, 46) exchanges the bishop and rook.
  8. ^ Meri 2005: 148