ماتماتیک بە کایە یان ماتماتیکی کایەیی (بە ئینگلیزی: Recreational mathematics) زاراوەیەکە ئاماژە دەکات بە ئەنجامدان و بەکارھێنانی ماتماتیک بۆ ڕابواردن و کات بەسەربردن بە خۆشی و بۆ کایە، نەوەک بۆ کاری توێژینەوەیی و چالاکیی زانستی و پیشەگەری. زۆربەی بابەتەکان لەم بوارەدا پێویستیان بە زانینی ماتماتیک لە ئاستێکی پێشکەوتوودا نییە و زۆر جار کایە ماتماتیکییەکان، سەرنجی مناڵان و لاوان ڕادەکێشیت بۆ زیاتر خوێندنەوەی بابەتەکە.[١] لەو کەسانەی لە بواری، ماتماتیک بە کایەوە پێشەنگ بوون دەکرێ ئاماژە بکرێت بە لویس کارۆل، جان ھورتۆن کانوێی، بۆ کایەی ژیانی کانوێی، مارتین گاردنێر، سام لۆید و یاکۆڤ پێرێلمان. ھەندێک لە ناسراوترین نموونەکان، بۆ ماتماتیکی کایەیی، بریتین لە شەشپاڵووی ڕووبیک، چوارگۆشەی جادوویی، پازێلە ماتماتیکییەکان و فراکتاڵەکان.

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ Kulkarni, D. Enjoying Math: Learning Problem Solving With KenKen Puzzles 2013-08-01 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە., a textbook for teaching with KenKen Puzzles.

سەرچاوەکان دەستکاری