لێکۆڵەر کۆنان بە زمانی عەرەبی

لێکۆڵەر کۆنان (بە ژاپۆنی: 名探偵コナン، دەوترێت مێتانتێ کۆنان واتە لێکۆڵەری مەزن کۆنان[ئ]) بریتییە لە زنجیرەیەک مانگا کە لەلایەن گۆشۆ ئۆیاماوە نووسراوە. ئەم مانگایە کراوە بە زنجیرەیەک ئەنیمێ و ئۆڤا و فیلمی ئەنیمێ و یاری ڤیدیۆ و کۆمەڵێک شتی تری ژاپۆنی.[١٦] مانگاکە لە ١٨ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٤ دەستی پێکرد[١٧] مانگاکە لە ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩٦ لە ژاپۆن کرا بە ئەنیمێ.

لێکۆڵەر کۆنان

لە سەرەوە: لۆگۆی نا فەرمی کوردی
لە خوارەوە: لۆگۆی دۆبلاژە عەرەبییەکەی لێکۆڵەر کۆنان
名探偵コナン
(Mei-tantei Conan
لێکۆڵەری مەزن کۆنان
)
چەشنوێژەی پۆلیسی، دراما، لێڵی، فیلمی جوڵە و وروژێنەر[١]
مانگا
نووسەرگۆشۆ ئۆیاما[٢]
بڵاوکەرەوەشۆگاکوکان[٣]
دێمۆگرافیاشۆنن
گۆڤارھەفتانەی شۆنن سندی[٤]
وەشانی ڕەسەن١٨ی حوزەیرانی ١٩٩٤[٥] – ئێستا
بەرگەکان٩٣
ئەنیمێ
دەرھێنەرکینجی کۆداما[٦]
یاسویچیرۆ یامامۆتۆ[٧]
بەرھەمھێنەرماساھیتۆ یوشیکاوا
میکیھیکۆ سۆوا[٨]
نووسەرگۆشۆ ئۆیاما[٩]
ئاوازدانانکاتسۆ ئۆنۆ[١٠]
ستودیۆتۆکیۆ موڤی شینشا[١١]
بڵاوبوونەوە ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩٦[١٢] – ئێستا
دەروازەی ئەنیمێ و مانگا

یرەی یەکەم لە ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩٤ پەخشکرا، زنجیرەکان بە ڕیزبەندی پەخشکران تا گەیشتن بە زیاتر لە ٨٧٦ زنجیرە، و بەمەش پلەی پێنجەمی «خشتەی زۆرترین ئەنیمێکان لە ڕووی ژمارەی زنجیرەکانەوە» ی بەرکەوت.[١٨] ھەروەھا ئەم زنجیرەیە ٢١ فیلمی لەسەر دروستکراوە، کە ھەمان نووسەری ڕەسەن، گۆشۆ ئۆیاما، ھەموویانی نەنووسیوەتەوە، بەڵکو نووسەری تر بوونیان ھەیە و بەشدارن لە دروستکردنی فیلمەکاندا. ھەندێک جار فیلمێک لەلایەن یەک نووسەر دەنووسرێت، و ساڵانە لە مانگی تشرینی دووەمدا ڕێکلامی بۆ دەکرێت و لە مانگی نیساندا دەخرێتە بازاڕەوە. زنجیرە فیلمەکان بە دەرچوونی فیلمی یەکەم بە ناونیشانی کاتی تەقاندنەوەی تەلارە بەرزەکە (کۆتا سات لە دۆبلاژکردنە عەرەبییەکەدا) لە ١٩ی نیسانی ١٩٩٧ دەستیان پێکرد، و دواتر فیلمەکانی تر بە تێکڕای یەک فیلم بۆ ھەر ساڵێک دەرچوون.

ئەنیمێی لێکۆڵەر کۆنان لە جیھانی عەرەبیدا سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست ھێنا، ھەروەھا بنکەی گوڵ ھەڵدەستێت بە کاری دۆبلاژ کردنی بۆ عەرەبی، و تا ئێستا ٤٠٤ زنجیرەی (٣٧٨ بە سیستەمی ژاپۆنی) دۆبلاژ کردووە بۆ سەر زمانی عەرەبی، و پێویستە ئەوە باسبکرێت کە دابەشکردنی بەشەکان لە دۆبلاژ کردنی عەرەبییەکەدا جیاوازە لەگەڵ دابەشکردنی وەرزەکان لە زمانی ژاپۆنی و زمانی تر. بێجگە لە زنجیرەکان، چوار فیلم دۆبلاژ کراوە بۆ زمانی عەرەبی، بەڵام مانگا کاغەزییەکە تا ئێستا وەرگێڕانێکی فەرمی بەدەست نەھێناوە. ئەنیمێکە دۆبلاژ کراوە بۆ زمانی عەرەبی لەلایەن بنکەی گوڵەوە بۆ ماوەی زیاتر لە ھەژدە ساڵ لە ساڵی ١٩٩٨ بۆ ساڵی ٢٠١٤، کاتێک بۆ یەکەم جار لەسەر تەلەڤیزیۆنی قەتەر پەخش کرا، و زنجیرە دۆبلاژ کراوەکان گەیشتووەتە ٤٠٤ (٣٧٨ بە سیستەمی ژاپۆنی) لە ۹۳۰ زنجیرە.[١٩]

ڕۆڵگێڕانی دۆبلاژە عەرەبییەکە دەستکاری

کەسایەتی   ژاپۆن دەنگی ژاپۆنی[٢٠]   دۆبلاژی عەرەبی[٢١]
ناوی دۆبلاژ دەنگی دۆبلاژ
کۆنان ئێدۆگاوا مینامی تاکایاما کۆنان ئێدۆجاوا ئەمال سەعد ئەلدین
شینچی کودۆ کاپێ یاماگوچی سینشی کودۆ مەئموون ئەلفەرەخ (ب١، ب٢) و زیاد ئەلرەفاعی (ب٤، ب٥) و کامیل نەجمەت (ب٧، ب٨)
کۆگورۆ مۆری ئاکیرا کامیا تۆگۆ مۆری مەروان فەرحەت
ڕان مۆری واکانا یامازاکی ڕان مۆری سەمەر کۆکەش
سۆنۆکۆ سوزوکی ناۆکۆ ماتسوی سۆکۆ سوزوکی ئامینەت عومەر
ھیرۆشی ئەگاسا کینیچی ئۆگاتا دکتۆر ئەگاسا مەروان فەرحەت
کایتۆ کید کاپێ یاماگوچی دزی فڕیوو کید مەکسیم خەلیل (ب٢)، زیاد ئەلرەفاعی (ب٤)
ڕەئفەت بازوو (ب٥)، ڕائید موشریف (ب٦، ب٧+فیلمەکان)
پشکنەر جوزۆ میگۆری چافورین پشکنەر میگۆری محەممەد خەیر ئەبو حسۆن
واتارو تاکاجی واتارو تاکاگی تاکاجی زیار ئەلرەفاعی، نیزاڵ حەمادی
ھایبەرا ئای مێگومی ھایاشیبارا ھیبارا فاتن عیدۆ
یۆشیدا ئایۆمی یوکیکۆ ئاوای ئێویمی ڕەندە جیلات، ئەمیرەت حەزیفی
تسوبورایا میتسوھیکۆ ئیکوی ئۆتانی میتسو ڕەغدە خەتیب
کۆجیما گینتا واتارو تاکاگی گینتا ئەمەل عومران، ئەسیمەت ئەلیوسف
ھیجی ھاتۆری ڕیۆ ھۆریکاوا ھیجی ھاتۆری ڕەئفەت بازوو، زیاد ئەلرەفاعی

گۆڕانکارییەکان لە دۆبلاژە عەرەبییەکەدا دەستکاری

بنکەی گول ھەڵساوە بە ئەنجامدانی چەند گۆڕانکارییەک لە لێکۆڵەر کۆناندا:[٢٢]

  • کێشەی خواردنەوە و سەرخۆشی کە لێکۆڵەر تۆگۆ مۆری دەناڵێنێت لێی گۆڕدراوە، ئەمەش دەردەکەوێت کاتێک ھەموو کات لە دۆبلاژ کردنە عەرەبییەکەدا بەوەی نەخۆشە یان خەواڵووە یان تووشی سەرئێشە بووە دادەپۆشرێت.
 
پۆستەرێکی یەکگرتوو تێیدا وێنەی کۆنان و وێنەی رانی لەسەرە.
  • زۆربەی گرتەکان لەبەر بوونی خوێنێکی زۆر یان بە ھۆی دەرخستنی دیمەنەکانی تاوان یان بە ھۆی کورتی تەنوورەکانی کچان (جلی فەرمی لە قوتابخانە ژاپۆنییەکان و بەتایبەتی لە قوتابخانەکەی ران) سڕاوەتەوە.
  • مۆسیقا سەرەتایییەکان و کۆتایییەکانی زنجیرەکان یەک ناگرێت (واتە گۆرانی سەرەتا پەخش دەکرێت پاشان زنجیرەکە). لە ژاپۆنییەکەدا بە بەردەوامی گۆرانییەکانی سەرەتا و کۆتایی دەگۆڕدرێت، بەڵام لە عەرەبییەکەدا ھەمان گۆرانی لەگەڵ کەمێک گۆڕانکاری بچووک بەکار دەھێنرێت.
  • لە ژاپۆنییەکەدا زنجیرەکە دابەش ناکرێت بۆ بەش بەش.
  • ھەندێک لە دانپێنانەکانی بکوژ گۆڕدراوە ئەمەش لەکاتێکدا لە ژاپۆنییەکەدا بکوژ ھەندێک جار پەشیمانی پیشان نادات بۆ کوشتنی قوربانییەکە (ئەم سیاسەتە لە بەشی حەوتەمەوە گۆڕدرا).
  • ھەموو دیاردەکان لەسەر جادوو و جادووی ڕەش و ئەفسانە ژاپۆنییەکان دۆبلاژ نەکراوە.
  • قسەکانی شارۆن ڤێنیارد گۆڕدراوە وەک وتنی کە ڕاھێنەری کرێس ڤێنیاردە و ھیچ شتێکیش دەربارەی باوکی کید باسنەکراوە.
  • ھەروەھا لە عەرەبییەکەدا ران بە دەستگیرانی شینچی دانراوە لەکاتێکدا لە ژاپۆنییەکەدا ھاوڕێی نزیکی شینچییە، ھەروەھا ھەستەکانیشیان لە زۆربەی زنجیرەکاندا بێجگە لە بەشی یەکەم لابراوە.

تێبینییەکان دەستکاری


سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ My Anmie List: Detective Conan, Synopsis
  2. ^ Gosho AOYAMA - Anime News Network، Anime News Network. سەردان لە ڕێکەوتی ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.
  3. ^ Company Profile. سەردان لە ڕێکەوتی ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.
  4. ^ Rumic World: Articles. سەردان لە ڕێکەوتی ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.
  5. ^ 青山剛昌(名探偵コナン・原作者紹介). سەردان لە ڕێکەوتی ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.
  6. ^ دەرھێنەر کینجی
  7. ^ دەرھێنەر یامامۆتۆ
  8. ^ Anime News Network: Masahito YOSHIOKA
  9. ^ نووسەر گۆشۆ ئۆیاما
  10. ^ Internet Movie Database: Katsuo Ôno
  11. ^ ستۆدیۆی تی ئێم ئێس
  12. ^ یەکەم زنجیرە
  13. ^ NTV
  14. ^ تەلەڤیزیۆنی وای (ژاپۆن) (YTV)
  15. ^ Animax
  16. ^ لێکۆڵەر کۆنان لەسەر ھێڵی ھەواڵی ئەنیمێ. سەردان لە ڕێکەوتی ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.
  17. ^ Detective Conan Volume 1(ژاپۆنی). شۆگاکوکان. سەردان لە ڕێکەوتی ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.
  18. ^ ئەرشیفی زنجیرەکانی لێکۆڵەر کۆنان(ژاپۆنی). کۆمپانیای ڕاگەیاندنی یۆمیوری. سەردان لە ڕێکەوتی ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.
  19. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری ReferenceB نەدراوە
  20. ^ Détective Conan (TV).
  21. ^ ٣ لە بەناوبانگترین کەسەکان کە ڕۆڵیان لە زنجیرەی لێکۆڵەر کۆناندا گێڕاوە بە زمانی عەرەبی
  22. ^ دانای کورتە باڵاکان (لە ڕێکەوتی 10 ینایر 2013). سیاسەتی بنکەی گوڵ لە دۆبلاژ کردنی لێکۆڵەر کۆناندا. منتدیات أنمی الزھرة. سەردان لە ڕێکەوتی ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧.


ھەڵەی ژێدەرەکان: <ref> tags exist for a group named "kurdish-alpha", but no corresponding <references group="kurdish-alpha"/> tag was found