محەممەد کوڕی محەممەد سادقی کوڕی محەممەد مەھدی کوڕی ئیسماعیل ئەلسەدر (لەدایکبووی ٢٣ی ئازاری ١٩٤٣ لە کازمیە – مردووی ١٩ی شووباتی ١٩٩٩ لە نەجەف) پیاوێکی ئایینی و مەرجەعێکی شیعە مەزھەبی عێراقی ناسراو بوو، کە دژی ڕژێمی بەعس و سەددام حوسێن چالاکی کرد.

محەممەد سەدر
محمد محمد صادق الصدر لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون٢٣ی ئازاری ١٩٤٣ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
کازمیە لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ١٩ی شوباتی ١٩٩٩ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٥٥ ساڵ ژیاوە)
نەجەف لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
  • Hawza of Najaf لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەTheologian، سیاسەتوان لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مناڵموقتەدا سەدر لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
باوان
  • Mohamed Sadeq al-Sadr لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

ژیاننامە دەستکاری

محەممەد محەممەد سادق سەدر لە ٢٣ ئازاری ساڵی ١٩٤٣ لە ناوچەی کازمیە لەبەغدا لەبنەماڵەیەکی ئایین پەروەر لەدایک بووە، ھاوسەر گیری لەگەڵ کچی مامی خۆیدا کردووە و چوار کوڕیان بووە بەناوی موستەفا و موقتەدا و موئەمەل و مورتەزاوە. محەممەد ھەر لەتەمەنی منداڵیەوە لەحەوزەی زانستی خوێندوێتی و لەتەمەنی ١١ ساڵیدا وانەی نەحوی خوێندووە، لەساڵی ١٩٥٧ چۆتە زانکۆی فیقە و دواتر درێژەی بەخوێندن داوە و لەسەر دەستی خومەینی و خۆیی وانەی خوێندووە. لە شاری نەجەف جێگیر بووە و ھەوڵی داوە پێڕەوی مەزھەبی شیعە بە ھەموو عێراقدا بڵاوبکاتەوە ھەرچەندە لەو کاتە قەدەغەبووە بەڵام لە مزگەوتی کووفە لە نەجەف لەسەر مەزھەبی شیعە نۆێژی جومعە و جەماعەتی دامەزراندووە ئەمەش بۆیە مایەیی نیگەرانی ڕژێمی سەددام حوسێن، ھەروەھا لە ساڵی ١٩٩١ وەکوو سەرکردەی ڕاپەڕینی شەعبانییە بەشداری کردووە بەڵام لەلایەن دارودەستەکانی ڕژێمی بەعسەوە دەستگیرکراوە. محەممەد سەدر زیاتر لە ٣٠ دیوانی نووسیوە لەبواری ئاییندا و بووەتە سەرچاوەیەکی ڕوحی بۆ زۆربەی شوێنکەوتوەکانی مەزھەبی جەعفەری ھەر بۆیە ڕژێمی سەددام حسێن وەکو دوژمنی خۆی سەیری دەکرد، لە ١٩ی شوباتی ساڵی ١٩٩٩ لەگەڵ ھەردوو کوڕەکەیدا موئەمەل و موستەفا کاتێک بەئۆتۆمبێلەکەی دەگەڕانەوە بۆ ماڵی خۆیان بۆ نەجەف ئۆتۆمبێلێکی میتسۆبۆشی خۆیپیاکێشاوە و دواتر چەند چەکدارێک لەمیتسۆبۆشێکەوە دابەزیون و خۆیی و ھەردوو کوڕەکەیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە، موئەمەلی کوڕی دەستی بەجێ گیانی لەدەستداوە بەڵام خۆی گەیندراوەتە نەخۆشخانە و لەوێ لەلایەن کەسێک بە ناوی حەمزە زوبەیدی فیشەکێکی ناوە بەسەرێوە و کوشتوێتی، ھەروەھا موستەفای کوڕیشی بەھۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری