مێرسێدس بێنز جی کلاس

مێرسێدس بێنز جی کلاس (بە ئینگلیزی: Mercedes-Benz G-Class) ئۆتۆمبێلێکە لەلایەن کۆمپانیای مێرسێدس بێنز دروستدەکرێت، بۆ یەکەمین جار لە ساڵی ١٩٧٩ بەرھەم ھێنراوە بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلێک بێت کە گونجاو بێت بۆ ڕێگا ناھەموار و زەوییە سەختەکان. بەرھەمھێنانی نەوەی دووەمی لە ساڵی ١٩٩٠ دەستی پێکرد و چەندین گۆڕانکاری بەسەردا ھات کە تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو و دیزاینی ھاوچەرخی بۆ دابینکرا، لە ساڵی ١٩٧٩ەوە ڕووی دەرەوەی ئۆتۆمبێلەکە گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی بەسەردا نەھاتووە، بەو پێیەی دیزاینەکەی پاراستووە کە جەخت لەسەر تۆکمەی ئۆتۆمبێلەکە دەکاتەوە و… تیشک دەخاتە سەر تواناکانی بۆ ڕۆیشتن بە ڕێگا ناھەموارەکاندا. ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکە بە پەنجەرەی نزم و کورسییە بەرزەکانی مەودایەکی بینینی ناوازە بە سەرنشینەکانی دەبەخشێت، ھەروەھا گەرم دەکرێن و سارد دەکرێنەوە و بە کارەبا کۆنتڕۆڵ دەکرێن.[١]

مێرسێدس بێنز جی کلاس
لقیsport utility vehicle
دروستکەرMercedes-Benz Group
Brandمێرسێدس بێنز
Powered bygasoline engine، بزوێنەری دیزڵ(Diesel engine)، hybrid vehicle
وێبگە
2018 Mercedes-AMG G 63 4MATIC Automatic 4.0 Front

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Mercedes-Benz Geländewagen-Club e. V." (بە ئەڵمانی). Retrieved 2022-08-13.