مزگەوتی گەورە (ئاکرێ)

مزگەوتی گەورەی ئاکرێ یەکێکە لە مزگەوتە دێرینەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان، دەکەوێتە شارۆچکەی ئاکرێ لە پارێزگای دھۆک، ساڵی ٢٠ی کۆچی دروستکراوە لەکاتی ھاتنی ئاینی ئیسلام بۆ ناوچەکە. چەندین جار نۆژەنکراوەتەوە و دوایین جار وەزارەتی ئەوقافی عێراقی لەساڵی ١٩٦٥ی زاینی (١٣٨٤ی کۆچی) نۆژەنی کردووەتەوە.

ڕووبەری مزگەوتەکە دەگاتە ٣٠٠٠ مەتری چوارگۆشە، خوێندنگەیەکی ئاینی فەرمی تێدایە و پەیمانگایەکی زانستە ئیسلامییەکانی بەتەنیشتەوەیە.

مزگەوتی گەورەی ئاکرێ ناوبانگێکى گەورەی ھەیە بەتایبەت کە مێژووەکەی بۆ یاتر لە ١٤ سەدە دەگەڕێتەوە، ئێستا مزگەوتە پێنج نوێژە نووسراوەکە و نوێژی ھەینی و دوو چێژنەکەی تێدا ئەنجام دەدرێت.

سەرچاوە دەستکاری