مستەفا نەییێری سەقز

یەکەم پسپۆر لە پزیشکی و نەشتەرگەری چاو لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو کە ماوەی چوار دەیە ئیشی پزیشکی کرد و لە نێوان خەڵکدا ناودار بوو
(لە مستەفا نەییێریەوە ڕەوانە کراوە)


مستەفا نەییێری سەقز (١٩٣٦ لە سەقز، ئێران - ٢٠١٣ لە سنە، ئێران) یەکەم پسپۆر لە پزیشکی و نەشتەرگەری چاو لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو کە ماوەی چوار دەیە ئیشی پزیشکی کرد و لە نێوان خەڵکدا ناودار بوو.[١]

مستەفا نەییێری سەقز

لەدایکبوون١٩٣٦
مەرگ٢٠١٣
نەتەوەکورد
پیشەپزیشکی
چالاکبوون١٩٧٢–٢٠١٢
کاریەکەم پسپۆر لە پزیشکی و نەشتەرگەری چاو لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان

ژیان[٢] دەستکاری

مستەفا نەییێری سەقز کوڕی محەممەد ئەمین، لە شاری سەقز لە دایک بوو و ھەر لەو شارەدا خوێندنی سەرەتایی تەواو کرد و دیپڵۆمی وەرگرت. پاشان بوو بە مامۆستا لە قۆتابخانەکانی سەرەتایی و لە ماوەیێکی کەمدا، لە ساڵی ١٩٦١ لە زانستگای تاران بڕوانامە بەکالۆریۆس لە بایۆلۆژی (Biology) وەرگرت و دووبارە لە قۆتابخانەکانی سەقز پێشەی مامۆستایی درێژەدا. بەڵام بە بۆنەی ناکۆکی لە نێوانی ئەو و سەرۆکی ئیدارەی فێرکاری و پەروەردەی سەقز، بە ناچار کۆچی کرد بۆ شاری تەورێز و لەوێ بوو بە مامۆستا.

لە ساڵی ١٩٦٦ بە بۆنەی ئیلاقەی زۆر بە پزیشکی، لە زانستگای تەورێز و لەو بوارەدا خوێندنی دەس پێ کرد. لە دوای تەواوبوونی دەرسەکەی، چوو بۆ سنە و لە نەخۆشخانەی ئەو شارە دەستی بە ئیش و کاری پزیشکی کرد. پاش چەن ساڵ ئیشی پزیشکی لە سنە، لە ساڵی ١٩٨٠ بڕوانامەی پسپوڕی لە پزیشکی و نەشتەرگەری چاو لە نەخۆشخانەی فارابی تاران وەرگرد.

مستەفا نەییێری ئەم جار وەک یەکەم پسپۆر لە پزیشکی چاو لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان، لە نەخۆشخانەی تەوحیدی شاری سنە دەرکەوت و ھەتا دوایین کاتەکانی ژیانی بە ئیشی پزشکی چاو درێژەی دا.

بە بروای خەڵک بە تایبەت خەڵکی شاری سنە نەییێری بە نەخۆشە ھەژارەکان و خەڵکانی ھەژار و فەقیر یارمەتی ئەدا و بە بێ ھیچ برانبەر و پارەیێک نەخۆشینەکانیانی چارەسەر دەکرد.

دوکتور نەییێری لە دوای ساڵانێکی زۆر ئیشی پزیشکی و دەڕمانی خەڵکی کوردستان و دەرەوەی کوردستان، لە ساڵی ٢٠١٣ کۆچی دوایی کرد.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری