نیماتۆدا یاخود کرمی ئەڵقەیی (nematodes ) (round worm) یەکێکە لە کرمە مشەخۆرەکان سەر کە توشی ڕیخۆڵەی مرۆڤ ئەبێت و ئەبێتە هۆی دروستبوونی چەندان کێشەی تەندروستی لە مرۆڤدا ،توێژەران وای ئەخەمڵێنن کە ٥۰۰ هەزار جۆری هەیە و تەنها ٦۰ یان ئەبنە هۆی نەخۆشی لە مرۆڤ و ئاژەڵدا.[١] ئەتوانن بچنە جەستەی مرۆڤەوە لەڕێگەی دەم یاخود یاخود بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی بە پیسایی و خۆڵی پیسبوو بەم مشەخۆرە وە ئەتوانێت بۆماوەیەکی زۆر لە ڕیخۆڵەیدا بمێنێتەوە ، ئەم کرمانە لە درێژیدا جیاوازن هەیانە چەند میلی مەترێکن و هەشیانە زیاتر تا دوو مەتر ئەڕوات،پێیان ئەوترێت مشەخۆری zoonotic واتە ئەتوانێت لە ئاژەڵەوە بگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ ،مناڵان زیاتر توشی ئەم کرمە ئەبن بەهۆی ئەوەی کە هەمیشە پەنجەکانیان کە پیسبووە لە دەمیان دائەنێن و چەندان شتی پیسبوو ئەخەنە دەمیان.

جگە لە مرۆڤ کرمی ئەڵقەیی لەناو ڕیخۆڵەی سەگ و پشیلەشدا هەیە ئەم کرمە کۆمەڵێک جۆری هەیە وەک ۱.Whipworm ۲.Trichinosis ۳.Strongyloidiasis ٤.Pinworm ٥.Hookworm ٦.Ascariasis

نیشانه‌كان دەستکاری

  • دڵتێکەڵهاتن
  • سکچوون
  • ئازاری سک
  • هەناسەدانی قورس
  • لەدەستدانی کێشی لەش
  • دروستبوونی خوێن لە پیساییدا
  • نەمانی ئارەزووی خواردن
  • بەدخۆراکی
  • ئازاری سنگ
  • ڕشانەوە[٢]

ده‌ستنیشانكردنی دەستکاری

لەڕێگەی پیسایی کە هێلکەی کرمەکەکەی تێدایە هه‌روه‌ها لەڕێگەی فەحسی خوێن ، چونکە ئەم کرمە وا ئەکات ژمارەی eosinophill بەرزببێتەوە

سه‌رچاوه‌ دەستکاری

  1. ^

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "nematode | Definition, Description, Diseases, & Facts". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-26.
  2. ^ Editors, The (2018-07-01). "What Are Nematodes? These Tiny Parasites Can Help — Or Hurt — Your Garden". Good Housekeeping (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-26. {{cite web}}: |last= has generic name (help)