مۆدێلکردنی داوەشان

مۆدێلکردنی داوەشان (بە ئینگلیزی: Deterioration modeling) پرۆسەی مۆدێلکردن و پێشبینیکردنی داوەشانی ژێرخان و پێکھاتە فیزیکییەکانە. مۆدێلکردنی داوەشان گرنگییەکی تایبەتی لە بەڕێوەبەرایەتیی سامانە ژێرخانییەکاندا ھەیە و بنەمای بڕیاردانە لەسەر نۆژەنکردنەوە و گۆڕینی ژێرخانەکان. بارودۆخی ژێرخانەکان بەزۆری بە پێوەرێکی فیزیکی ھەڵدەسەنگێنرێت.[١] بۆ نموونە لە ڕێگەکاندا پێوەری وەک نیشانەی بارودۆخی ڕووی ڕێگەمان ھەیە بۆ تێگەیشتن لە چۆنییەتیی ژێرخانەکە.[٢] بە تێپەڕبوونی کات ژێرخانەکە دادەوەشێت و ئاستی تەندروستیی دادەبەزێت ھەتا تێک دەشکێت. مۆدێلی داوەشان دەتوانێت بە بڕیاردەران بڵێت کە لە چ کاتێکدا لە داھاتوودا ئەم داوەشانە دەگاتە سنوورێکی مەترسیدار و ژێرخانەکە پێویستی بە چاکسازی دەبێت.

گرافێکی داوەشان کە دابەزانی ئاستی تەندروستیی ژێرخانێک بە تێپەڕبوونی کات پیشان دەدات. بەرزبوونەوەکان نیشانەی چاکسازی و نۆژەنکردنەوەی ژێرخانەکەن.

جۆرەکانی مۆدێلەکانی داوەشان دەستکاری

لە زۆرێک لە شارەوانییەکاندا گرافی داوەشان بە کار دێت بۆ مۆدێلکردنی داوەشانی ژێرخانەکان.[٣] ئەم گرافانە دێتێرمینیستیکن و ناتوانن ئەگەری شکستی پێکھاتەکە یا ژێرخانەکە بخەنە ڕوو. بەڵام مۆدێلگەلی تر پێشکەش کراون کە بەپێی تیۆریی ئەگەر کار دەکەن، واتە دەتوانن نەک ھەر بارودۆخی ژێرخانەکە لە داھاتوودا پێشبینی کەن، بەڵکوو ئەگەرەکەیشی بخەنە ڕوو. بۆ نموونە مۆدێلەکە دەتوانێت پێشبینی بکات کە پردێک لە سێ ساڵ دوای ئەمڕۆدا بە ئەگەری ٩٠٪ لە بارودۆخێکی باش و بە ئەگەرێکی ١٠٪ لە بارودۆخێکی خراپدا دەبێت. چەن نموونە لە مۆدێلە ئەگەرییەکانی داوەشان بریتین لەمانە: مۆدێلەکانی بەپێی فێرکاریی ماشین، مۆدێلەکانی بەپێی زنجیرەی مارکۆڤ و مۆدێلەکانی بەپێی جێبڕوایی پێکھاتە.[٤][٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Piryonesi, S. M. (2019). The Application of Data Analytics to Asset Management: Deterioration and Climate Change Adaptation in Ontario Roads (Doctoral dissertation)".{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ Piryonesi, S. M.; El-Diraby, T. E. (2020) [Published online: December 21, 2019]. "Data Analytics in Asset Management: Cost-Effective Prediction of the Pavement Condition Index". Journal of Infrastructure Systems. 26 (1). doi:10.1061/(ASCE)IS.1943-555X.0000512.{{cite journal}}: CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ El-Diraby, T. E., Kinawy, S., & Piryonesi, S. M. (2017). A Comprehensive Review of Approaches Used by Ontario Municipalities to Develop Road Asset Management Plans (No. 17-00281) ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ Melchers, R. E. (2002), “Structural Reliability Analysis and Prediction,” 2nd Ed. , John Wiley, Chichester, UK.
  5. ^ Piryonesi, Sayed Madeh; Tavakolan, Mehdi (9 January 2017). "A mathematical programming model for solving cost-safety optimization (CSO) problems in the maintenance of structures". KSCE Journal of Civil Engineering. 21 (6): 2226–2234. doi:10.1007/s12205-017-0531-z.