محەممەد سووھارتۆ (١٩٢١-٢٠٠٨) دووھەمین سەرۆک کۆماری ئیندۆنیزیا بوو. سووھارتۆ لە نێوان ساڵانی ١٩٦٧ ھەتا ١٩٩٨ بۆ ماوەی ٣١ ساڵ سەرۆک کۆماری ئەندۆنیزیا بوو. ھەرچەند کە لە سەردەمی سووھارتۆ کۆمەڵگای ئیندۆنیزیا لەڕووی ئابووری، پەروەردە، پیشەسازی و تەندروستی گەشەیێکی بەرچاوی بە خۆوە بینی. بەڵام ھەندێ کەس ئەم دەستکەوتانە لە بەرانبەر گەندەڵی حکوومەتی سووھارتۆدا بچووک دەبینن. بە پێی ئاماری ڕێکخراوی شەفافیەتی نێونەتەوەیی، سووھارتۆ گەندەڵترین سەرۆککۆماری سەدەی بیستەم بووە.

محەممەد سووهارتۆ

سەرچاوەکان دەستکاری

  • ویکیپیدیای ئینگلیزی؛ ڕێکەوتی سەردان: ١٣ی ئازاری ٢٠١٧