محەممەد ڕەسووڵ شیرازی

(لە محەممەد ڕەسوڵ شیرازیەوە ڕەوانە کراوە)


محەممەد ڕەسوول شیرازی (لەدایکبووی ١٩٣٥ لە سەقز، ئێران) شاعیر، نووسەر، وەرگێر و مامۆستا بوو کە لە بواری فێرکاری و پروەردەدا کاری کردووە.[١]

محەممەد ڕەسول شیرازی

لەدایکبوون١٩٣٥
مەرگ١٩٨٩
شوێنی دۆزینەی تەرمسەقز
نەتەوەکورد
پیشەشاعیر، نووسەر، وەرگێر و مامۆستا
ئایینئیسلام، سوننە

ژیان دەستکاری

شیرازی لە شاری سەقز لە رۆژھەڵاتی کوردستان لە دایک بوو و لە قوتابخانەی بە ناوبانگی دارالفنون خوێندنی سەرەتایی تەواو کرد. پاشان لە زانستگای تەورێز لە زمانی ئینگلیزی بروانەمەی زانستی وەرگرت. ژیانی خۆی بە شیعر و پەرتووک و فێرکاری لە شارەکانی تاران و سنە و سەقز بە سەر برد و زیاتر لە ٣٠ ساڵ لە تەمەنی بە پەروەردە کردنی قوتابیان تەرخان کرد.[٢] لە ئاخرین ساڵەکانی ژیانیدا لە مزگەوتی دێمەکاڵان لە شاری سەقز قورئانی فێر خەلک، بە تایبەت گەنجەکان دەکرد و ھانی خەلکی ئەدا بۆ کەلک وەر گرتن لە ڕێنەمایییەکانی قورئان. شیرازی لە ساڵی ١٩٨٩ زایینی کۆچی دوایی کرد.

بۆ ڕێزلێنان لە خزمەتەکانی شیرازی شەقامێک لە شاری سەقز بە ناوییەوە ناونراوە[ژێدەر پێویستە] و ھەر وەھا مراسمێکی ڕێز لێنان لە ٢٠١٥ لە لایان زانستگای ئازاد ئیسلامی و شارەداری سەقز بەڕێوە چوو.[٣]

بەرھەمەکان دەستکاری

شیرازی پەرتۆکی (بوونیاد جیھان) بەرھەمی مەک میلان لە زمانی ئینگلیزی بە فارسی وەرگێران و لە چاپی دا.[٤] ھەر وەھا دیوانی شێعری بە ناو (زەمزەمەی موحیبەت) بڵاو کردەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری