محەممەد سدیق مەنشاوی

(ڕەوانەکراوە لە موحەممەد سدیق مەنشاویەوە)

محەممەد سدیق مەنشاوی (بە عەرەبی: محمد صديق المنشاوي؛ لەدایکبووی ٢٠ی کانوونی دووەمی ١٩٢٠ - مردووی ٢٠ی حوزەیرانی ١٩٦٩) قورئانخوێنێکی میسری بووە.

محەممەد سدیق مەنشاوی
لەدایکبوون (١٩٢٠-٠١-٢٠) ٢٠ی کانوونی دووەمی ١٩٢٠
منشا، سوھاج.  میسر
مەرگ٢٠ی حوزەیرانی ١٩٦٩(١٩٦٩-06-٢٠) (٤٩ ساڵ ژیاوە)
ھۆکاری مەرگبە نەخۆشی
نەتەوەعەرەب
پیشەقورئانخوێن
ئایینئیسلام، سوننە

ژیاننامەدەستکاری

محەممەد سدیق مەنشاوی لە شاری (المنشاة) سەر بە پارێزگای سوھاج لە وڵاتی میسر لەدایک بووە. لەھەشت ساڵی توانیوێتی ھەموو قورئانی پیرۆز لەبەر بکات. لەبنەماڵەیەکی دێرینی قورئانخوێن لەدایک بووە، وە باوکی شێخ سدیق مەنشاوی وە باپیرشی تایب مەنشاوی قورئانخوێن بوونە. ھەروەھا ھەموو قورئانی پیرۆزیان لەبەر بووە. لەناویانا براکەی کە ناوی مەحممود سدیق مەنشاویە. وە کاریگەری باوک و باپیریشی ھەبوو بەسەرییەوە کە قورئان فێرببێت. لە ساڵی ١٩٢٧ گەشتێکی کرد لەگەڵ (ئەحمەد سید) ی مامی بۆ قاھیرە لەوێ توانیتی یەک لەسەر چواری قورئان لەبەر بکات. دوای ئەوە گەڕایەوە بۆ شارەکەی خۆی (المنشاة) توانی ھەموو قورئانی پیرۆز لەبەر بکات و فێری ئەحکامەکانی قورئان ببێت لەسەر دەستی ئەم شێخانە (محمد النمکي) و (محمد ابو العلا) و (رشوان ابو مسلم) کە بێبەرامبەر فێریان کردووە.

خوێندنی قورئاندەستکاری

شێخ محەممەد سدیق مەنشاوی شێوازە خوێندنێک کە مۆرکێکی تایبەت بەخۆی ھەبووە. دەنگێکی کاریگەر و ماتەمینی ھەبووە. وەپێی دەوترێت (دەنگی گرێنەر)، سەرەتایی گەشتی خوێندنەوەکانی بەگەڕان لەگەڵ مامەیی و باوکی لە قورئانخوێندنە شەوانییەکان دەستیپێکرد. ھەتا ھەلێکی بۆ ڕێک کەوت بۆ خوێندنەوەی قورئان بەتەنھا لەشەوێکی ساڵی ١٩٥٢ لەپارێزگای سوھاج لەو شەوەوە ناوی بۆیە ناوێکی درەوشاوە، لە جیھانی ئیسلامدا توانیتی ھەموو قورئان تۆمار بکات لە خەتمەیەکی شێوەی (مرتل) ھەروەھا توانیتی خەتمەیەکی شێوە (مجود) لە ڕادیۆیی میسری تۆمار بکات. ھەروەھا خوێندنەوەیەکی ھاوبەشی ھەیە بە ڕیوایەتی (الدوري) لەگەڵ ھەردوو قورئانخوێن (كامل البھتيمي) و (فؤاد العروسي)، ھەروەھا چەند تۆمارکراوێکی ھەیە لە مزگەوتی (ئەقسا) و کوەیت و سوریا و لیبیا. ھەروەھا قورئانی خوێندۆتەوە لە مزگەوتە سەرەکییەکان وەک مزگەوتی (حەرەمی مەککە) لە مەککەی پیرۆز و مزگەوتی (مزگەوتی پێغەمبەر) لە مەدینە و (مزگەوتی ئەقسا) لە قودس. ھەروەھا سەردانی چەندین وەڵاتی ئیسلامی کردووە وەک (عێڕاق)، (ئیندۆنیزیا)، (سوریا)، (کووەیت)، (لیبیا)، (فەڵەستین)، (شانشینی عەرەبی سعودی). کاتێک دەنگی لە ئێستگەکان بڵاوبۆوە پێشوازییەکی زۆری لێکرا لەبەر دەنگە خۆش و جوان خوێندنەوەکەی کە تایبەت بەخۆی بوو، توانایەکی تواوی ھەبوو لە خوێندنی قورئان بە مەقامەکان. چەند خەڵاتێکی درا پێی لەلایەن چەند وڵاتێکی جیاوازەوە وەکو (ئیندۆنیزیا)، (سوریا)، (لوبنان)، (پاکستان). یەکێک بوو لە قورئانخوێنە سەرەکییەکانی میسر لە پەنجاکانی سەدەی بیست لەگەڵ قورئانخوێنەکانی وەک عەبدولباست ھتد… ھەروەھا تاکو ئێستاش بە قورئانخوێنە سەرەکییەکان دائەنرێت لەبەر خۆشی دەنگی و جوان خوێندنەوەی بە قورئانخوێنە یەکەمەکان دائەنرێت. وە امام الدعاء (محەممەد موتوەلی شەعراوی) کۆچکردوو لەبارەیەوە وتوویەتی «(محمد سدیق مەنشاوی) و ھەرچوار ھاوەڵە قورئانخوێنەکانی سەرکەوتووی کەشتین لەدەریایی قورئانخوێندن وە ئەو کەشتییەیان ناوەستێ لەدەریایی قورئان ھەتاکو کۆتایی دونیا».

خێزاندەستکاری

شێخ محمد سدیق دووجار ھاوسەرگیری کردووە لە ھاوسەری یەکەم چوار کوڕ و دوو کچی ھەبوو. لە ھاوسەری دووەم پێنج کوڕ و چوار کچی ھەبووە. وە ساڵێک پێش مردنی فەرزی حەجی بەجێھێناوە. جارێک ھەوڵ دراوە دەرمان خوارد بکرێت لە ساڵی ١٩٦٣ کە شێخ محمد خۆی گێڕاویەتییەوە.

مردندەستکاری

لە ساڵی ١٩٦٦ بە نەخۆشی (داکەوتنی سورێنچک) بوو لەگەڵ نەخۆشییەکەشیدا ھەر بەردوام بوو لە قورئانخوێندن تا ڕێکەوتی ٢٠ی حوزەیرانی ١٩٦٩ لە ڕۆژی ھەینی دا مرد.

سەرچاوەکاندەستکاری