من سامیم (I Am Sami) کورتە فیلمێکی ١٥ خولەکییە کە بە زمانی ئینگلیزی لەساڵی ٢٠١٤ لەلایەن دەرھێنەری کورد کەی بەھار بەرهەمهێنراوە. گرتەکانی فیلمەکە لە شاری مەخموور تۆمارکراون ، فیلمەکە باس لە لە سامی تەمەن ١٠ ساڵان دەکات کە لەناوچەیەکی توشبوو بە شەڕ ژیان دەکات و ناچارە کە کۆمەڵە بڕیارێک بدات کە لە دەرەوەی ویستی خۆیەتی بە جۆرێک کە ئەم بڕیارانە دەکرێ لە تەمەنی منداڵی بێبەشی بکەن و ژیانیشی بۆ هەتاهەتایە بگۆڕن .

شایەنی باسە کورتە فیلمی (من سامیم) تاکو ئێستا لە سەد و پەنجا و سێ فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەژداری کردوە و پەنجا و حەوت خەڵاتی بەدەست هێناوە، لەوانە سی و دوو جار خەڵاتی باشترین فیلم بووە.

بەشداربووان ( کاستی فیلم ) دەستکاری

  • باوەڕ نصرالدین ( باوەڕ لاندۆن ) - سامی
  • Nick Court - ئۆسکار
  • بەنگین عەلی
  • بێریتان یەڵدیز
  • جەوهەر عوسمان
  • هێمن عەلی
  • مەهناز عەلیڕەزا
  • مەردان ئەسکار
  • بڵند ئاسۆ
  • حەمید بەسڕاوی
  • سەعد جەمال
  • محمد کەریم
  • محمد بورهان

خەڵاتەکان دەستکاری

  • خەڵاتی باشترین فیلم لە حەوتەمین فیستیڤاڵی سی ئێم ئێسی فیلمی نێونەتەوەیی لە ھیندستان (CMS International Children’s Film Festival) لەساڵی ٢٠١٥
  • باشترین فیلم لە فیستیڤاڵی ویلیامستۆن لە ئەمریکا

سەرچاوە دەستکاری

بەستەری دەرەکی دەستکاری