مێرسێدس-بێنز پۆل-ئێکس

مێرسێدس-بێنز پۆل-ئێکس (بە ئینگلیزی Mercedes-Benz X-Class) ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگری نایابە کە لەلایەن کۆمپانیای مێرسێدس بێنزی دایملەر بەرھەم ھێنراوە. مێرسێدس-بێنز پۆل-ئێکس بە یەکەم بارھەلگری پیکاب دادەنرێت کە بە ئاستێکی بەرز دروستکرابێت. پۆل-ئێکس بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠١٧ لە شاری کاپێ لە پێشانگایەک ئاشکرا کرا.

مێرسێدس-بێنز پۆل ئێکس
چاوپێداخشاندنەوە
جۆربارھەڵگر جۆری پیکاپ
دروستکەرمێرسێدس-بێنز
٢٠١٨ - ئێستا
Assemblyئیسپانیا، بەرشەلۆنە
Body and chassis
بارھەڵگری جۆری پیکاپی گرانبەھا قەبارە ناوەند
دەرگاکان٤
Relatedنیسان ناڤارا
Powertrain
مۆتۆربەنزین بە قەبارە ٢٬٠ لیتری

دیزڵ بە قەبارە ٢٬٣ لیتری

دیزڵ بە قەبارە ٣٬٠ لیرتی
Dimensions
Wheelbase٣٬١٥٠ mm (١٢٤٫٠ in)
درێژایی٥٬٣٤٠ mm (٢١٠٫٢ in)
پانایی١٬٩٢٠ mm (٧٥٫٦ in)
بەرزایی١٬٨١٩ mm (٧١٫٦ in)

مێرسێدس-بێنز پۆل-ئێکس (ئێکس-کلاس) شاسی و زۆرێک لە پێکھاتەی بۆدی ئۆتۆمبیلەکەی لە نیسان ناڤارا وەرگرتووە و تەکنەلۆژیا و تایبەتمەندێتیی مێرسێدسیان بۆ بەکارھێناوە.

لە ساڵی ٢٠١٥ کۆمپانیای مێرسێدس ڕایگەیاند کە کار لەسەر دروستکردنی پیکابێکی بارھەڵگر دەکەن و پێشبینی کرا کە لە کۆتایی ٢٠١٧ بخرێتە بازاڕەوە، بەڵام بەهۆی کەمی فرۆشی پول ئێکس لەبازاڕەکانی جیهاندا مێرسێدس ڕایگەیاند کە لە ئایاری ٢٠٢٠ ەوە کۆتایی بە بەرهەمهێنانی پۆل ئێکس دەهێنن. [١]

تایبەتمەندییەکانی دەستکاری

  • بەرھەمھێنان: ٢٠١٧ - ئێستا
  • مۆدێلی ساڵ : ٢٠١٨ -
  • ژمارەی دەرگا : ٤
  • جۆر: پیکاب
  • درێژی: ٥٬٣ مەتر
  • پانی: ١٬٩ مەتر
  • بەرزی: ١٬٩ مەتر
  • بزوێنەر: ٢٫٠ لیتر (بەنزین) - ٢٬٣ لیتر (دیزڵ) - ٣٬٠ لیتر (دیزڵ)
  • گێڕ: ٦ خێرایی دەستی یاخود ٧ خێرایی ئۆتۆماتیک
مۆدیل و بزوێنەرەکانی پۆل-ئێکس
مۆدێل جۆر ھێز گێڕ سووتەمەنی
ئێکس ٢٠٠ ٤ پستۆن تۆربۆچارج (درێژی) ١٦٦ ئەسپ ٦ خێرایی دەستی بەنزین
ئێکس ٢٢٠د ٤ پستۆن تۆربۆچارج (٢، ٢٩٨ سی سی - درێژی) ١٦٣ ئەسپ ٦ خێرایی دەستی دیزڵ
ئێکس ٢٥٠د ٤ پستۆن تۆربۆچارج (٢، ٢٩٨ سی سی - درێژی) ١٩٠ ئەسپ ٦ خێرایی دەستی/

٧ خێرایی ئۆتۆماتیک

دیزڵ
ئێکس ٣٥٠د ٦ پستۆن تۆربۆچارج (٢، ٩٩٨ سی سی - ڤی) ٢٥٨ ئەسپ ٧ خێرایی ئۆتۆماتیک دیزڵ

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "engWiki".