لەشجوانی

(لە لەش جوانیەوە ڕەوانە کراوە)

لەش جوانی (بە ئینگلیزی: Bodybuilding) بریتییە لە یارییەکی وەرزشی، کە لە کۆتایییەکانی سەدەی نۆزدەی زاینی و سەرەتایی سەدەی بیستەم دەرکەوت. یارییەکە بریتییە لە گەورە کردنی ماسولکەکانی لاشە و دەرکەوتنی، وە نمایش کردنی بەرامبەر ماسولکەی ڕکابەرەکانی تر، لەژێر چەند یاسایەکی دیاری کراو کە پشت دەبەستێت بە (گەورەیی ماسولکە، و دیاری کردن، و ئاشکرایی، و ڕەنگی پێست) کاتێک لە لایەن حەوت دادوەرەوە خاڵ دادەنرێ، کە ئەوەی خاڵی کەمتر بباتەوە نازناوەکە دەبات.

یەکێک لە کەسایەتییەکانی جیهانی لەش جوانی، ئاڕنۆڵد شوارزنێیگەر ساڵی ١٩٧٤

ئێتیمۆلۆجیا دەستکاری

ھەروەھا ناسراوە بە یاری ئاسن، و بادیبلدینگ، یەکەم کەس کە (Body Building) وەرگێڕایە سەر عەرەبی میسرێکان بوون (کمال اجسام) کە لە ڕۆژنامەکانی سەدەی بیستەم. وە ئەم ناوە بەناو بانگ بوو دوای بەناوبانگ بوونی یارییەکە لە حەفتاکان و ھەشتاکان بە شێوەیەکی گەورە. بەڵام ئەگەر وشە ئینگلیزییەکە بە شێوەیەکی تەواو وەرگێڕین دەبێت بە (دروستکردنی لاشە). وە لەناوەکانی تری جوانی لاشە، و دروستکردنی ماسولکە، و گەورە کردنی ماسولکەیە.

سەرچاوەکان دەستکاری