مێژووی بالێ

(لە مێژووی بالێتەوە ڕەوانە کراوە)

بالێت شێوەیەکی ڕەسمی سەمایە کە بنەڕەتەکەی دەگەڕێتەوە بۆ فەرمانڕەوایی سەردەمی ڕێنیساینسی ئیتاڵیا لەسەدەکانی پازدە و شازدەدا. بالێت لە ئیتاڵیاوە بۆ فەڕەنسا بڵاوبووەتەوە و بە یارمەتی کاترین دێ مێدیچی، کە بالێت زیاتر پێشکەوت لەژێر کاریگەرییە ئەریستۆکراتییەکەی. لە نموونە زۆر زووەکانی بەرەوپێشبردنی کاترین بۆ بالێت لە ڕێگای "paradis d'Amou، کە ئەوەش کارێکە لە ئاھەنگی ھاوسەرگیری کچەکەیدا پێشکەشیکرد، لە Marquerite de valoisـەوە بۆ ھێنریی چوارەمی فەڕەنسا. پارەی ئەرستۆکراتی بەرپرس بوو لە قۆناغە سەرەتایییەکانی بەرەوپێشبردن لە "تەختەی شانۆی بالێت"، کە ئەوکاتە پارەی شاھانە بڕیاری دەدا لەسەر بیرۆکە و ئەدەب و مۆسیقای بەکارھاتوو لە بالێتدا کە بەشێوەیەکی سەرەکی درووستکرابوو بۆ خۆشحاڵکردنی چینی ئەرسترۆکراتی لەوکاتەدا. بۆیەکەمجار "بالێی دادگا" بەشێوەیەکی ڕەسمی ساڵی ١٥٧٣ پێشکەشکرا، کە "Ballet des polonais" بوو. شێوەی ڕاستی بۆ خۆشحاڵکردنی پاشایی، " بالێی دی پۆلۆنی" لەلایەن کاترین دێ مێدیچ داواکرا بۆ بەخێرھاتنی باڵوێزە پۆڵەندییەکان کە سەردانی پاریسیان دەکرد لەکاتێکدا ھینری ئەنجۆ دەسەڵاتی پۆڵندای گرتەدەس. لە ساڵی ١٥٨١دا، کاسرین دی میدیشی تەختەیەکی شانۆی تری لە ئەستۆ گرت، بالێی کۆمیک دی لارین، بەڵام ھاوبەشی پێکرد لەگەڵ ئازار دی بوجوێولکس کە بالێکەی ڕێکخست. کاترین و بالتازار دی بوجویلکس بەرپرس بوون لە پێشکەشکردنی یەکەم بالێت لە دادگا بۆ جێبەجێکردنی پرەنسیپەکانی ئەکادیمیای بایف، لەڕێگای پێکەوە لکاندنی ھۆنراوە و سەما و مۆسیقا و دیزاینکردنی شوێنەکان بۆ گەیاندنی چیرۆکێکی درامی یەکگرتوو. سەرەڕای ئەوەش، سەرەتای ڕێکخستن و بەرەوپێشبردنی "تەختەی شانۆی بالێت" دۆزرایەوە و کارتێکراو بوو و بەرھەمھێنرا لەلایەن ئەرستۆکراتەکانی ئەو سەردەمەوە، بۆ پڕکردنەوەی ھەردوو چێژە کەسییەکانیان و پێویستییە پڕوپاگەندە سیاسییەکان.

تابلۆی بالێی شاهانەی بلباو، ئیسپانیا لە ساڵی ١٦٢٦.

لە کۆتایییەکانی سەدەی حەڤدەدا، لویی چواردەیەم ئەکادیمیای Royale de musique (ئۆپرای پاریس) ی دامەزراند کە وەک یەکەم تیپی شانۆی بالێتی پیشەگەر دەرکەوت، کە ئەویش تیپی ئۆپێرای پاریسە. کاریگەری زمانی فەڕەنسی لە زاراوەی بالێی ئەم مێژووەدا ڕەنگیداوەتەوە. بەخێرایی بالێی شانۆیی شێوەیەکی سەربەخۆی لە ھونەر وەرگرت، سەرەڕای ئەوەی ھێشتا بەشێوەیەکی بەردەوام پەیوەندیداری بە ئۆپراوە دەپارێزێ، و لە دڵی ئەورووپاوە بۆ وڵاتەکانی دیکە بڵاوبۆوە. بالێی شاھانەی دانیمارکی و بالێی ئیمپراتۆری ڕووسی لە چلەکانی سەدەی حەڤدەدا دۆزرایەوە و دەستیکرد بە گەشەسەندن بەتایبەتی پاش پەنجاکانی سەدەی ھەژدە؛ و لە ساڵی ١٩٠٧ بالێی ڕووسی بۆ ڕۆڵی خۆی گەڕایەوە بۆ فەڕەنسا، کە گرووپێکی بالێی سێرجی دیاجیلفت و شوێنکەوتەکانی بەشێوەیەکی تایبەتی کاریگەربوون. بالێت بەخێرایی لە سەرانسەری جیھاندا بڵاوبۆیەوە لەگەڵ دابەشکردنی کۆمپانیای نوێ، لەوانەش بالێی شاھانە لە لەندەن (١٩٣١)، بالێی سان فرانسیسکۆ (١٩٣٣)، شانۆی بالێی ئەمریکی (١٩٣٧)، بالێی وینپیگی شاھانە (١٩٣٩)، بالێی ئوستورالی (١٩٤٠)، و بالێی شاری نیو یۆرک (١٩٤٨)، و بالێی نیشتیمانی کەنەدی (١٩٥١)، و ئەکادیمیای نیشتیمانی بۆ بالێ و بڕوا لە ھیند (٢٠٠٢).[١]

لە سەدەی بیستدا، ڕێچکەکانی بالێت بە بەھێزی بەردەوام بوو لە پێشکەوتن و کاریگەری بەسەر سەمای ئاھەنگە میوزیکییە فراوانترەکان، بۆ نموونە، لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، جۆرج باڵانتین، دیزاینەری سەماکان لە ئەمریکا، شتێکی پەرەپێدا کە ئێستا ناسراوە بە بالێی کلاسیکی نوێ، و پێشکەوتنەکانی دواتری بالێی نوێ و زالێی پاش ھەیکەلی گرتووە، بۆ نموونە لە کارەکانی ویلیام فورسیثدا بینرا لە ئەڵمانیا.

بنەڕەتی وشەی "بالێ" ڕەنگدانەوەی مێژووەکەیەتی، وشەی بالێ لە فەڕەنسیدا دێت و و پاشان لەلایەن زمانی ئینگلیزییەوە براوە لە دەوروبەری سەدەی حەڤدەدا. وشەیەکی فەڕەنسییە کە بنەڕەتی دەگەڕێتەوە بۆ بالیتۆی ئیتاڵی، کە کورتکراوەی ballaیە (سەما). لە کۆتایدا شوێنەواری بالێ دەگەڕێتەوە بۆ وشەی ballareی ئیتاڵی، کە بەمانای "سەما" دێت.[٢]

بنەڕەت دەستکاری

سەردەمی ڕێنیساینس-ئیتاڵیا و فەڕەنسا دەستکاری

بالێت ڕەچەڵەکی کەوتووەتە تەختەی شانۆی ڕێنیساینسەوە وەک گەشەسەندوویەکی فیستیڤاڵی تەختەی شانۆ لە ئیتاڵیا،[٣] کە ئاھەنگی ھاوسەرگیری ئەرستۆکراتەکان ئاھەنگی مەزن بوون. تەنوورەی کورت و نەعلی بالێت و کارەکانی بورانت بەکارنەدەھێنران. دیزاینی کۆریۆگرافییەکان لە جوڵەکانی سەمای دادگاەوە وەرگیران.[٤] ھونەرمەندانی نمایشکار پۆشاکی سەردەم لەبەردەکەم. بەنیسبەت ژنانەوە، ئەوە مانای عەبای ڕەسمی دەگەیاند کە قاچەکانیان تاپاژنەپێ دادەپۆشی.[٥] بالێت سەرەتا ھاوبەشیکار بوو، و لە کۆتاییدا جەماوەر پەیوەندیدەکات بە سەماکەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ National Ballet Academy & Trust of India in New Delhi, India. Retrieved March 29, 2010.
  2. ^ Chantrell (2002), p. 42.
  3. ^ Kirstein (1952), p. 4.
  4. ^ Thoinot Arbeau, _Orchesography_, trans. by Mary Steware Evans, with notes by Julia Sutton (New York: Dover, 1967)
  5. ^ "BALLET 101: A Complete Guide to Learning and Loving the Ballet by Robert Greskovic".