لێدوانی ویکیپیدیا:ناوەڕۆکی نەشیاو

(لە لێدوانی ویکیپیدیا:ناوەڕۆکی ھێرشبەرەوە ڕەوانە کراوە)
دوایین لێدوان: ٢ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Daniel abdullah لە بابەتی یەکسانکردنی بە ویکی ئینگلیزی.

یەکسانکردنی بە ویکی ئینگلیزی. دەستکاری

سڵاو، ئەوەنەی توانیم لە ویکی ئینگلیزیەوە ئەم وتارەم هێنا، چونکە زۆر لاواز بوو نووسینەکەی پێشتری و کەس لێی تێ نەئەگەیشت، هیوادارم ئێستاش وا نەبێ :). بەڵام چەند تێبینیەک:

  1. بۆ ئەم ناوە "offensive" واتاکەی وەک خۆیان ڕوونیان کردۆتەوە بریتییە لە "considered vulgar or obscene". بۆیە من تەنها ئەم وشانە بە بەرامبەری ئەزانم ئێوە ئازادن کە ڕاتان چییە یان کامیان هەڵ ئەبژێرن یان جوانتر هەبێت:
  • بێ شەرم
  • ناپەسەند
  • ناشرین
  • بازاڕی
  • هەستیار
  • دەربڕینی بێزراو
  • سووک
بێزراو زۆر بە جوان ئەزانم بەڵام بۆ ناوی وتارەکە نا، بۆ باسکردنی، چونکە مەبەستەکە خۆی ئەمەیە، لای خوێنەر بێزراوە و نایەوێت ئەوە ببینێت.
  1. ئەم پەرەگرافەم زۆر بە لاوازی وەرگێڕا، ئەگەر کەسێک ئەتوانێت باشتری بکات مەمنوونی ئەبم.
Especially with respect to images, editors frequently need to choose between alternatives with varying degrees of potential offensiveness. When multiple options are equally effective at portraying a concept, the most offensive options should not be used merely to "show off" possibly offensive materials.

کردوومە بەمە:

بۆ وێنەکان کە هەستیارترن، نووسەرەکان هەندێکجار پێویستیان ئەبێت کە وێنەیەک بەکار بهێنن کە ڕەنگە نەشیاو بێت. لەکاتی بوونی چەند هەڵبژاردەیەک لەبەردەستماندا کە هەر یەکێکیان بتوانن بەجوانیی مەبەستەکە بگەیەنن، ئەوا پێویست ناکات نەشتیاوترین وێنەیان هەڵبژێرین و دای بنێین، هەلی دانانی ئەو ناوەڕۆکانە بقۆزینەوە و دابنێین کە ڕەنگە پێویست نەکات.

مەبەست لە possibly offensive materialـە کە بۆ نموونە وتارەکە چەند وێنەیەکی تریشی هەیە بەکاری بێنیت، من وا لێی تێگەیشتم بۆ نموونە نەخۆشییەک هەیە، هی پێستە برینێک لە دەست پێست دروست ئەبێت و هەمان برین لە نزیک کۆئەندامی زاوزێ دروست ئەبێت، تۆ پێویست ناکات ئێکسەر ئەوەی نزیک کۆئەندامی زاوزێ دابنێیت، ئەتوانی هەر هی سەر پێستی دەست یان قاچ دابنێیت و پێویست نەکا ئەو بەکار بهێنیت. نازانم وایە یان نا من وا لێی تێ گەیشتم.
ڕێز و سڵاوDaniel (گفتوگۆ) ‏٢٠:٣٧، ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی پرۆژەی "ناوەڕۆکی نەشیاو".