جوان پۆشی دەستەواژەیەکی فەڕەنسییە بەرامبەر چۆنیەتی و جۆریەتی پۆشین بەکاردێت لە جلوبەرگ و پێڵاو و کڵاو و پۆشنە جوانکاریەکانی تر، ڕێگاکانی جوان پۆشی و ڕێک پۆشی مرۆڤ لەخۆدەگرێت کە بە ڕێچکەکانی خۆی دادەپۆشێت وە پاشان وەک نەریتێک بۆتە باو. جوان پۆشی وەک داھێنانێکی جیھانی ھەژماردەکرێت لەپۆڵی نمایشەکاندا کە مەبەست لێی نمایشی جلوبەرگ و پێڵاو و کڵاو و بەریدان(جانتا) و جوانکارییە جۆربەجۆریەکانی تر، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی ئەم دەستەواژەیە لەسەرشەقام تەنھا بەرامبەر پۆشاک یان جلوبەرگ بەکاردێت، کە ھەریەکە لە ڕەگەزەکانی نێر و مێ ڕێچکەی تایبەتیان ھەیە یانیش زۆرجار تێکەڵ دەکرێن یاخود وەک یەک دەپۆشرێن.

دەستپێکی جوان پۆشی لە سەدە کۆنەکان


جوان پۆشی پۆشاک دەستکاری

ڕۆژاواییەکان بە پێشەنگی ئەم بوارە دادەنرێن ئەمەش بەھۆی ناجێگیری لە پۆشاک و جلوبەرگەکانییان بەپێچەوانەی ڕۆژھەڵاتیەکان کە شێوازی پۆشاک و جلوبەرگەکەیان جێگیرە و دوای ھەزاران ساڵ دەبینین بێ گۆڕانکاری وەک خۆی ماوەتەوە جا ھەرنەتەوە و شێوازی خۆی، دەبینین ژاپۆنییەکان ھیچ گۆڕانکاریەک لە پۆشاکیان ناکەن، وە وەک پۆشاکێکی کولتووری ماوەتەوە و بەکاری دێنن،کوردەکان شێوازێکی جێگیری پۆشاکیان ھەیە بەڵام لە ڕەنگ و پۆشینی ھەمە جۆر، ھیندییەکان بەھۆی ھەمەجۆری دانیشتوانەکەی چەندین جۆریان ھەیە بەڵام لە شێوازێکی جێگیر، عەرەبەکان یەک پۆشینی جێگیریان ھەیە تەنانەت یەک ڕەنگیشیان ھەیە، لەسەدەی نۆیەم ڕۆژاواییەکان گرنگییەکی زۆریان بە پۆشین و جلوبەرگ و شێوازە جۆربەجۆرەکاندا، وە پۆشینی ھەمونەتەویەکیان وەرگرت بەسودبینینیان لێی شێواز و پۆشینی نوێیان بەرھەم ھێنا،بەھرەمەند زەریاب لەکاتی کۆچکردنی بۆ ئیسپانیا جلوبەرگی ناوچەی شێخانی برد بۆ ئەوروپاییەکان و بەکاریان ھێنا لە پۆشاکەکانی خۆیان، بەڵام لەسەدەی یازدەم گۆڕانکاریەکی زۆر لە جلوبەرگی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ڕوویدا ئەمەش بەھۆی تورکە عوسمانییەکانەوە بوو کە لەئاسیای ناوەڕاستەوە ھاتبوون جلوبەرگی خۆیان بەسەر دانیشتوانەکانی ژێردەستیاندا سەپاند، وەدوای پەل ھاوێشتنیان بۆ باشوورو باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا.