ووشەی (میلیشیا) دروستە چونکە ی.پ.گ لەلایەن هیچ دامودەزگایەکی فەڕمیەوە دان بە یاساییبونیدا نەدراوە لەبەر ئەوە بە میلیشیا لەقەڵەمدەدرێت. ئەگەر سەیری بابەتەکەش بکەی بە زمانی En هەمان وشە بەکارهێنراوە. لە کۆتایشدا وشەی میلیشیا وشەیەک نیە شایەنی شەرمبێت.

لەگەڵ ڕێز و سوپاسم Ku&Kurdistan (لێدوان) ‏٠١:٢٥، ٦ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

من هێشتا هێزم پێ باشترە. هەندێک میلیشیا لایەنگرانەیە. کە ئەیخوێنیتەوە هەست ناکەیت دلسۆزێکی کورد نووسیبێتی. هیچ نەبێت هێز وشەیەکە دوورترە لە پۆڵێنکردنەوە. ئەوە ڕای منە. --برووسک (لێدوان) ‏٠٢:٤٤، ٦ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

ی.پ.گ لایەنگریان پێوەدیارە لە هەندێ کاری فڕاندن و تیرۆرکردندا، زیاتر وەک لایەنگری پ.ی.د دەردەکەون. (http://kurdwatch.org/) هەندێ لەو لایەنگیریانەی بڵاوکردۆتەوە. Ku&Kurdistan (لێدوان)