بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Mohammed A.Goran!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لە سەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٤٬٤٠٠ وتار و ١٤٤ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ئەزموونی ویکیپیدیای کوردیی باشووری ئەزموونی ویکیپیدیای کوردیی باشووری

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەتی تۆیە و دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

CdRBot (لێدوان) ٠٨:٠٢, ٥ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)

لۆگۆی جامی کیشوەرەکانی ٢٠١٣

مێژووی جامی کیشوەرەکان دەستکاری

جامی کیشوەرەکان

جامی كیشوەرەكان چوار ساڵ جارێك ئەنجام دەدرێت ساڵیك بەر لە دەستپێكردنی جامی جیهانی، ئەم جامە یەكییەتیی تۆپی پێی جیهانی (FIFA) سەرپەرشتی دەكات، ئەم پاڵەوانیەتییە لە نێوان پاڵەوانی كیشوەرەكانی (ئەوروپا، ئاسیا، ئەفریقیا، ئەمریكای باكوور، ئەمریكای باشوور، ئۆقیانووسیا) لەگەڵ ئەو هەڵبژاردەی كە لەدوا مۆندیال بۆتە پاڵەوان و ئەو هەڵبژاردەی كە میوانداریی پاڵەوانیەتییەكە دەكات ئەنجام دەدرێت، بەمەش ژمارەیان دەبێتە (8) هەڵبژاردە كە ڕكابەری دەكەن بۆ دەستخستنی.

15ـ6ـ2013جامی كیشوەرەكانی ساڵی 2013 لە وڵاتی بەرازیل بە بەشداری هەڵبژاردەكانی (بەرازیل، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، ژاپۆن، تاهیتی، ئۆرگوای، نێجیریا و مەكسیك) كە بەسەر دوو كۆمەڵە دابەشكراون دەستی پێ كرد، كۆمەڵەی یەكەم (بەرازیل، ژاپۆن، مەكسیك، ئیتاڵیا) كۆمەڵەی دووەمیش لە هەڵبژاردەكانی (ئیسپانیا، ئۆرگوای، تاهیتی، نایجیریا) پێكهاتبوون.

مێژووی جامی كیشوەرەكان

ئەم پاڵەوانێتیە پێشتر بەناوی (جامی مەلیك فەهەد) ئەنجام دەدرا، كە بیرۆكەكەی هی (ئەمیر فەیسەل بن عەبدوڵعەزیز ئال سعود) بوو، ناوبراو سەرۆكی یەكیەتیی عەرەبی سعوودییە بوو، یەكەم پاڵەوانێـتی لە ساڵی 1992 بەسەرپەرشتی حكوومەتی شانشینی سعوودیە بە بەشداری چوار هەڵبژاردە ئەوانیش (سعودیە، ئەرژەنتین، ئەمریكا، كۆدیڤوار) بەرێوەچوو،

كە هەردوو هەڵبژاردەی خاوەنماڵ و ئەرژەنتین چوونە یاری كۆتایی، لە یاری كۆتایی هەڵبژاردەی تانگۆ توانی یارییەكە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بباتەوە، بوكویش توانی یەكەمین جامی پاڵەوانێتیەكە بەدەست بێنێ، هەردوو هەڵبژاردەی ئەمریكا و كۆدیڤوار پلەی سێیەم و چوارەمیان بەركەوت، لە سەرجەم یارییەكان (18) گۆڵ تۆماركران، و پاڵەوانێتی دووەم (جامی مەلیك فەهەد) ساڵی 1995 بەبەشداری (6) هەڵبژاردە بەرێوەچوو، هەردوو هەڵبژاردەی دانیمارك و ئەرژەنتین گەیشتنە یاری كۆتایی هەڵبژاردەی دانیمارك بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەكەی بردەوەو جامەكەی بەدەستهێنا، لە سەرجەم یارییەكان (19) گۆڵ تۆمار كرا.

جامی 1997 لەژێر ڕكێفی فیفا

دوای دوو پاڵەوانییەتیی ڕابردوو فیفا ویستی ئەم پاڵەوانێتییە بكاتە ژێر ڕكێفی خۆی بە پاڵەوانێتێكی فەرمی بیناسێنێت و ساڵانە ئەجام بدات، هەربۆیە ئەمەی ئەنجام دا و یەكەم پاڵەوانێتی ساڵی 1997 بە ناوی (جامی كیشوەرەكان) هەر لە وڵاتی سعوودییە وەكو خاوەن بیرۆكەكە بەرێوەچوو، لەم پاڵەوانێتییەوە ژمارەی هەڵبژاردەكان بۆ (8) هەڵبژاردە زیاد كرا، هەڵبژاردەی سامبا و ئوسترالیا چوونە یاری كۆتایی، لە یاری كۆتایی هەردوو یاریزان ڕۆماریۆ و ڕۆنالدۆ هەریەكە بە هاتریك گوڵبارانی ئوسترالیایان كرد بە شەش گۆڵی بێ بەرامبەر بەرازیل یارییەكەی بردەوە، یاریزانی بەرازیلی (دینلسۆن) بووە باشترین یاریزان، و رۆماریۆ بە (7) گۆڵ بووە گۆڵكەر، و هەڵبژاردەی باشووری ئەفریقیا بە یاری پاك هاتە خەڵاتكردن، لە سەرجەم یارییەكان (52) گۆڵ تۆماركران.

جامی 1999 لە مەكسیك

ئەم پاڵەوانێـتییە بۆ یەكەمجار لە دەرەوەی سعوودییە لە وڵاتی مەكسیك بەرێوەچوو، هەڵبژاردەی میوانداری پاڵەوانیەتییەكە بووە پاڵەوان، دوای بردنەوەی لە هەڵبژاردەی بەرازیل بە ئەنجامی (4-3) گۆڵ، جادوگەرەكەی بەرازیل ڕۆنالدینهۆ بووە باشترین یاریزان و گۆڵكەری پاڵەوانیەتییەكە بە (6) گۆڵ، هەڵبژاردەی نیوزلەنداو بەرازیل و بە یاری پاك هاتنە خەڵاتكردن، لە كۆی (16) یاری (55) گۆڵ تۆمار كرا.

جامی 2001 لە كۆریای باشوور و ژاپۆن

پاڵەوانێـتی ئەمجارە بۆ یەكەمجار لە دوو وڵات لە هەردوو وڵاتی كۆریاوژاپۆن ئەنجامدرا، هەڵبژاردەی كەڵەشێرەكان و ژاپۆن بە هاوبەشی گەیشتنە یاری كۆتایی، و كەڵەشێرەكان توانیانیان بە گۆڵێكی بێ وڵام دەست بۆ جامە ببەن و بەرزی بكەنەوە، یاریزانی فەرەنسی (رۆبێرت پێرس) بەباشترین یاریزان وگۆڵكەر بە (2) گۆڵ دەست نیشانكرا، هەڵبژاردەی ژاپۆن بە یاری پاك خەڵاتكرا، لە سەرجەم یارییەكان (31) گۆڵ تۆماركران.

جامی 2003 لە لە فەرەنسا

وڵاتی فەرەنسا بە بەشداری (8) هەڵبژاردە میوانداری كرد، هەردوو هەڵبژاردەی فەرەنسا و كامیرۆن چوونە یاری كۆتایی، بەڵام پێش یاری كۆتایی ڕووداوێكی دڵتەزێن ڕوویدا، ئەویش كۆچی دوایی یاریزانی هێلی ناوەڕاستی كامیرۆن و یانەی مان ستی (مارك فیفیان فۆی) بوو، دوای ئەوەی ناوبراو لە خولەكی (72)ـی یاری كۆڵمبیا و كامیرۆن كەوتە خوارەوە یەكسەر رەوانەی نەخۆشخانە كرا دوای (45) خولەك دڵی لە لێدان وەستا، كۆچی دوایی كرد، لە یاری كۆتایی فەرەنسا بە تاكە گۆڵی یاریزان تێری هێنری یارییەكەی بردەوە بەمەش فەرەنسا بووە خاوەن دوو نازناو لە جامی كیشوەرەكان، یاریزان تێری هێنری بە تۆماركردنی (4) گۆڵ بووە گۆڵكەر و باشترین یاریزانی پاڵەوانیەتییەكە، هەڵبژاردەی ژاپۆن بۆ دووەم جار لە سەریەك بە یاری پاك هاتە خەڵاتكردن، لە سەرجەم یارییەكان ئەم پاڵەوانێتییە (37) گۆڵ تۆمار كران.

جامی 2005 لە ئەڵمانیا

لە ساڵی 2005 یەكێتی نێودەولەتیی فیفا (FIFA) بڕیاری دا چوار ساڵ جارێك جامی كیشوەرەكان ئەنجام بدرێت، پێش دەستپێكی مۆندیال وەك خۆئامادەكردن بۆ مۆندیال جامی پێنجەم لە وڵاتی ئەڵمانیا بەرێوەچوو، هەردوو هەڵبژاردەی ڕكابەری یەكتر سامبا و تانگۆ گەیشتن بە یاری كۆتایی، هەڵبژاردەی سامبا توانیان بە ئەنجامێكی گەورە بە (4-1) گۆڵ لە هەڵبژاردەی تانگۆ ببنەوە و ببنە خاوەن دووەم نازناو بە هاوبەشی لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا، یاریزانی بەڕازیلی ئەدریانۆ بە (5) گۆڵ بووە گۆڵكەر و باشترین یاریزانی پاڵەوانیەتییەكە، لەسەرجەم یارییەكان (56) گۆڵ تۆماركرا كە (16) یان بە لێدانی سزا بوو.

جامی 2009 لە باشووری ئەفریقیا

بەبەشداری (8) هەڵبژاردە ئەوانیش (ئیسپانیا، بەرازیل، ئیتالیا، میسر، ئەمریكا، عیراق، باشووری ئەفریقیا، نیوزلەندا) لە وڵاتی باشووری ئەفریقیا بەرێوەچوو، هەردوو هەڵبژاردەی كیشوەری ئەمریكا بەرازیل و ئەمریكا گەیشتنە یاری كۆتایی، لە یارییەكی بەهێزو پڕگۆڵدا هەڵبژاردەی سیلیساو توانیان بۆ جاری سێیەم وەك یەكەم هەڵبژاردە ئەم نازناوە بەدەست بێنن،

دوای بردنەوەیان بە ئەنجامی (3-2)گۆڵ، یاریزانی بەرازیل لویس فابیانۆ توانی (5) گۆڵ تۆمار بكات و ببێتە گۆڵكەری پاڵەوانیەتییەكە، ریكاردۆ كاكا بە باشترین یاریزانی پاڵەوانیەتییەكە دەست نیشانكرا، لە كۆی (16) یاری (44( گۆڵ تۆمارا، هەڵبژاردەی سامبا بە یاری پاك دەست نیشانكرا.

جامی کیشوەرەکانی ٢٠١٣ لە بەرازیل بەبەشداری هەڵبژاردەکانی (بەرازیل،ئیسپانیا،ئیتالیا،مەکسیک،ئۆرگوای،ژاپۆن،نایجیریا،تاهیتی) یارییەکان لە وڵاتی بەرازیل دەستیپێکرد،هەڵبژاردەی بەرازیل و ئیسپانیا گەیشتنە یاری کۆتایی کە هەردوو هەڵبژاردە لە چوارگۆشەی زێرین بەرازیل لە ئۆرگوای بردەوە و ئیسپانیاش لە ئیتالیای بردەوە، لە یاری کۆتایی هەڵبژاردەی سامبا بە ئەنجامێک گەورە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر توانیان یارییەکە بەنەوە بۆ چوارەم جار لە مێژوو بوونە پاڵەوانی جامی کیشوەرەکان، لەم پاڵەوانێتییە هەڵبژاردەی تاهیتی زۆرترین گۆڵی لێکرا گەورەترین ئەنجام هەڵبژاردەی ئیسپانیا تۆماری کرد دوای ئەوەی بە (١٠-٠) گۆڵ لە تاهیتی بردەوە، یاریزانی ئیسپانی فرناندۆ تورێس بە پێنج گۆڵ بووە گۆڵکەری پاڵەوانێتییەکە، و یاریزانی بەرازیلی نێیمار بووە باشترین یاریزان، هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە یاری پاک دەستنیشانکرا، لە سەرجەم یارییەکان (٦٨) گۆڵ تۆمارکران

چەند ژماریەك

  • هەڵبژاردەی بەرازیل تاكە هەڵبژاردەیە كە چوارجار بۆتە پاڵەوان.
  • زۆرترین گۆڵ لە جامی ٢٠١٣ تۆماركراوە كە (٦٨) گۆڵە.
  • زۆرترین كارتی زەرد لە یارییەكان بەرزكرابێتەوە ساڵی 2005 بووە كە (71) كارتە.
  • زۆرترین كارتی سوور بەڕووی یاریزانان بەرزكرایەوە لە جامی 1999 كە(5) كارت بوو.
  • هەردوو یاریزان (رۆنالدینهۆ وكواوتیمۆك بلانكۆ) ی مەكسیكی زۆرترین گۆڵیان تۆماركردوو كە (9) گۆڵە.
  • ئەو یاریزانەی زۆرترین یاری بەشداری كردووە گۆڵچی بەرازیل (دیدا)یە لە (22) یاری.
  • هەڵبژاردەی بەرازیل زۆرترین جار بەشداری كردووە كە (٧)جارە.

محەممەد عەبدوڵڵا گۆران زیاتر... http://www.hawler.in/sport/more.php?id=4016