مایکڕۆسکۆپی ئەلێکتڕۆنی

مایکڕۆسکۆپێکی ئەلێکتڕۆنی تێپەڕ

مایکڕۆسکۆپێکی ئەلێکتڕۆنی (بە ئینگلیزی: Electron Microscope) بریتییە لە مایکڕۆسکۆپێک کە لە جیاتی ڕوناکی سود لە گوژمەیەک ئەلێکتڕۆن وەردەگرێت. بە ھۆی ئەوەی کە درێژی شەپۆلی ئەلێکتڕۆن نزیک ١٠٠٬٠٠٠ جار لە درێژی شەپۆلی ڕوناکی (بینراو) بچوکترن، بەم ھۆیەوە ئەم جۆرە مایکڕۆسکۆپانە دەتوانن زیادتر ورد ببنەوە و پەیکەری مایکڕۆسکۆپی ڕوونتر نیشان دەدەن.

مایکڕۆسکۆپێکی ئەلێکتڕۆنی تێپەڕ (STEM) دەوتوانێ تا ٥٠ پیکۆمیتەر (١٠٬٠٠٠٬٠٠٠ جار شتەکان گەورە بکات). بەڵام مایکڕۆسکۆپی ڕوناکی تەنھا لە توانایان دا ھەیە تا ٢٠٠nm نانۆمیتەر نمونەکان گەورە بکات.

مایکڕۆسکۆپی ئەلێکتڕۆنی سود لە بواری موگناتیسی وەردرگرێ کە وەک لێنزێک ئیش دەکات (لە بەرامبەردا مایکڕۆسکۆپی ڕوناکی سود لە لێنزی شوشەیی وەردەگرێت). لە چەندین بواری جیادا سودیان لێدەبینرێ وەک: زیندەوەرە مایکڕۆسکۆپیەکان، خانەی زیندوو، گەردە گەورەکان، کانزاکان، زانسی ماددە و بلوورەکان. ئامێرە پێشکەوتوەکانی ئەمڕۆ زۆربەیان بە کۆمپیوتەرێکەوە بەستراوون و وێنەکان لە سەر شاشەی کۆمپیوتەر نمشان دەدات.

جۆرەکانی مایکڕۆسکۆپی ئەلێکتڕۆنیدەستکاری

مایکڕۆسکۆپی ئەلێکتڕۆنی تێپەڕدەستکاری

مایکڕۆسکۆپی ئەلێکتڕۆنی تێپەڕ (TEM) سود لە تەوژمێکی ئەلێکتڕۆن وەردەگرێ کە بە ڤۆڵتیەیەکی بەرز بەرھەم دێت. ئەم ئەلێکتڕۆنانە لە تەلێکی گەرم کراوی تەنگستن بەرھەم دێن کە پێی دەگوترێ کاسۆد. ئەم ئەلێکتڕۆنانە لە بوارێکی کارەبایی تاودەدرێن (٤٠ بۆ ٤٠٠ کیلۆ وات). بە لێنزێکی تایبەت، کە بە کۆیلێک بەرھەم دێت، چڕ دەکرێنەوە.

پێویستە ڕێڕەوی تێپەڕینی ئەلێکتڕۆنەکان بەتاڵ بێت لە گەرد و گەردیلەکانی ھەوا تاکو گوژمەی ئەلێکتڕۆنەکان لە ڕێڕەوەکەیان لانەدەن.

گوژمەی ئاڕاستەکراوی ئەلێکتڕۆن بە ناو نمونە تەنکەکەدا تێدەپەڕێ و بە ھۆی ئەمێرێکی ھەستیارەوە پەرشی ئەلێکتڕۆنەکان وەردەگیرێتەوە و داتاکان شی دەکرێتەوە.

مایکڕۆسکۆپی ئەلێکتڕۆنی سکانەردەستکاری

مایکڕۆسکۆپی ئەلێکتڕۆنی سکانەر (SEM) بە ھۆی پەرش بوونی گوژمەی ئەلێکتڕۆنەکان لە سەر ڕووی نمونەکە و وەرگرتنەوەی بە ھۆی ئامێرێکی تایبەتی تر، وێنەیەکی ڕوون لە نمونەکە بەدەست دێت.

بەکارھێناندەستکاری

زیندەزانی

  • میکرۆسکۆپی کریو ئەلێکتڕۆن (Cryo-electron microscopy)[١]
  • لێکۆڵینەوە لە دەرمان (بۆ نمونە بۆ بەرھەمھێنانی دژە زیندەکان)
  • تۆمۆگرافی ئەلێکتڕۆنی
  • شی کردنەوەی دەنکۆڵەکان
  • پێکھاتەی دەنکۆڵەکان
  • خۆماڵی کردنی پڕۆتین
  • پەیکەرناسی زیندەوەر
  • وێنەگرتن لە پەیکەر
  • ژەھر ناسی[٢]
  • ڤایرۆس ناسی

لێکۆڵینەوە لە مەواد

  • تاقیکردنەوەی شیکاری
  • کارایی مەواد
  • لێکۆڵینەوە پزیشکیەکان
  • زانستی نانۆ
  • دەنکۆڵەی نانۆیی

بە ھێزترین مایکڕۆسکۆپی ئەلێکتڕۆنیدەستکاری

بە ھێزترین مایکڕۆسکۆپی ئەلێکتڕۆنی دونیا لە ساڵی ٢٠٠٩ز لە خوێندنگەیەکی باڵای لە ووڵاتی ئەڵمانیا دروست کرا کە تا ٦٠ پیکۆمتر توانای گەورەکردنی ھەیە. توانای بینینی جوڵەی گەردیلەکانی ھەیە.

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ E. ; Fonseca, F. (2006). "The high viscosity encountered during freezing in glycerol solutions: Effects on cryopreservation". Cryobiology. 52 (3): 323–334. doi:10.1016/j.cryobiol.2006.01.003.
  2. ^ Pandher, K. ; LeRoy, B.E. ; Gagne, G.D. (2012). "Ultrastructural analysis in preclinical safety evaluation". Toxicologic Pathology. 40 (2): 391–402. doi:10.1177/0192623311430239