پەڕەی سەرەکی بکەرەوە

مەککە یان مەککەی پیرۆز، (بە عەرەبی: مكة المكرمة) شارێکی پیرۆزە لای موسڵمانان، مزگەوتی حەرامی تیایە لەگەڵ کەعبە کە بە قیبلەی موسڵمانان دادەنرێت لە نویژەکانیاندا، مەککە ئەکەوێتە حیجازەوە لە شانشینی سعودیە، و پایتەختی ناوچەی مەککەیە، نزیکەی ٤٠٠ کیلۆمەتر لە مەدینەوە دوورە لە ئاڕاستەی باشووری ڕۆژئاواییدا، و نزیکەی ١٢٠ کم لە تائیفەوە دوورە لە ئاڕاستەی ڕۆژھەڵاتیەەوە، و لە دووری ٧٢کم لە شاری جددە و کەنارەکانی دەریای سوور، و نزیکترین بەندەر لێوەی بەندەری جددەی ئیسلامییە، و نزیکترین فڕۆکەخانە لێوەی فڕۆکەخانەی مەلیک عەبدول عزیزی نێودەوڵەتییە، مەککە ئەکەوێتە یەکتربڕینی پلەی پانی ٢٥/٢١ باککوری، و درێژی ٤٩/٣٩ی ڕۆژھەڵاتی، و ئەم شوێنەش بە یەکێک لە قورسترین پێکھاتووە جیۆلۆجییەکان دادەنرێت، ڕووبەری شاری مەککە ٥٥٠ کم²، ٨٨ کم² خەڵکی تێدایە، و ڕووبەری ناوەندی ناوچەی مزگەوتی حەڕام نزیکەی ٦ کم²، و بەرزی مەککە لە ئاستی دەریاوە نزیکەی ٣٠٠ مەترە.

مەککە
شار
دیمەنی مەەککە لەسەر شاخی نوورەوە
دیمەنی مەەککە لەسەر شاخی نوورەوە
Saudi Arabia location map.svg
وڵاتعەرەبستانی سەعوودی
ناوچەناوچەی مەککەی پیرۆز
پارێزگاپارێزگای مەککە
بەرزایی٦٠٨ مەتر (١٬٩٩٥ فووت)
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٠٧)
 • سەرجەم١٬٧٠٠٬٠٠٠
وێبگە[١]


مێژووی دامەزراندنی مەککە ئەگەڕێتەوە بۆ ٢٠٠٠ ساڵ پێش زایینی، و لە سەرەتادا گوندێکی بچوک بوو ئەکەوتە دۆڵێکی ووشکەوە و لە ھەر چوارلاوە دەورە دراوە بە شاخ، پاشان خەڵک نیشتەجێبوون تیایدا لە سەردەمی پێغەمبەر ئیبراھیم و پێغەمبەر ئیسماعیل، ئەمەش دوای ئەوەی پێغەمبەر ئیبراھیم ھاجەری خێزانی و ئیسماعیلی کوڕی بە جێ ھێشت لە دۆڵە بیابانییە وشکەدا، ئەمەش بە گوێڕایەڵی بۆ فەرمانی خوا بوو، لە دۆڵەکەدا مانەوە تا بیری زمزم ھەڵقوڵا، پاشان لە دوای ئەوە یەکەم ھۆزە لە مەککە جێگیر بوون ھۆزی جرھم بوون، یەکێک لە ھۆزە یەمەنییە کۆچەرەکان بوون، و ھەر لەو ماوەیەدا پایەکانی کەعبە بەرزکرایەوە لەسەر دەستی پیغەمبەر ئیبراھیم و ئیسماعیلی کوڕی.


بە پێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠٠٧، ژمارەی دانیشتوانی مەککە نزیکەی ١٧٠٠٠٠٠ کەسە، دابەشبوون لە لاکانی مەککەی کۆن و نوێدا، مەککە چەندین شوێنەواری پیرۆزی ئیسلامی لە خۆ دەگرێت، کە گرنگترینیان مزگەوتی حەرامە و بە لای موسڵمانانەوە پیرۆزترین شوێنە لە جیھاندا، لەبەر ئەوەی کەعبەی پیرۆزی قیبلەی موسڵمانان لە خۆ ئەگرێت، لەگەل ئەوەشدا مەککە شوێنی مەبەستی موسڵمانانە لە وەرزی حەج و عومرەدا.

ناوی مەککەدەستکاری

مەککە بەپێی سەردەمەکان نزیکەی ٥٠ ناو و نازناوی ھەیە. ھەندێک دەڵێن بۆیە پێی دەوترێت مەککە بەھۆی قەرەباڵەغی خەڵکییەوە. و بەککەشی پێ دەڵێن چونکە ھیچ کەسێک ناتوانێت داگیری بکات و وێزانی بکات. بەڵام وشەی بەک لەزمانی سامیدا بەواتای دۆڵ دێت. ھەروەھا لە قورئان و کتێبە دێرینەکاندا ناوی ھێنراوە.

ناوەکانی مەککە لەقورئاندەستکاری

مەککە بەچەند شێوەیەک لەقورئاندا ناوی ھاتووە، لەوانە:

  • مەککە: لە سوورەتی فەتح:  وَهُوَ الَّذِي كَفَّ أَيْدِيَهُمْ عَنْكُمْ وَأَيْدِيَكُمْ عَنْهُمْ بِبَطْنِ مَكَّةَ مِنْ بَعْدِ أَنْ أَظْفَرَكُمْ عَلَيْهِمْ وَكَانَ اللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرًا   .
  • بەککە: لە سوورەتی ئال عیمران:  إِنَّ أَوَّلَ بَيْتٍ وُضِعَ لِلنَّاسِ لَلَّذِي بِبَكَّةَ مُبَارَكًا وَهُدًى لِّلْعَالَمِينَ   .
  • ئومولقورا (بە عەرەبی: أم القري) (واتھ: دایکی شوێنەکان) لە سوورەتی ئەنعام:  وَهَـذَا كِتَابٌ أَنزَلْنَاهُ مُبَارَكٌ مُّصَدِّقُ الَّذِي بَيْنَ يَدَيْهِ وَلِتُنذِرَ أُمَّ الْقُرَى وَمَنْ حَوْلَهَا وَالَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِالآخِرَةِ يُؤْمِنُونَ بِهِ وَهُمْ عَلَى صَلاَتِهِمْ يُحَافِظُونَ   .
  • شاری دڵنیایی (بە عەرەبی: البلد الأمين) لە سوورەتی تین:  وَالتِّينِ وَالزَّيْتُونِ   وَطُورِ سِينِينَ   وَهَذَا الْبَلَدِ الْأَمِينِ   .

مێژووی مەککەدەستکاری

  وتاری سەرەکیمێژووی مەککە

بەپێی گێڕانەوەکانی پێغەمبەری ئیسلام سەرەتای مەککە و کەعبە دەگەڕێتەوە بۆ پێش دروستبوونی مرۆڤ. یەکەم جار بەفەرمانی خوا، فریشتەکان کەعبەیان بنیادناوە.

یەکەم ماڵی دروستکراو و دانراوی تێدایە بۆ مرۆڤەکان بۆ ئەوەی خواپەرستی ئەنجام بدەن، وەکو خوای گەورە دەفەرمووێت:  إِنَّ أَوَّلَ بَيْتٍ وُضِعَ لِلنَّاسِ لَلَّذِي بِبَكَّةَ مُبَارَكًا وَهُدًى لِّلْعَالَمِينَ   .

بەپێی گۆڕانە جیۆلۆجییەکانی زەوی گۆڕانکاری بەسەرداھاتووە و کەعبە ڕووخاوە، بەڵام بنچینە و پێکھاتە سەرەکییەکانی شارەکە و کەعبە گۆڕانیان بەسەردانەھاتووە، تا خوای گەورە فەرمان دەکات بۆ خۆشەویستی خۆی ئیبراھیم کە دەبێتە ئیسماعیل و دایکی لەو ناوچە وشکانییە بەجێبھێڵێت و دوای ماوەیەک دەگەڕێتەوە و خوا فەرمانی پێدەکات کەلەگەڵ کوڕە تاقەنەکەیدا بنچینەی ماڵەکەی بەرزبکەنەوە.

لە ماوەی پێغەمبەرایەتی و ژیانی پێغەمبەری ئیسلامدا، مەککە کاریگەری و ڕۆڵی خۆی ھەبووە ڕێگای بازرگانی بووە و دەستپێکی ڕاگەیاندنی ئابنی ئیسلام لەو شارەبووە و ئێستاش یەکێکە لەجێگا رێزلێنراو و خۆشەویستەکان لەلای خوا و پێغەمبەری خوا و موسڵماناندا.

جوگرافیای مەککەدەستکاری

شوێندەستکاری

  مەدینە  
تائیف باکوور جەددە
ڕۆژهەڵات    مەککە    ڕۆژئاوا
باشوور
باحە

چیاکانی مەککەدەستکاری

شوێندەستکاری

  مەدینە  
تائیف باکوور جەددە
ڕۆژهەڵات    مەککە    ڕۆژئاوا
باشوور
باحە

مەککە سەرەڕای بیابانی جێگاکەی بەڵام بەچەند شاخێک دەورە دراوە. لەوانە:

دانیشتوواندەستکاری

ئابووریدەستکاری

مەککەی ئێستادەستکاری

شوێنە بەناوبانگەکانی مەککەدەستکاری

گواستنەوە و گەیاندندەستکاری

ڕۆشنبیری و خوێندندەستکاری

کەسایەتییە بەناوبانگەکانی مەککەدەستکاری


سەرچاوەدەستکاری

ویکی عەرەبی