ئەم کاتەت باش کاک ئاسۆ سوپاس بۆ ڕوون کردنەوەکەت, بەس ئەتوانیت زیاتر بۆم ڕوون کەیتەوە ئەبێت ئەو وتارانەى پێشتر نوسیومن بیانگۆرم بۆ ئەو کیبۆردەى کە تۆ ناردوتە؟, ئەى چۆن ناونیشانى وتارەکە بگۆڕم بۆ ئەو یۆنیکۆدە؟ یان ئەگەر بمەوێت وەک وتارێکى تازە بیانوسمەوە ئەو کاتە یارمەتى تۆم ئەوێت بۆ سڕینەوەى کۆنەکان. سوپاس...

سڵاو Ranndaی بەڕێز. چەند خاڵ: ١-پاش قسەکانت لە لێدوانەکاندا واژۆ و ڕێکەوت دابنێ. ٢- ئەو بەرنامەی پەڵک کوردینووسە بەشێکی ھەیە ناوی «بەیونیکۆدکردن»ە، ئەوە بەکاربێنە بۆ نووسینە پێشووەکانت. ٣- بۆ ناوی وتارەکان جارێ خۆم دروستیان ئەکەم، گواستنەوەی ناوی وتارەکان نەختێک مەترسیی ھەیە. ئیشەڵا خۆت لە داھاتوودا فێری ئەبی. زۆر سوپاس. --ئاسۆ ٠٨:٤٧, ١١ نیسان ٢٠١١ (UTC)


ئه‌م کاته‌تان باش ئه‌دمینه‌کانی به‌شی کوردی سۆرانی.. ده‌ست خۆشیتان لێده‌که‌م بۆ دانانی ویکیپیدیای کوردی.. به‌ڵام من چه‌ند سه‌رنجێکم هه‌بوو ئه‌گه‌ر لێم قبوڵ بکه‌ن.. 1- به‌داخه‌وه‌ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ئه‌دمینن و سه‌رپه‌رشتی به‌شی سۆرانی ده‌که‌ن، که‌سێک ناوێرێت شتێک بنێرێت، هه‌زارو یه‌ک ره‌خنه‌ی لێده‌گرن وه‌کو (ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ ویکیپیدیا نابێت، وێنه‌که‌ی هی ئه‌م که‌سه‌ نییه‌،..هتد). 2- ئێمه‌ی کورد هێشتا نه‌گه‌یشتوینه‌ته‌ قۆناغێک که‌ له‌ هه‌موو شتێک ره‌خنه‌ بگرین، ئه‌بێت ئێوه‌ شکوری خوا بکه‌ن که‌ کۆمه‌ڵێک که‌سی وه‌ک ئێمه‌و مانان به‌ توانای خۆمان بابه‌ت وه‌رده‌گێڕین و له‌ ویکیپیدیا دایده‌نێێن...پێویسته‌ له‌سه‌ر ئێوه‌ زیاترین قبوڵ بکه‌ن، ئه‌گه‌ر ته‌نها چه‌ند زانیارییه‌کی که‌میش بێت له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌. بۆ ئه‌وه‌ی به‌ وڵاتانی تر بگه‌ینه‌وه‌. 3- من کۆمه‌ڵێک ژیانی ئه‌کته‌رانی تورکم کردبوو به‌ کوردی، به‌داخه‌وه‌ که‌ ئێستا سه‌یر ده‌که‌م وێنه‌کانیانتان لابردووه‌. باوکه‌که‌م خۆ من له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌کانیانم نه‌هێناوون، هه‌موو وێنه‌کان هی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ خۆیانن... 4- ئێمه‌ش ئه‌توانین به‌ ئاره‌زووی خۆمان بابه‌ته‌کانی به‌شی کوردی سه‌قه‌ت بکه‌ین و هیچ ده‌سه‌ڵاتێکیشتان نه‌بێت له‌سه‌ری، ئه‌و کات هه‌موو شته‌کانتان بێ هووده‌ ده‌بێت (ئه‌مه‌یان ته‌نها بۆ ئاگادار کردنه‌وه‌یه‌).. ئه‌گینا ئێمه‌ش خۆپیشاندانتان به‌رانبه‌ر ده‌که‌ین.هههههههه.... 5- ئه‌م شێوه‌ نوسیانانه‌ی جه‌نابتان که‌ له‌سه‌ره‌وه‌ یه‌ک لیست داده‌نێنن و ده‌ڵێن" ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ ویکیپیدیا نابێت". وامان لێده‌کات که‌ هه‌ر هیچ بڵاو نه‌که‌ینه‌وه‌.. باوکه‌که‌م ئێمه‌ش خوێنه‌وارین و چه‌ندین زمان ده‌زانین، قابیله‌ ته‌له‌به‌یه‌کی ناوه‌ندی له‌ ئێمه‌ شاره‌زایی باشتر بێت..؟؟ هیوام وایه‌ وه‌ڵامم به‌نه‌وه‌ ئیتر سوپاس

سڵاو سەرچاوم بەڕێز بەکارھێنەر:Ghamgeen. ویکیپیدیا جیاوازە لە سایتەکانی تر. دامەزرێنەرانی سەرەکیی ویکیپیدیا (ئینگلیزی دەڵێم) ئامانجیان لە ویکیپیدیا:پێنج کۆڵەکەدا ڕوونکردووەتەوە. ئەگەر ئێمە لەسەر ئەو کۆڵەکانە کار نەکەین، بەشی کوردی دادەخەن. بۆ وێنەکان: Wikipedia is free content دروستە وێنەکان ھی ئەو کەسانەن بەڵام ھەر وێنەیەک بەرھەمێکی ھونەرییە و خاوەنێکی ھەیە. بۆ دانانی لە ویکیپیدیا دەبێ خاوەنەکەی بە فەرمی ئیجازە بدات. کورە جا چ کێشەیەکی ھەیە با وتارەکە وێنەی نەبێ. ھەر کەسێ وێنەی ویست لە سایتێکی ترا بیدۆزێتەوە. ئەوەی زۆرزۆر لە ویکیپیدیای کوردی بۆمان گرنگە، دروست نووسین کوردی و بەکارھێنانی پیتە دروستەکانی کوردی لە ستانداردی یونیکۆددایە. تکایە ویکیپیدیا:نووسینی کوردی بە باشی بخوێنەوە و تەختەکلیلی چاوگ و پەڵک کوردینووس بەکاربێنە. ئەگەر وا نەبێ لەسەرەوەی وتارەکەدا تاگی خاوێنکردن دادەنێین. زۆر سپاس، ھیوادارم بەردەوام بیت لە بەشداری کردندا.، گەورەم من ئەدمین نیم!! من بەکارھێنەرێکی ئاساییم بەس کەمێ جموجووڵم زۆرە ھاھاھا --ئاسۆ ١٥:٢٧, ١١ نیسان ٢٠١١ (UTC)

زانیاری پارێزگا و نەخشەی شوێن دەستکاری

سڵاو مامە ئاسۆ ، ماندوو نەبی. دو پرسیارم ھەبوو: ١. ئەرێ لە سەر ویکیپیدیای کوردی داڕێژە:زانیاری پارێزگامان ھەیە؟ زۆر گەڕام بەڵام ھیچم دەست نەکەوت. ٢. بێجگە لە ئێران ، نەخشەی شوێنی ھیج وڵاتی دیکەمان ھەیە؟ ئەگەر نیمانە چۆن سازی کەم ، زۆرم حەول دا بەڵام نەمتوانی دروستی بکەم ، تکایە یارمەتیم بدە.merkhas وتووێژ ٢١:١٩, ١٤ نیسان ٢٠١١ (UTC)

سەرچاوم ڕۆحەکەم، ١- داڕێژە:زانیاریدانی نیشتنگە بۆ ھەموو نیشتنگەیەک ئەبێت (جگە لە وڵاتەکان کە ئابوورییان ھەیە). بۆ پارێزگا بۆ «جۆری نیشتنگە» بنووسە «پارێزگا». ٢- بۆ نەخشەی شوێنەکانیش، خۆم بۆ چەند وڵاتێک دروستیان ئەکەم. سەرنج بدە بزانە چی ئەکەم. سپاس --ئاسۆ ٠٧:٥٣, ١٧ نیسان ٢٠١١ (UTC)
زۆر سپاس ھاوڕێی بەڕێز merkhas وتووێژ ٠٩:٣١, ١٧ نیسان ٢٠١١ (UTC)

ڕاپرسی بۆ شێوازی کات و ڕێکەوت دەستکاری

سڵاو کاک ئاسۆ. ماوەیەکە دیارت نییە! ھیوادارم بێوەی بی. لە "ڕاپرسی بۆ شێوازی کات و ڕێکەوت" زۆرینەی بەکارھێنەران لەسەر شێوازی "ڕێکەوت" باسیان کردووە بەڵام باسی "کات"یان ھیچ نەکردووە. ئەو ھاودەنگییە لەنێو بەشداربوواندا ھەیە کە ڕێکەوت ئەبێ بۆ نموونە بە شێوازی "٣١ی ئازاری ٢٠١١" بێ. بەڵام ئەی کات؟! ئایا بە ڕای تۆ لە بەشی ئاکامدا بنووسم گەیشتین بە ھاودەنگی یا نە؟ ئەگەر گەیشتین، ئەوە لە کوێ ئەبێ داوای گۆڕینی بکەین؟ سپاس.--Aza ١٢:٥٩, ٤ ئاب ٢٠١١ (UTC)

سڵاو مام ئازا. :) سپاس ھێشتا زیندووم. ئەگەر بەرنامەی میدیاویکیت داگرتبێت و کارت پێکردبێت دەبینی لە فۆڵدری \languages\messages دا بۆ ھەر زمانێک فایلێکی php ھەیە. لە MessagesFa.php و MessagesAr.php دا سەیری بەشەکانی $datePreferences و $defaultDateFormat و $datePreferenceMigrationMap و $dateFormats بکە و ھەڵیانسەنگێنە لەگەڵ ئینگلیزی و کوردیدا. دەبێ بەرنامەنووسانی ویکیمیدیا ئەم فایلەمان بۆ نوێ بکەنەوە کە پێویستی بە تۆمارکردنی باگێکە لە bugzilla. بۆ زۆربەی داواکارییەکان لە باگزیڵا ڕاپرسیی ناوخۆی کۆمەڵگا پێویستە بۆیە ئەو ڕاپرسییەم دانا. بە داخەوە من لەبیرم کرد کە ڕێکەوتێک بۆ دوایی ھاتنی دابنێم و ئەم چەند مانگەش کەس بەداوی نەکەوتووە. ڕاپرسییەکان دەبێ زوو بە ئاکام بگەن و کێشەیەک چارەسەر بکەن ئەگرنا دوای ساڵێک و دوان ئیتر بە کاری چی ئەخۆن؟ خۆم کارەکانی ئەم داواکارییە دەکەم ھیوادارم بۆ داھاتوو بەکارھێنەرانی نوێ چالاکتر بن لەم بوارانەدا. تکایە ئاگادارییەکەی لابە. سپاس.--ئاسۆ ١٨:٣٠, ٢٣ ئەیلوول ٢٠١١ (UTC)

باگزیلا دەستکاری

کاک ئاسۆ گیان، لەگەڵ ڕێزم. ببورە، پرسیارێک سەبارەت بە دروستکردنی باگ لەسەر باگزیلا. من نەختێکی خەریک بووم کەمێکم سەر لێ دەر کرد بەڵام بە باشی بەشەکانم بۆ ڕوون نەبۆوە. ئەگەر دەکرێ بۆ ئەم دوو نموونەیە بڵێ دەبێ چ بکەین؟

  1. بۆ ئەم ڕاپرسیە لە پاش گەییشتن بە ئاکام، product و Componentەکە دەبێتە چی؟ (Productەکە دەبێتە Wikimedia و Componentەکە دەبێتە site requests ھەر وەک "ڕاپرسی بۆ بۆشایی ناوەکانی ویکیپیدیا و دەروازە" کە لە ویکیپیدیا:دەروازەی بەکارھێنەران/ئەرشیڤ کرا؟ )
  2. بۆ نموونە ڕاپرسییەک دادەنێین بۆ گۆڕینی ckb بۆ شتێکی‌تر (ئەمە تەنیا نموونەیە و من ھیچ کێشەیەکم لەگەڵ ckb نییە). بۆ ئەم کارە ئەم product و Componentە دەبێتە چی؟

--merkhas وتووێژ ١٩:٤٥, ٢٩ ئەیلوول ٢٠١١ (UTC)

کاک ئاسۆ گیان وەڵامەکانم دیتەوە، خۆ نەمزانی وا درەنگ دێیە سەر ویکیپیدیا، دەنا نەمدەپرسی.  
ھیوادارم لە گشت کاتەکانی ژیانت ھەر سەرکەوتوو بی. لەگەڵ ڕێزم.--merkhas وتووێژ ٢٣:٤٠, ٢٤ تشرینی یەکەم ٢٠١١ (UTC)

پوچەڵکردنەوەی دەستکاری داڕێژەکان دەستکاری

مامە ئاسۆ دیمانەت بەخێر.

یەک دوو دەستکاری منت پووچەڵکردبۆوە لەسەر داڕێژەکان، تێنەگەیشتم بۆ. سەرەتا وامزانی لەبەرئەوەی لەنێو تاگی noinclude ـنەبوون هەندێکیان بۆیە، بەڵام دەستکارییەکی وەک ئەمە بەدەرە لەو حاڵەتە. هیوادارم هۆکارەکەیم پێ بڵێیت تا چاکی بکەم. هەر بژی --برووسک ٢٠:٣٣, ١ شوبات ٢٠١٢ (UTC)

کاکە برووسک گیان پێم زۆر سەیر بوو زەحمەتت کێشاوە و ئەو ھەموو داڕێژەت دەستکاری کردووە سپاس. بەڵام «پۆل:داڕێژەکان» قازانجێکی نییە بۆمان. ئەگەر ئەتویست لیستی داڕێژەکان ببینی ئەمەیە: لیستی داڕێژەکان. بەڵام خۆزگا ئاوات ئەکرد: «پۆل:داڕێژەکانی وڵاتان» یان «پۆل:داڕێژەکانی فڵان». سپاس --ئاسۆ ٢٠:٥١, ١ شوبات ٢٠١٢ (UTC)

وێنەکان دەستکاری

کاک ئاسۆ گیان ئەم کاتەت باش، داوای لێبوردن دەکەم ماوەیەک بە ھۆی ھەندێک گرفت نەمتوانی سەردانی ویکیپیدیا بکەم. سەبارەت بە وێنەکان کە لەسەر پەڕەی لێدوانی کاک ئازا نووسیوتانە منیش لەگەڵ ڕای ئێوەم، وا باشترە ئەم وێنانەی کە ئازادن بگوازرێنەوە بۆ سەر کامنز ھەر وەک ویکیپیدیاکانی‌تر. بۆ وێنەکانی‌تریش با بەکارھێنەر ئازاد بێ کە لەسەر ویکیپیدیای کوردی وێنەکە بار دەکا یان لەسەر کامنز، کە بە ڕای من باشترە ئەم وێنانەی کە ئازاد نین ھەر لێرە بار بکرێن. ھەر کارێک کە پێویستە من ئامادەم بەشداری بکەم.

سەبارەت بە پەڕەی دەستپێک، دەستەکانت خۆش بێت، منیش ماوەیەک بوو کە دەمویست ئەم داواکارییە بکەم، ھەندێک لە ھاوڕێکانی خۆشم بە ھۆی سەرلەشێواوی نەیاندەتوانی بەشداری ویکیپیدیای کوردی بکەن. ھەڵبەت پێشنیارێکم ھەیە ئەگەر دەکرێ با ھەندێک یارمەتی و ڕێنوێنی خێرایی بە وێنە یان فیلم دروست بکەین، چوونکو ئەم ڕێنوێنییانەی کە لەسەر ویکیپیدیای کوردی ھەنە، زۆر تێکەڵ پێکەڵە و وتارەکەیان درێژە و زۆر کەس حەوسەلەی نییە بیانخوێنێتەوە، ئەگەر ئەم پێشنیارەتان پێ باشە من ئامادەم ئەم وێنانە دروست بکەم.--merkhas وتووێژ ١٤:٥٣, ٤ شوبات ٢٠١٢ (UTC)

ژیانت باش بەڕێز گیان، بۆ وێنەکان لە بیرم کردبوو! ھەر لەم ڕۆژانەدا چاکیان ئەکەین. بۆ پەڕەکانی یارمەتی و ڕێنوێنی: زۆربەیان ھین مانگە یەکەمەکانی دامەزرانی ئەم ویکیپیدیایەن و زەحمەتی بەڕێز Marmzok. لەو کاتەدا ھێشتا بڕێک لە بەشەکانی میدیاویکی نەکرابوون بە کوردی و ھەروەھا کۆمەڵگاکەش باش ڕێنەکەوتبوو و لەسەر زۆر شت کێشەمان بوو. لە ھەموو شتدا لاسایی پەڕەکانی ئینگلیزمان ئەکردەوە کە پێموایە زۆر کارێکی باشمان نەکرد. بۆ نموونە دەروازەی بەکارھێنەران کە لە پێش گۆڕینی شێوازەکەی زۆر وتووێژی تێدا ئەکرا یان مێزی زانیاری. ئێستا زۆر شت گۆڕدراوە ئەزموونمان زۆر بووە و بەکارھێنەری شارەزامان زۆرترن. پێم وایە ئێستا کاتی پیاچوونەوەی پەڕەکانی پرۆژە و ڕێنوێنی و یارمەتییە. وردەوردە ھەموویان چاکدەکەینەوە. بۆ دروستکردنی وێنە و ڤیدیۆش دەستت ماچ ئەکەم و زۆریش مەمنونت دەبم. سپاس و سەرکەوتوو بیت.--ئاسۆ ١٥:٥٤, ٤ شوبات ٢٠١٢ (UTC)
بژی. ھەر ئێستا دەست پێ ئەکەم.--merkhas وتووێژ ١٦:٥٨, ٤ شوبات ٢٠١٢ (UTC)

ئەرێ کاک ئاسۆ چۆنە؟ بەکاردێ؟--merkhas وتووێژ ١٣:٣٤, ٥ شوبات ٢٠١٢ (UTC)

زۆر چاکە، زۆر سپاس و دەستەکانت خۆش بێت. ئەوا لە دەستپێکدا لینکی بۆ دادەنێم.--ئاسۆ ١٤:٤٤, ٦ شوبات ٢٠١٢ (UTC)
دەستخۆش کاک ئاسۆ، حەول دەدەم باشتریشی کەم و ئەگەر دەرفەتیشم ھەبێت بە ڤیدیۆش دروستی ئەکەم. ھەر بژی و سەرکەوتوو بی.--merkhas وتووێژ ١١:٢٤, ٨ شوبات ٢٠١٢ (UTC)

داڕێژەی زانیاریدانی زمان دەستکاری

سڵاو کاک ئاسۆ، ئەم کاتەت باش. بەڕێز من داڕێژەی زانیاریدانی زمانم دروستکردبوو بەڵام ماوەیەک کە لە ویکیپیدیا نەبووم دەستکارییان کردبوو و ئێستا دروست کار ناکا. دیتم جنابتان خەریکبوون سەرلەنوێ ئەم داڕێژەیەتان دروست دەکردەوە، ئێستا دەمھەوێ بزانم لە چ ئاستێکدایە، چونکوو ئەم داڕێژەیەم پێویستە و چی تر نامھەوێ لە داڕێژە کۆنەکە کەڵک وەربگرم. سپاس ئەگەر ئاگادارم کەیەوە. لەگەڵ ڕێزم.--:]چالاکوتووێژ ١٨:٤٥, ٤ نیسان ٢٠١٢ (UTC)

ژیانت باش گەورەم. خەریکی ھەندێ کاری ژێرخانیم. لەم ڕۆژانەدا جێبەجێیان دەکەم. ئێستا گەیشتووم بەو ڕایە کە وەرگێڕانی ھەندێ لە داڕێژەکان زۆر دەمانخاتە دواوە! دەبێ بە جۆرێک کار بکەین کە بتوانین زۆرتر لە ویکیپیدیای ئینگیزییەوە ڕاستەوخۆ کۆپی بکەین. ئەگەر نەختێک دەرفەتم پێبدەن خۆتان دەبینن مەبەستم چییە. سوپاس --ئاسۆ (وتووێژ) ١٩:١٦, ٤ نیسان ٢٠١٢ (UTC)
زۆر باشە کاک ئاسۆ دەستت خۆش بێ.--:]چالاکوتووێژ ١٩:٣٥, ٤ نیسان ٢٠١٢ (UTC)
مامە، سەردانی دیوەخان (تەکنیکی) بکە. ئەوەی ئەمویست لەوێ باسم کردووە. بژی--ئاسۆ (وتووێژ) ١٢:٤٦, ٩ نیسان ٢٠١٢ (UTC)

بەڕێز کاک ئاسۆ؛ ویستم بزانم بۆچوونتان لە بارەی پەڕەی چیمەنتۆوە چیە؟ ناوەکەی بگۆڕین؟پیرەھەڵۆ

کاک ئاسۆ؛ ناوی چیمەنتۆتان گوێزاوە بۆ کۆنکریت. ھەرچەند من ڕام وابوو لە جێی Cement بنووسین سیمان(کە لە زۆربەی زمانەکاندا ناوی ئەوەیە) و لە جێی concrete بنووسین چیمەنتۆ. ئێستە ئەگەر لەم ڕوانگەیشە بگەڕێمەوە دواوە (کە بە ڕای خۆم دروستە) واباشترە لە جێی Cement بنووسین چیمەنتۆ و لە جێی concrete بنووسین بێتۆن. لە بەر ئەوەی کە وشە ئەسڵیەکەی کە فەرانسەییە Béton ە و لە زۆرێک لە زمانەکاندا ھەر ئەویە پێدەوترێت. ئەگەریش ھەر وشە ئینگلیزیەکە بە باش دەزانن تکایە بە كانکریت بینووسن نەک کۆنکریت. چون لە ھەردوو زاراوەی ئەمریکایی و ئینگلیزیدا ھەر کانکریتی پێدەوترێ. من گوێ نادەم بەوەی کە لە چەن کتێب و چەن زانکۆدا بە کۆنکریت ناوی لێدەبەن، چون نادروستە و ئەشێ بگۆڕدرێت. لەگەڵ سپاسداپیرەھەڵۆ

گەورەم ئەگەر لە ھەر پیاوێکی بەساڵاچووی لای خۆمان بپرسی پێت دەڵێت کە سیمان وشەیەکی تازەیە و جاران چیمەنتۆیان پێ وتووە. لە ھەنبانەبۆرینەش ھەر چیمەنتۆیە. لە ویکیپیدیا بڕیار ئەوەیە کە وشەیەک کە باوترە ناوی سەرەکیی وتارەکان بێت. ئەگەر گەڕانێک لە سایتە کوردییەکانا بکەی ئەبینی کۆنکریت و کۆنکرێت بەکارھێنراوە. لە ویکیپیدیای کورمانجیشا بەتۆن ھاتووە. لە حاڵەتی گشتیشدا زۆرتر باوە کە وشە ئینگلیزییەکان لە شێوەزاری بریتیشەوە بێنە ناو کوردی. پێم وایە ھۆکاری ئەویە کە عێراق لە ژێر دەسەڵاتی بریتانیا بووە و ھەروەھا کوردەکانیش لە بریتانیا زۆرترن تا لە ئەمریکا. بۆ Concreteیش لە بریتیشا /kɒŋkrit/ ئەوترێ کە پێم وایە بە کۆنکریت نزیکترە. --ئاسۆ (وتووێژ) ١٣:١٥, ٧ نیسان ٢٠١٢ (UTC)
کاک ئاسۆی خۆشەویست؛ ئەمانەی کە نووسیوتە دروستن، ھەروا کە نووسیوتانە ئەگەر سەیری ھەر فەرھەنگێک بکەی لە بەر چیمەنتۆدا نووسیویە سیمان یان cement. بەڵام ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە فەرھەنگنووس جیاوازیی نێوانی بێتون و سیمانی نەزانیوە. لە ڕاستیدا ھەم فەرھەنگنووس و ھەم پیاوە بە ساڵاچووەکەش بە بێتونیش، چیمەنتۆیان وتوە. یانی دەڵێن: ئەم ماڵە لە چیمەنتۆیە، یان ئەم بەردەنوێژە چیمەنتۆ کراوە(چون پێھاتەی ماڵ یان بەردەنوێژ ھەم سیمانی تێدایە ھەم ڕیخ Paste+Aggregate). یانی لە ڕاستیدا ماڵەکە و بەردەنوێژەکە لە بێتون پێکھاتوون نە لە سیمان. ھەر بە پێی ئەم بەڵگە ئەگەر ئێمە بە بێتون، چیمەنتۆ بڵێین زۆریش بە ھەڵەدا نەچووین. چون لە کوردیدا چیمەنۆ ھەم مەعنای سیمانی داوە و ھەم کانکریت. بەڵام ئەشێ وشەیەکیش بۆ سیمان بدۆزینەوە کە سیمان خۆی زۆر باشە چون لە زۆری زمانەکاندا ھەر بەوە ناوی لێدەبرێت. وشەی بێتون لە کانکریت کۆنترێکە و ھەروا لە زۆرێ لە زمانە ئەورووپیەکانیشدا باوە. لە دواییشدا بە ڕای من لە زاراوەی ئینگلیزیشدا ناتوانین بڵێین Concrete بە کانکریت نزیکترێکە یان کۆنکریت!! مەگەر کۆنکریت چەن ساڵە ھاتوەتە ناو زمانی کوردی؟ من بە وشەیەکی باشی نازانم، بەڵام ئێستە بوە بە باو، ئەگەر قەرارە گوێ بە باو بدەین و چاو بەسین بە سەر ڕاستی و ناڕاستیدا باش!پیرەھەڵۆ
بە زمانی ئیتالیایی Cemento بە چێمنێتۆ ئەخوێنرێتەوە. نازانم لەوانەیە پەیوەندییەک ببێت! پاشان، ئەوەی کە ئێستا لە باشووری کوردستان ئەوترێ کۆنکریتە نەک Béton. سیمان سەرەکیترین پێکھێنەری کۆنکریتە زۆر شتێکی عەجیب نییە کە ھەڵەی تێدا بکرێ و لەجێی یەک بوترێ. لە سەرەتای وتاری ویکیپیدیای ئینگلیزی Concrete نووسراوە: Not to be confused with cement! جا شتێکی تر؛ تۆ Béton چۆن ئەنووسی بە کوردی: بێتۆن یان بەتۆن یان بیتۆن یان بتۆن؟ وەڵا ھیچکامیان لەسەر زاری کورددا خۆش نین. بە کوردی کردنی بزوێنی é یان کەسرەی فارسی کێشەیەکی گەورەیە. بە ھیچکام لە بزوێنەکانی کوردی نزیک نییە. لە ناوی وڵاتەکانیشدا ئەو کێشەمانە ھەر ھەیە. --ئاسۆ (وتووێژ) ١٣:٥٤, ٨ نیسان ٢٠١٢ (UTC)
بەڕێزان لە ناوچەی ئێمە بە چیمەنتۆ دەوترێ سمیت بەڵام وەکی پیرەھەڵۆ ئاماژەی پێ کردووە ھەم بە مانای سیمانە و ھەم بە مانای کۆنکریت. بەڵام ھەر وەکی کاک ئاسۆ باسی کردووە کە لە ویکی ئینگلیزیدا نووسراوە Not to be confused with cement! دیارە لە ئینگلیزیشدا cement ھەم بە مانای سیمانە و ھەم بە مانای کۆنکریت. بەڵام ئەمە زمانی خەڵکییە نەک زمانی زانست و پێشە و دەبێ لە نێوان سیمان و کۆنکریت جیاوازی ھەبێ ھەر بۆیە وەکوو زمانی ئینگلیزی و ئیتالیایی کە cement و cementoیان بە سیمان داناوە ئێمەش با بە سیمان بڵێین چیمەنتۆ. چیمەنتۆش وشەیەکی تورکییە (çimento) و ئەوانیش لە زمانی ئیتالیایییەوە وەریان گرتووە.--چالاکوتووێژ ١٦:٠٧, ٨ نیسان ٢٠١٢ (UTC)

داواکاری دەستکاری

سڵاو هەڤاڵ، داوایێکم هەیە : لە هەندێک لە وتارەکانی زمانی ئینگلیسی و فارسی کە من سەردانیان ئەکەم (وتارە سێکسیەکان یان ئەو وتارە زانستیانە کە پێیوستیان بە وێنەی رووت هەیە) لە کاتی دەسکاری کردن دا ئاگاداریێک لە سەرووی بابەتەکەوە دەرئەکەوێ بۆ نموونە :(fa:کاندوم)، تکام ئەوەیە ئەم داڕێژەیە بۆ کوردی زیا بکەیت ، بە تایبەت کە ویکیپێدیای کوردی بەکارهێنەری توندووتیژی تێدایە کە لەوانەیە هەندێک لە وێنە و تارەکان بکەنە ئامانج و تێکیان دەن ، جا لەبەر پێشگری کردن لە رووداوە دڵنەخوازەکان ئەم ئەرکە گرینگە بگرە ئەستۆ . بزاڤ (وتووێژ) ١٣:٣٣, ٧ نیسان ٢٠١٢ (UTC)

  • داڕێژەکە لە ویکیپێدیای فارسی : [١]
  • داڕێژەکە لە ویکیپێدیای ئینگلیسی : [٢]
برایان داڕێژەیەکم لە ویکیپیدیای عیبری و عەرەبی دیوە ڕەنگە زۆر بەسوود بێ ئێمە بۆ ئەم مەبەستە. داڕێژەکە وێنەکە لەخۆی دەگرێت و نیشانی نادات مەگەر بە ئیزنی بەکارھێنەر. جا بە بڕوای من ئەم داڕێژەیە زۆر شتێکی باشە بۆ پێشگریکردن لە توندوتیژی لە ناو وتارەکاندا لە داھاتوو. ئەمە ئادرسەکەیەتی. جا نازانم بیروڕای ئێوە چی بێت؟--:]چالاکوتووێژ ١٥:٢٦, ٧ نیسان ٢٠١٢ (UTC)
بەڕێز بزاڤ سەرنجی ئەو داڕێژەمە دا. دروستکردنی زەحمەتی زۆری ئەوێ و ھەروەھا چەند گۆڕانکاریشی ئەوێ لە پەیامەکانی میدیاویکی کە تەنیا بەڕێوبەران دەتوانن جێبەجێی بکەن. پێم وایە جارێ ئەوەندەش پێویستمان نەبێ بە شتی وا. بەم ژمارە کەمەی بەشداربووانەی ئێستامان! ھەر ئەوەی کاک چالاک دەڵێ شتێکی ساکار و باشترە بۆ ئێستامان بە بیروڕای من. بەداخەوە ئێستا خەریکی چەند کاری دواکەوتووی ترم. گەورەم ببوورە --ئاسۆ (وتووێژ) ١٥:٣٦, ٧ نیسان ٢٠١٢ (UTC)
وەڵڵا کاکە من ئەو دارێژەم بە دڵ نیە، حەز ناکەم وێنەکە نیشان نەیات با نیشانی بات بەڵام بە بینەر بڵێین دەسکاری نەکات بڤەیە... کاک ئاسۆ گیان لەشت ساخ بێ ئەزانم کاری بێهوودە ناکەیت. من خۆم هەندێک هەوڵم دا بۆم چارە نەکرا ، من جارێ گوێی نادەمێ ... بەڵام من لەوانەیە بە زویی هەندێک وتار لەسەر تەندرووستی سێکسی و چەن وتاری سێکسی تر دابنێم و هەندێک لە وتارە زانستیەکان وەک توێکاری،ئەندامی زاوزێ، لەشفرۆشی، پێویستی بەم دارێژە ئەبێت. بزاڤ (وتووێژ) ٢٠:٤٠, ٧ نیسان ٢٠١٢ (UTC)

کاک ئاسۆ گیان سێ پرسیار:

  1. کێ بەڕێوەبەری ویکیپێدیای سۆرانییە؟
  2. من دوو وتاری نوێم زیا کردووە (کاندۆم، ئەندامی زاوزێ) کە هێشتا کاریان ماوە، نە لە سێرچی ویکیپێدیای سۆرانیدا دێتە بەر چاو نە لە سێرچێ گووگلدا !
  3. ئایا وەک ویکییەکانی تر سەرنجێک هەیە لە سەرەتای وتارەکەوە داینێم کە : ئەم وتارە لە حاڵی نووسیندایە ، دیان بە جەرگا بنێ و تکایە دەسکاری مەکە ! لە ویکییەکانی ترا هەیە

رێنماییم کە ، سپاس بزاڤ (وتووێژ) ٠٠:١١, ٩ نیسان ٢٠١٢ (UTC)

بەیارمەتی کاک ئاسۆ.
  1. لێرە وەڵامت دەست دەکەوێت.
  2. دڵنیا نیم لەوەی وەڵامەکەم تەواو درووست بێت بەڵام پێموایە کاتی پێ دەچێت تا بۆتەکانی گووگڵ index ـی وتارەکە دەکەن لە بزوێنەری گەڕانەکەیاندا. ئەمما لە ویکیپیدیا، ئەوەیان پێم وایە کێشەی نییە و ڕەنگە هەڵە گەڕانت بەکار بردبێت.
  3. داڕێژەیەکمان هەیە لێرە بەناوی داڕێژە:ئامادەکردن، ئەتوانیت ئەو داڕێژەیە بەکاربەریت.

بژیت--برووسک (وتووێژ) ٠٠:٢٨, ٩ نیسان ٢٠١٢ (UTC)

سپاس برووسک گیان زۆر یارمەتیت دام بژیت . بزاڤ (وتووێژ) ٠٠:٥٣, ٩ نیسان ٢٠١٢ (UTC)
چاوی منیت ئەزیزم. --برووسک (وتووێژ) ٠١:٢٦, ٩ نیسان ٢٠١٢ (UTC)
وەڵامەکە تەواوە. زۆر سپاس کاک برووسک --ئاسۆ (وتووێژ) ٠٥:٣٣, ٩ نیسان ٢٠١٢ (UTC)

ئەم کاتەت باش دەستکاری

کاک ئاسۆ گیان، ئەرێ کاکە ئەو داڕێژە داڕێژە:گوندەکانی شارستانی بانە، بوو بە چی کاکە ، جارێ ئەوانەی کە بۆت ئەکرێ دایان نێیت گەلێک باش ئەبێ، هێشتا تەنیا دێهاتی تاژان داندراوە، تکایە فکرێک بۆ ئەوانەی تر بکە چونکە من زانیاری و سەرچاوەم بۆ یەک دوو دێهات هەیە کە لە دوای گۆڕانکارییەکانی جەنابت ئەمهەوێ دایان نێم، سپاس--بزاڤ (وتووێژ) ١٩:٠٥, ٩ نیسان ٢٠١٢ (UTC)

وەڵا چاوەڕێی ئاڵای بۆتم! قەرارە ١١ی ئەم مانگە پێم بدەن. ئێستاش ئەتوانم بەڵام پێم خۆشە بە ئاڵای بۆتەوە دروستیان بکەم. خۆ ھەر ئەو گوندانە نییە زۆر شتی تریش ھەیە. --ئاسۆ (وتووێژ) ١٩:٠٩, ٩ نیسان ٢٠١٢ (UTC)

گرفتێک دەستکاری

کاک ئاسۆ ئەم لاپەڕەیەی ئێوە دروستتان کردووە ھەڵەیە و نابێ ئاوا بێ. دەبێ ئەم لاپەڕەیە بگوازییەوە بۆ داڕێژە:سیشێل/زانیاری دەنا بەم جۆرە سیشێل/زانیاری خۆی دەبێتە وتارێکی سەربەخۆ. سپاس--چالاکوتووێژ ١٩:٥٤, ٩ نیسان ٢٠١٢ (UTC)

قسەکەت جوانە، بیرم لەوە نەبوو. --ئاسۆ (وتووێژ) ٢٠:٠٥, ٩ نیسان ٢٠١٢ (UTC)

سڵاو کاک ئاسۆ. کاک ئاسۆ تا پێش گۆڕینی common.css ئەم داڕێژەیە دروستی کار دەکرد بەڵام ئێستا خراپ بووە. تکایە چاوێک لە کۆدەکەی بکە بزانە گرفتەکەی لە کوێدایە من پێم دروست نەبوو. سپاس.--چالاکوتووێژ ١٩:٥٤, ١٣ نیسان ٢٠١٢ (UTC)

بەڕێز ئەو داڕێژەیە وەک داڕێژەکانی تری ویکیپیدیای عەرەبی شتێکی ناشیرین و ناستانداردە. داڕێژە:شک٢م دروست کردووە و ئێستا لە پەڕەی سێودا ھەیە. چۆنە؟--ئاسۆ (وتووێژ) ٢١:٢٦, ١٣ نیسان ٢٠١٢ (UTC)
زۆر زۆرم بەکەیفێیە. تەنیا ناوی شێوەزارەکان بەستەری ھەبێ، بۆ وێنە نەنووسرێ کوردیی باکووری بنووسرێ کوردیی باکووری ئەگەر دەکرێ. کۆدەکەشی لەگەڵ داڕێژە:شک بگۆڕی پێویست نییە بمێنێ. دەستت خۆش بێ کاک ئاسۆ بەڕاستی ١٠٠ بەرابەر جوانتر و چاکترت کرد. بژی!--چالاکوتووێژ ٢١:٣٤, ١٣ نیسان ٢٠١٢ (UTC)
کاک ئاسۆ گیان دیسان سپاس بۆ خۆ ماندوو کردنت.--چالاکوتووێژ ١٠:٢٣, ١٤ نیسان ٢٠١٢ (UTC)

داواکاری دەستکاری

کاکی من ئەم کاتەت باش ، برام تکایە پیاوەتیێک بکە گەر پێت باشە دارێژەی داڕێژە:گوندەکانی شارستانی بانە بەو رۆباتە جوان و خشپیلانەی کە هەتە بخەرە ناو لاپەڕەی هەموو گوندەکانی بانەوە ، ئێستا کە ئەچیە ناو وتاری گوندێک داڕێژەی گوندەکانی بانە نایات ، من ویستم دانە دانە بیکەم وتم با بزانم جەنابت چارەت لایە ؟بزاڤ (وتووێژ) ٢٢:٠٥, ١٣ نیسان ٢٠١٢ (UTC)

گەورەم ھەر لە کاتی دروستکردنیاندا لە بیرم بوو بەڵام وتم بۆ خوێنەر پەڕەکە زۆر قورس نەبێتەوە. دروستکردنی داڕێژەیەکی گەورەی وا ھەر ھەڵەیە. لینکم داناوە بۆ لیستەکە، ئەگەر کەسێک پێی خۆش بوو سەردانی ئەو پەڕەیە ئەکات.--ئاسۆ (وتووێژ) ٠٨:٣١, ١٤ نیسان ٢٠١٢ (UTC)


ئایا ده‌توانم ناوه‌که‌م بگۆڕم دەستکاری

سڵاو کاک ئاسۆ جه‌نابت شاره‌زایت زۆره‌ له‌ ویکیپێدیا. ئایا ده‌توانم ناوی هه‌ژماره‌که‌م له‌ ویکیپیدیا بگۆڕم
khabatj >>>> khabat jaza

چاکسازیی خشتە دەستکاری

سڵاو کاک ئاسۆ گیان. کاک ئاسۆ چاو لە وتاری زمانی کوردی بکە، ھەموو خشتەکان خراپ بوون. نازانم دەستکاریی چ بەشێک کراوە ئاوای لێ‌ھاتووە بەڵام ئەوەی دەزانم پێشتر وا نەبوو. بزانە دەتوانی وەکوو ئەوەڵێی لێ‌بکەیەوە؟ زۆر سپاس.--چالاکوتووێژ ٠٩:٢٢, ١ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)

سڵاو بەڕێز گیان. لای من کێشەیەکیان نییە! مەگەر چۆن بوو پێشتر؟ ئێستا چی لێھاتووە؟--ئاسۆ (وتووێژ) ٠٩:٣٠, ١ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)
کاک ئاسۆ کێشەکە ئەوەندە گەورە نییە کە بەرچاو بێت. بۆ نموونە بڕوانە ئەم خشتەیەی وتاری زمانی کوردی (بەشی ھەڵسەنگاندنی کوردی...) و وتاری زبان کردی (بەشی مقایسە زبان...)، جیاوازییەکەت بۆ ئاشکرا دەبێت.--چالاکوتووێژ ١٠:١٣, ١ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)
ئێمە common.cssمان لە ویکیپیدیای ئینگلیزییەوە وەرگرتووە و ماوەیەک لەمەوپێشیش دیسان نوێمان کردەوە. ئەگەر ویکیدەقەکەی لە ویکیی ئینگلیزیا کۆپی بکەیت و پێشبینین لێبدەی ئەیبینی. ئەتوانی لە جێگەی prettytable وشەی wikitable بەکاربێنی. --ئاسۆ (وتووێژ) ١٠:٣٤, ١ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)
سپاس کاک ئاسۆ.--چالاکوتووێژ ١٢:٤٩, ١ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)

گۆڕانکارییەکان دەستکاری

سڵاو کاک ئاسۆ، بەخێربێی. گۆڕانکارییەکانت پێ چۆنە؟--چالاکوتووێژ ١٢:٣٩, ١٠ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

سپاس. باشە. بەڵام تکایە پەلە مەکە! دڵنیا بە زۆربەی زۆری ئەو شتانە ئێستا دەیانبینی لێرە لەسەریان وتووێژکراوە و لە خۆوە یان لە ڕووی نەزانییەوە وایان لێنەھاتووە. تکایە پێش ئەو گۆڕانکارییە گرنگانە پرس بە من بکە. من ھەر لە سەرەتاوە سەرنجی گۆڕانکارییەکانم داوە و بە وتووێژ و ئیمەیل و چەت لەگەڵ بەڕێوبەرانی ئێرە و کورمانجی پەیوەندیم ھەبوو. ئەگەر ئەبینی بەینبەین بەشداریم نییە دڵنیا rssەکەی گۆڕانکارییەکانم ھەیە و لە ھەموو شتێک ئاگادارم.--ئاسۆ (وتووێژ) ١٣:٠١, ١٠ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
سپاس کاک ئاسۆ، ڕای تۆ بۆ من زۆر گرنگە. جارێ من ئەو شتانەی بڕیارم دابوو جێبەجێیان دەکەم. لەگەڵ برایانی کرمانجیش پێوەندیم ھەیە بۆ نزیکتر بوونەوە لەگەڵ یەک (ھەر بۆ نموونە ئێستا لە ویکی کوردی کرمانجی نووسراوە «گۆتوبێژ» (نزیک بە «وتووێژ» کە پێشنیاری من بوو و پێشتر «گوفتوگۆ» بوو). وتووێژ لەگەڵ تۆش بەچاوان، لەمە بەو لاوە زیاتر دەبێ بەڵام تکایە وەڵامت لە بیر نەچێتەوە. سپاس بۆ ڕێنوێنییەکانت. ڕێزم ھەیە.--چالاکوتووێژ ١٣:١٧, ١٠ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

سڵاو کاک ئاسۆ. بەڕێز ویستم ڕاپۆرتێک لە دوایین گۆڕانکارییەکانی ویکیپیدیا و ھەروەھا ئەم کارانەی دەمھەوێ بیکەم ئاڕاستەی جنابت بکەم.

  1. کاک ئاسۆ بەشی Edittools زۆر ساکار بوو. زۆر جاران بۆ ھەندێک نووسە و نیشانە ناچار دەبووم بچمە سەر CharMapی ویندۆز. پەرەم پێدا.
  2. بەشی تایبەت:بارکردنیشم پەرەپێدا و تێبینیی پێویستم بۆ دانا، بەم ھیوایەی پەڕگەی نائازاد کەمتر بار بکرێ.
  3. سەبارەت بە وشەی لۆگ (log). کاکە دەمھەوێ ئەم وشەیە بکەمە «ڕەشایی». ڕای دۆستانی تریش بپرسم. لە فارسیدا دەڵێن «سیاهه» و برایانی کورمانجیش دەڵێن «ڕەشایی». بۆ نزیککردنەوەی سۆرانی و کورمانجی و ھەروەھا لابردنی وشەی بیانیی لۆگ کە لە کوردیدا زۆر باو نییە بە بڕوای من کارێکی باشە.
  4. ھەروەھا دەمھەوێ لۆگۆی ویکی لێرەوە بگوێزمەوە بۆ ئێرە. ناوەکەی وەکوو لۆگۆی زۆربەی ویکییەکانی تر ستاندارد نییە. یەکێک لە ویکی فارسییەوە پرسیاری لێ‌کردم ناوی ئەم لۆگۆیەی ئێوە بۆ ئاوایە وەکوو زۆربەی ویکییەکانی تر نییە.

کاک ئاسۆ گیان تکایە بەزووە وڵامم بدەوە و تێبینییەکانت بنووسە. لەگەڵ ڕێزم. سپاس.--چالاکوتووێژ ٢١:١١, ١٨ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

سڵاو مامە گیان. ڕاپۆرت!! :) وەڵا موھیمە. ١-Edittoolsەکە زۆر مەزبووتە، دەمێک بوو دەستی لێنەدرابوو. سپاس. ٢- بۆ بارکردن: بە بیروڕای من ئەوە کە یەکسەر بەرگریی بارکردنی وێنە و دەنگ بکەین، ھەڵەیە. fair use لە ویکیپیدیای ئینگلیزیدا شتێکی زۆر باشە. لە وڵاتی کوردانیش دڵنیا بە زۆربەی بەرھەمھێنەران دڵسۆزن و بە مەرجەکانی fair use ڕازین. بیر لەوە بکە کە نموونەی گۆرانییەکانی حەسەن زیرەک و ڕووبەرگی دیوانی پیرەمێرد و لۆگۆی ئەنجومەنی ئەدەبیی شارەکەت چەن ویکیپیدیا بەلەزەت ئەکات. من خەریک بووم پەرەم بە ویکیپیدیا:بارکردن ئەدا کە وەرگێڕانی چەن وشەیەک بێتاقەتی کردم کەسیش یارمەتیمی نەدا. ٣- مامە بۆ وەرگێڕانی لۆگ: مانای log ئەمەیە: an official record of events during a particular period of time جا بە بیروڕای تۆ ڕەشایی ئەو مانایە ئەدات؟! چەند فەرھەنگ و دیوانی کوردیم تەماشا کرد ڕەشایی ئەو مانایە نییە. زۆرێک لەو شتانە لە ویکیی کرمانجییا وەرگێڕراوەتەوە من بە ھەڵەی ئەزانم. نزیککردنەوەی ئەم دوو ویکیپیدیایەش بەم شتانە نییە. ئەگەر دەرفەتم ببێ لەسەر ئەم نزیکییە ویکیپرۆژەیەک دروست ئەکەم. ٤- لەسەر لۆگۆی ویکی: پرس بە مارمزۆک بکە. من سەری لێدەرناکەم.
دیسان سپاس بۆ زەحمەتەکانت --ئاسۆ (وتووێژ) ٠٤:٥٨, ١٩ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
کاک ئاسۆ گیان:
  1. سەبارەت بە بارکردنەکە: پێم وایە خراپ لە مەبەستم تێ‌گەییشتووی. مەبەستی من بەرگری کردن لە بارکردنی وێنە لە ویکی کوردیدا نییە. لە دیوەخانیشدا باسم کردووە: «دەمھەوێ ھەموو وێنە بێژێدەرەکان بسڕمەوە و یەکسەر لینکەکە ببەستمەووە بە commonsەوە. ھەر کەس پەڕگەی ئازادی ھەیە تەنیا لە commonsدا باری بکات و لێرەدا تەنیا ئەو پەڕگانە باربکرێن کە ئازاد نین بەڵام بە Fair use دەتوانین کەڵکیان لێ‌وەربگرین. ئەم کارە لە ویکی کوردی کرمانجیش کراوە». من تەنیا پەڕەی تایبەت:بارکردنم ھەندێک پەرە پێدا و رێنوێنیی زیاترم بۆ بارکردنی پەڕگە بۆ دانا. کاکە ئەم کارەی کردووتە (ویکیپیدیا:بارکردن) خۆم بە تەما بووم بیکەم بەڕاستی کارێکی جوانە. من ئەو دەم لە ویکیپیدیادا نەبووم، یانی ھەر لە شاری خۆشمدا نەبووم دەنا یارمەتیم دەدای. چی لێ‌بکەین باشە؟ خۆت فریا دەکەوی بۆ پەرەپێدانی یان دەستکاری بکەین؟
  2. سەبارەت بە نزیککردنەوە: کاکە چاوەڕانم بزانم چت پێ باشە بیکەین چون ئەمە لای منیش زۆر گرنگە.
  3. سەبارەت بە وشەی لۆگ: ئیشاڵڵا وشەیەکی باشتر دەدۆزینەوە.
  4. سەبارەت بە ناوی لۆگۆکە: کاک ئاسۆ ناوی ستانداری لۆگۆکان بەم جۆرەیە: Wikipedia-logo-v2- لەگەڵ کۆدی زمانەکە، بۆ نموونە:
  • ویکی فارسی: Wikipedia-logo-v2-fa
  • ویکی عەرەبی: Wikipedia-logo-v2-ar
  • ویکی ئینگلیزی: Wikipedia-logo-v2-en
  • ویکی ئاڵمانی: Wikipedia-logo-v2-de
  • و ...
ھەر ھی ئێمە ستاندارد نییە و بۆ ئەم مەبەستە دەبێ داوا بکەی لە bugzilla.
سەرم ئێشاندی. ببورە. سپاس بۆ تێبینییەکانت.--چالاکوتووێژ ٠٨:٢٩, ١٩ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

لاتینی دەستکاری

سڵاو کاک ئاسۆ گیان. بەڕێز کارێکی گەورەم بەدەستەوەیە، ویستم پێشتر لێدوانت لەگەڵ بکەم. ئەگەر چی پێم وایە بزانم ڕای تۆ چ بێ، بەڵام دەمھەوێ ھاوشێوەی ویکی کوردی کورمانجی بۆ وتارەکان لە لای سەرەوە بەشی «ئەلفوبێی لاتینی» زیاد بکەم. تکایە بەزووە وڵامم بدەوە. زۆر سپاس.--چالاکوتووێژ ٠٩:١٩, ٢١ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

سڵاو سەرچاو. ھەر لە سەرەتای دامەزرانی ئەم ویکیە ئەمویست لاتینی دابنێم بەرنامەکەشم نووسی (بە regexەکانی پەڵک کوردنووس) کە زۆر باشتر لە ئەوەی ئێستای کرمانجی کار ئەکا بەڵام ھەم داواکردنی لە ویکیمیدیا، بگرە و بەردەی زۆر بوو ھەم ئەوەی ڕاستی بێ من ڕقمە لە لاتینی و پێشم خۆشە کرمانجیش ھەر وەک سەردەمی پێش کەمالیستەکان ھەر بە ئەلفوبێی عەرەبی بنووسرێ. باشە کە بۆ ئێسێمێس و ئیمەیل و شتی وا ئەلفوبێیەکی لاتینیی ستانداردمان ببێت بەڵام لابردنی ٦ حەرف (ح، ع، غ، ڵ، ڕ، ھەمزە) لە زمانێک زەرەرێک گەورەیە. بۆ i بە بیروڕای من نوسینی یارمەتیەکی ئەوتۆمان پێ نایا و جیاوازیی لەھجەکانیش زۆر دەرئەخا کە ئەمەش بۆ بەزمی زمانی ستاندارد کێشەیەکە. با برا کرمانجەکانمان نەختێک زەحمەت بەن بە خۆیان و ئەلفوبێی عەرەبی فێر بن خۆ ئەمەش بەشێک لە مێژووی گەلەکەمانە. باشە ئێستا تۆ بۆ حەز ئەکەی لاتینی دانێی؟ ھاوار دائەنێی یان یەکگرتوو؟ --ئاسۆ (وتووێژ) ٠٨:٥٥, ٢٢ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
کاکە ئاسۆ یانی جنابت جوابی پەیامەکەمت داوەتەوە و ئەمن نەمزانیوە؟ زۆر سەیرە بە خودای. دەشزانم ئەو پەڵک کوردنووسە جنابت نووسیوتە ڕەبی دەست و چاوت خۆش بێ خزمەتێکی گەورەیە؛ کاکە گرفتێکی ھەیە: دە Arabic to Latinدا ئەگەر دەقێ لاتینی تێدابێ ئەویش دەکاتە کوردی! بۆ نموونە Style بنووسی دەیکاتە Stiyle کەچی دە Arabic to Latinدا نابێ کاری بە دەقی لاتینی بێ!
بەڵام باسی لاتینی نووسین و جوابی قسەکانت: کاک ئاسۆ ئەمنیش وەکوو تۆ شانازی بە ئەلفوبێتکەکەمان دەکەم، تەنانەت وتارێکی زۆر گەورە و ڕێکوپێکیشم لەسەر نووسیوە (ئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردی) و دەمھەوێ زیاتریشی کەم. دروستە ئەو ئەلفوبێتکەیە ئی خۆمانە بەڵام نابێ لە بیرمان بچێتەوە بنامەکەی ھەر عەرەبییە و بۆ وەی نابێ تەعەسوبمان لەسەری ھەبێ. چ فەرق دەکا؟ ئەلفوبێتکەی لاتینیش ھەر کورد دروستی کردووە و بنەمای ویش لاتینییە. ئەوەی ڕاست بێ نەک گەلی کورد بەڵکوو ئێرانێکان ھەر لە کۆنەوە ئەلفوبێتکەی تایبەتی خۆیان نەبۆ و ھەر لە ئەلفوبێتکەی وڵاتەکانی جیرانیان کەلکیان وەرگرتووە. دەی ئەگەر وایە بۆ دەبێ تەعەسوبمان لەسەر شتێکی ھەبێ کە ئی خۆمان نییە؟ چەندە ئەو ئەلفوبێتکە عەرەبییە ئی خۆمانە ئەوەندەش لاتینێکە! بۆ ئێمە دەبێ لەسەر ھەندێک پیتی تایبەت بە زمانی عەرەبی تەعەسوبمان ھەبێ؟! کاکە لە کوردەواریدا غ یەکجار کەمە و لە ھەموو جێگایەکیش خ لە جیاتی دادەنیشێ، خۆ ئەگەر غ بە خ بنووسین مانای وشە ناگۆڕێ ئەی ئەوھەمۆ تەعەسوبە بۆ چێ ئەخە؟ تاقە یەک وشەی کوردیم بۆ بێنەوە ع و ھەمزەی تێدابێ. خۆ لە سەرتای وشەشدا باس زۆرە بەڕاستی ھەمزە دێ یان نا. بێجگە لە وشەی حەوت تاقە یەک وشەی کوردیم نەدیتۆ (ح، ع، غ و ھەمزە)ی تێدا بێ. بۆ ئێمە لەبەر ھیندێک وشەی عەرەبی و بێگانە خۆمان لە ئەلفوبێتکەی لاتینی مەحرووم بکەین؟ ئەو تەعەسوبە بۆ چێ؟ بۆ وشەی عەرەبی؟ بەڕاستی بەزمێکی سەیرە!
کاکە ئەمن ئەو ئەلفوبێتکە بەدرخانییەم بەدڵ نێ، گرفتی زۆرە. تەواو تورکییە. بەدرخان ئەم ئەلفوبێتکەیەی وەکوو ئی تورکی دانا ھەتا کوردەکانی باکوور خێرا فێری نووسینی کوردی بن. ئەمن یەکگرتووم زۆرتر بەدڵە، ئەویش گرفتی خۆی ھەیە بەڵام زۆر کەمتر. دە Edittoolsیشدا دامناوە. کاک ئاسۆ نامھەوێ کارەکانیش ئەوەندە گەورە کەمەوە و پەیامەکانی ویکیمیدیاش بکەمە لاتینی، تەنێ دەمھەوێ ئەگەر لەسەر دوگمەی «ئەلفوبێی لاتینی» کلیک دەکەین، وتارەکە بە لاتینی نیشان بدا، ئەوەندە! ئەرێ بۆ ڵ-> ll و بۆ ڕ-> rr.
کاک ئاسۆ گیان قسەم خۆم کرد (بە موکریانی ھەتا فەرەقەکەی بزانی دوایە نەڵێی دە نێو وتارەکانیشدا موکریانی قسە دەکەی ;) )، ئێستا چاوەڕی جوابی تۆم. زۆر سپاس.--چالاکوتووێژ ٠٨:٣٩, ٢٣ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
مام چالاک گیان من تەعەسوبم لەسەر ئەلفوبێ نییە، تەعەسوبم لەسەر مێژوی زمانەکەم و ئەدەبی گەلەکەمە. سەیری فەرھەنگەکانمان و دیوانی شاعیرەکانمان بکە ھەر لە ئەحمەدی خانییەوە تا شێرکۆ و پەشێو پڕیە لە غ و ع و ح و ھەمزە. کەم یان زۆر ھەیە و ئەبێ بنووسرێ. تەنانەت ھەمزەی ئاخری وشەش کە من وامەزانی ھەر نییە لە کوردیا لە قافیەی غەزەلێکی مەحویا بینیم! بە داخەوە ئەزموونی بە زاھیر سەرکەوتووی کەمالیستە فاشیستەکان لە ئەندازیاریی زمانا، خەریکە دار بە ڕۆحی ئێمەشا ئەدا. باشە زمانێک ھەیە وشەی بێگانەی تیا نەبێ؟ ڕۆڵی ئەلفوبێ نووسینی زمانە نەک گۆڕینی زمان و خاوێنکردنی. نازانم ئەلفوبێی لاتینی خۆشیی چیە کە نابێ خۆمانی لێ مەحرووم کەین؟! ئێستا باوکی من ئەتوانێ فارسی و کوردی و قورعان بخوێنێتەوە. من ئەلفوبێکەم بگۆڕم ئەو ئەبێتە نەخوێنەوار و من و ئەو تێگەیشتنمان لەیەک کەم ئەبێتەوە. بەمە چیمان دەست ئەکەوێ؟ بەدران حەبیب کە نووسەری ئەو ھەموو کتێبەیە بە ئەلفوبێی عەرەبی لە وتارێکا نووسیبووی ئەلفوبێی لاتینی لە بنکەی تیرۆر دوورمان ئەکاتەوە!!! ئەڵێی ئەلفوبێی لاتینی تەیارەیە و ئەیبا بۆ ئەورووپا! کوردستان بەشێکی سەرەکیی رۆژھەڵاتی ناوینە. ئەلفوبێ بگۆڕین خۆمان زەرەر ئەکەین و لە ھاوسێکانمان تێناگەین. ھەرگیز نەمبینی کەسێک ھۆکارێکی باش بێنێتەوە بۆ لابردنی ئەلفوبێی عەرەبی. ئێستا ڕۆژگار گۆڕراوە و بیرۆکەیەک وەک بیرۆکەی کەمالیستەکان ھەرچەندە زۆر و دەسەڵاتیشی لەگەڵا بێ سەرناکەوێ. ئەو کاتە خەڵک بێسەواد بوون و ئەلفوبێ ھەرچی بووبایە فەرقی نەبوو بۆیان.
kelleşêr کامە: کەڵەشێر یان کەللەشێر؟--ئاسۆ (وتووێژ) ٠٣:٣١, ٢٤ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
مامە ئاسۆ بەڕاستی ئەمانە بۆ تۆ بوونەتە پرسیار؟ وەڵڵا ڕاحەتە جواب دانەوەکەیان، لە خوارێ ڕا بۆ سەرێ پێدا دێم و جوابت دەدەمەوە.
  1. باسی کەڵەشێر کرا؟! کەسێک ھۆکارێکی باشی نەھێناوەتەوە بۆ لابردنی ئەلفوبێی عەرەبی؟ کاکە خۆ ئەمنیش لەسەرێ ئاماژەم پێ کرد کە ئەلفوبێی لاتینیش گرفتی خۆی ھەیە بەڵام یەک لە ھەزاری ئەلفوبێی عەرەبی! بەڕاستی گیرمان خواردۆ بە دەست ئەو ئەلفوبێ عەرەبییە: کورد دەگەڵ کورد جیاوازە (ک و ك)! ڕەنگە ئەوە زۆری گرفت نەبێ بەڵام کێ دەزانێ جیاوازی (ی و ى) چییە؟! باس ھ کرا؟ کاکە ھەر باسی مەکە زۆر کۆڵەوارە!! جارێ ه دەگەڵ non-joiner ھیچ! ھیندێک خەمیان بۆ خوارد و «ە»یان کرد بە ستاندارد نازانم بۆ لە زۆربەی فۆنتە ستانداردەکاندا بۆ وشەی پێش خۆیەوە ناچەسپێ. ێ و ۆ و ڕ و ڵ؟ کارێکی زۆر جوانە خۆ ئەوانیش گرفتیان زۆرە و دە مۆبایلدا ھەر دەرناکەوەن. نازانم بە کێھا ستانداری یوونیکۆد سێرچ بکەم سەرم لێ‌شێواوە، ک دەکەمە ك ئەنجامەکەی وا دەگۆڕێ دەڵێی وشەکەم گۆڕیوە! دڵم تۆقی بۆ نووسینی دەقی ڕیازی و لاتینی لە نێو دەقی عەرەبیدا، ئەوە ڕاست بۆ چەپە ئەوی دیکە چەپ بۆ ڕاستە، دەقەکە شێواوە، فریام کەون برایانی کورد!
  2. بەدران حەبیب کە نووسەری ئەو ھەموو کتێبەیە بە ئەلفوبێی عەرەبی لە وتارێکا نووسیبووی ئەلفوبێی لاتینی لە بنکەی تیرۆر دوورمان ئەکاتەوە! ئەو قسە ناحەز و بێ‌مانایەی! کاکە ئاسۆ گیان زۆر بە وردی چاوم لە زۆربەی ویکییە پێشکەوتووکان کردووە. چاو لێ‌دەکەم بزانم چۆنن، چ دەکەن، چییان ھەیە، چییان باشە و ... ھەتا لە تەجروبەکانیان کەلک وەربگرم. کاک ئاسۆ گیان ئەوەی بە چاوی خۆم دیتوومە: دەتوانم بڵێم ویکی ئەندۆنێزی و ویکی تورکی زۆرترین بابەتی ئیسلامییان لە خۆ دەگرنەوە تەنانەت زۆرتر لە ویکی عەرەبی. ئەندۆنێزی گەورەترین وڵاتی موسڵمانە و تورکیەش گەورەترین وڵاتی موسڵمانە لە ناوچەدا. ئەلفوبێی ھەر دووک وڵاتیش لاتینییە دەی ئەلان ئەوان چ گرفتێکیان ھەیە؟ دڵنیا بە زۆر زیاتر لە ئێمە کە ئەلفوبێکەشمان عەرەبییە موسڵمانترن.
  3. من ئەلفوبێکەم بگۆڕم ئەو ئەبێتە نەخوێنەوار و من و ئەو تێگەیشتنمان لەیەک کەم ئەبێتەوە. زۆر چاکە کاک ئاسۆ. پێشتریش کوتبووت «پێشم خۆشە کرمانجیش ھەر وەک سەردەمی پێش کەمالیستەکان ھەر بە ئەلفوبێی عەرەبی بنووسرێ». دەی یان ئێمە دەبێ بە لاتینی بنووسین یان ئەوان بە عەرەبی. ئەتۆ دەتھەوێ دوو لە سەی کوردان کە بە لاتینی دەنووسن نەخێندەوار کەی بەڵام حازر نی یەک لە سێی کوردان فێری لاتینی بن؟! خۆ ئەوانەی عەرەبی دەنووسن چاک یان خراپ لاتینیش دەزانن بەڵام ئەوانەی لاتینی دەزانن ھەر ھیچ لە عەرەبی ناگەن! کێھایان بەقازانجە؟ عاقڵی سەلیم دەڵێ عەرەبی بکرێ بە لاتینی.
  4. بە داخەوە ئەزموونی بە زاھیر سەرکەوتووی کەمالیستە فاشیستەکان لە ئەندازیاریی زمانا، خەریکە دار بە ڕۆحی ئێمەشا ئەدا. مامە ئاسۆ ئەمن کەماڵ نیم و لە بن کاریگەری ئاتاتورکی جنایەتکاری خوێنمژ نیم. خودا بە لەعنەتی کا. ئەمن بۆخۆم عاقڵم ھەیە و فکر دەکەمەوە و دەزانم چ بە بەرژەوندی گەلی کوردە و قسەی کەسیش دووپات ناکەمەوە.
  5. ڕۆڵی ئەلفوبێ نووسینی زمانە نەک گۆڕینی زمان و خاوێنکردنی. قسەکەت زۆر جوانە خۆ ئەمنیش ئەوەی دەڵێم! ئەھا مەبەستت ئەو باسەی خوارێیە؟ وڵامی ویشم نووسیوە، فەرموو!
  6. سەیری فەرھەنگەکانمان و دیوانی شاعیرەکانمان بکە ھەر لە ئەحمەدی خانییەوە تا شێرکۆ و پەشێو پڕیە لە غ و ع و ح و ھەمزە. کەم یان زۆر ھەیە و ئەبێ بنووسرێ. کاکە تێیاندایە بەڵام ئیدی پڕ نین لەو پیتانە! کاکە گرفتت نووسینی ئەو پیتانەیە؟ زۆر باشە خەمت نەبێ. بۆ خ و ح لە بەدرخانیدا Ẍ ẍ و Ḧ ḧ و لە یەکگرتوودا 'H' h و 'X' x دابین کراوە کە بەکارھێنانیان دڵخوازانەیە. بۆ ع و ھەمزەش کە یەکجار کەمن «'» دانراوە. ئەلحەملای کۆدی وەرگێڕەکە بۆخۆت نووسیوتە. زۆر بە ھاسانی ئەوانەشی پێ زیاد بکە.
کاکە ئەمن باسی گۆڕینی ئەلفوبێم نەکردۆ، ئەمن تەنێ دەڵێم بۆ وتارەکان دوگمەیەک دابنێێن بە لاتینیش نیشانی بدا، تەواو. خۆ پێویست نییە بەستەر بدەم بۆخۆت لە ھەموومان کۆنتری و باش دەزانی لە سەرەتای دامەزراندەی ئەم ویکییە باسی لاتینی نووسینی وتارەکان زۆر کراوە. بە باوەڕی من بۆ ئەوەی کە ویکی بتوانێ وەڵامدەرەوەی ھەموو بیروڕایەک بێ پێویستمان بە شتێکی وا ھەیە و بە دروستی نازانم چون ئەمن یان کەسێکی دیکە ڕەقی لە لاتینییە داوای خەڵکی وە پشت گوێمان خەین.
مامە ئاسۆ گیان من قسەی خۆم کرد، پێم خۆشە جوابی ئاخرت بزانمەوە. زۆر سپاس.--چالاکوتووێژ ١٠:٢٠ (UTC) ٣ی خەرمانانی ٢٧١٢ / ٢٤ی ئابی ٢٠١٢
مامە جەنابیشوو ھیچ ھۆکارێکوو نەھێنایەوە قانعم بکا. بەڵام وڵامەکانوو:١) ئەوانەی ئەڵێی، کێشەی تەکنیکیی کۆمپیوتەرییە نەک کێشەی ئەلفوبێ. ئەوە ئەرکی سەرشانی ئەندازیارەکانمانە چارەسەری بکەن. یەکێک لە ھۆکارەکانی ئەوە کە من ئەم ھەمووە کاتی خۆم بۆ ویکیپیدیا دانەوە ئەوەیە کە شوێنێکی ستاندارد دروس بکرێ بۆ نووسینی کوردی. پێشتر برا گەورەکەم دووکانی کۆمپیوتەری بوو و بۆ کوردی تایپ کردن من یارمەتیم ئەدا چەن کتێبی کوردیمان تایپ کرد کە بینیم چەنێ کێشە ھەیە لە تایپکردنی کوردیا. پاشان چووم بە دوای کێشەکانا و بەرنامەکانی فۆنت دروس کردن و خوێندنەوەی سایتی تایپۆگرافیی مایکرۆسۆفت و کۆنسەرسیۆمی یوونیکۆد. دڵنیا بوومەوە کە تەواو زۆر کار کراوە لەسەر ئەلفوبێی عەرەبی و ھیچ کێشەیەک نییە بۆ کوردی نووسین، تەنیا بە ھۆی نەزانی ئێمەیە ئەم کێشانە. چەن جار لەگەڵ بەڕێوبەرانی کوردئایتی گرووپ و چاوگ و ئەوانە قسەم کرد بەڵام ھیچ گوێیان نەدا و ھەر قسەی خۆیان ئەکرد. تەنانەت بۆ «ە» وتم چاکی بکەن ھەر چاکیان نەکرد تا کاتێ کە خۆیان ھاتنە ناو فەیسبووک و بە حەمدی خوا non-joinerی خراپ ئەکرد و مەجبوور بوون تەختەکلیلی نوێ دروس بکەن. بۆ ھ وتیان تۆ تەکڕەوی ئەکەی! سەیری سایتە کوردییەکانم ئەکرد ھەر کامیان بە جۆرێک کوردییان ئەنووسی و بینیم کە بارودۆخەکە زۆر ئاڵۆزە. وتم ئەگەر خۆم سایت دروس بکەم و تەختەکلیل و فۆنت دابنێم بۆ داونلۆود کەس گوێی پێ نادا. خەڵکی ئەبێ شوێنێکی بێ عەیب ببینن تا بڕوا بکەن تۆ ڕاس ئەکەی. ویکیپیدیام بینی و وتم شوێنێکی باشە بەڵام کێشەی زۆری بوو. یەکێک لە یەکەم پەڕەکانی من (٤/١٠/٢٠٠٨‏) پەڕەی ویکیپیدیا:نووسینی کوردی بوو کە ستانداردەکانم دانا. بۆ گووگڵیش ئێستا کێشەکانی فارسی چارەسەر کراوە بۆ ك/ک و ی/ي ھیچ کێشەیەک لە گەڕانا نییە ئێستا و ئاکامەکان یەکێکە. منیش چەن جار ئیمەیل ناردووە و کێشەکانم بۆیان شەرح داوە و شێوازی چاککردنەوەیم نووسیوە بەڵام گوێیان نەداوە بۆ مۆبایلیش ئێستا من مۆبایلی ئاندرۆیدم ھەیە و تەقریبەن ھیچ کێشەیەکی نییە. وردە وردە کێشەی مۆبایلەکانیش حەل ئەبێ. مامە ئەم کێشانە بە زەحمەت و بەدوادا کەوتن دروس ئەبن نەک بە گۆڕینی ئەلفوبێ و دەرچوون لە ژێر کێشەکانا. ئەوە قەرارە ویندۆوزی ٨ ئەلفوبێی عەرەبیی کوردی ببێ؛ بە تەمای چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەویشم وائەزانی بۆ چی ئەو ھەموو کاتم داناوە بۆ نووسینی وتارەکانی وڵاتەکان و زمانەکان؟ ٣)کتێبی سۆرانیی لاتینیمان تەقریبەن ھەر نەبووە. ژمارەی ئەو کتێبانە بە ئەلفوبێی لاتینی چاپ کراون (کە زۆربەیان چاپی ئەم دواییانەی ھەندەرانن) لە بەرامبەر عەرەبیا نزیک بە ھیچە. ئەگەر ئێمەش ئەلفوبێ بکەین بە لاتینی مانای ئەوەیە کتێبخانەکانمان بخەینە ناو زوێڵدان یان بە مووزەخانە! ئێستا کرمانجەکانی باشوور ھەر بە ئەلفوبێی عەرەبی ئەنووسن، کرمانجەکانی تورکیاش تا ئەو ڕادەیە من بزانم زۆربەیان ھەر کوردی نووسین نازانن ئەو گشتە ساڵە قەدەغە بوون کاریگەریی خۆی بووە، بەڵام پەکەکە ھاندەری سەرەکیی ئەلفوبێی لاتینییە تا ئەو ڕادەیە من لە بیروڕاکانیان تێگەشتبێتم بە داخەوە ئەوان حەز ئەکەن کە باکوورییەکان لە بیروڕاکانی حیزبە کوردییەکانی تر ھیچ نەزانن و ھەر تاقە قسە بن. میدیاکانی خۆیان ئەڵێن جەنابی ئاپۆ گشت مێژووی کوردی خوێندووەتەوە و ھەڵەکانی گشت بزووتنەوەکانی پێشووی دەرھێناوە (مانای ئەوەیە لازم نییە ئێوە بخوێننەوە!) ٦) من نەمبینیوە کەس لە نووسینەکەیا Ẍ ẍ و Ḧ ḧ بەکاربێنێ، لایەنگرانی ئەلفوبێی لاتینی ھەر لە جەنابی جەلادەتەوە بۆ خڵەتاندن و بەستنی دەمی ئەوانی تر ئەم پێشنیارە ئەکەن، مەبەستیان ھەر لابردنی ح و غ لە زمانەکەیە. بۆ ھەرگیز لە ڕیزی ئەلفوبێی کوردیا ئەوانە دانانن؟ لە ئەلفوبێ لاتینەکانا «'» ھێمایەکی پێویستە و مانای خۆی ھەیە. دوو پیتی ع و ھەمزەش ئەگەر بکەین بە یەکێک و بە «'» بنووسین دیسان کێشەکەی ح و ع یە و مەبەست لابردنی ئەو پیتانەیە. لێرا مامە دوو بەیتی مەحویت پێشکەش ئەکەم:
١) شەرەف ھەر عیلمە، نابینی کە ئەشرەف/موشەڕەف بوو بە ئەمر ئەووەڵ بە ئیقرەء
٢) زەلیلی حەسرەتم، مەحزوونی خەجڵەت/کە بۆ عومری ئەزیزم دا بە زایع
جوابی ئاخر: دانانی ئەو بەرنامەیە گێرە و کێشەی زۆری ئەوێ، ئەگەر تاقەتت ھەیە سەرەتا لە سێرڤێری خۆتا میدیاویکی دامەزرێنە و جوان جوان ڕێکوپێکی بکە. من لە نووسینی بەرنامەکەی یارمەتیو ئەیەم و ئیمەیلی چەن کەسی دەسەڵاتداری ویکیمیدیاو پێ ئەیەم کە لە داھاتووا بیخەنە سەر سایتی ویکیپیدیا. بەڵام ئەوە بزانە یەکگرتوو شتێکی باو نییە و کەس بەکاری نایێنێ با زەحمەتەکانوو بێ ئاکام نەبێ ھەر بە ھاوار دایبنێ. ئاسۆ (وتووێژ) ١٥:١١, ٢٤ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
مامە ئاسۆ؟ ئێستا من بڵێم چی؟ نازانم بە خوا گێژ بووم. بە خوا دەزانم ئەم کێشانە چارەسەر دەبن، پێی دەچێ کاک ئاسۆ گیان، پێی دەچێ. ئێمە ھەتا بڵێین لە دواین، ھەتا بڵێی. چی تریش ناتوانین وە دواتر کەوین. لە جیات ئەوەی کە خۆمان وە دواتر بخەین و بمانەوێ تێکنۆلۆژێ لەگەڵ خۆمان تەتبیق دەین، با ئێمە خۆمان لەگەڵ تێکنۆلۆژێ تەتبیق بدەین. کاکە ھەر ئەو کێشەیەی بزرۆکەیە (i) کە وتت: لە مەڵبەندی ئێوە زیاتر بە «ببم» دەڵێن «بوم» وایە؟ کاکە bum یان biwim؟ کامەیان؟ زمانی کوردی لەگەڵ عەرەبی جیاوازە و پیتی بزوێنی زۆرە و ئەم ئەلفوبێیە ناتوانی وەڵامدەرەوی زمانی کوردی بێ کە دە دانە بزوێنی ھەیە. i لەگەڵ y و u لەگەڵ w یەک شتن، چۆن دەبێ شتی وا؟! چۆن دەڵێی ئەلفوبێی عەرەبی کێشەی نییە و کەس ھۆکارێکی نەھێناوەتەوە بۆ لابردنی؟ کتێبی elfabêya kurdî & bingehên gramera kurdmancî دابگرە خودی جەلادەت عەلی بەدرخان نووسیوێتی: لە لاپەڕەی ١٢ و ١٣دا باسی ئەم دوو پیتەی Ḧ و Ẍ کراوە بیخوێنەوە. بەڵام باسی ھەمزە و ع: چەند شێعرێکی جوانت ھێناوە کاک ئاسۆ، سەیری کە: ھەمزەی لەگەڵ ع کردووەتە قافیە! یانی چی؟ یانی ئەو دوانە فەرقێکی وایان نییە! مامە ئاسۆ ئەگەریش داینێم زۆر شتێکی ساکار دادەنێم، خەمت نەبێ. ئەگەر دەکرێ کەمێکم یارمەتی بدە چۆن میدیاویکی لە سێرڤێری خۆمدا دابەزێنم. مامە ئاسۆ گیان سەرم ئێشاندی ببوورە. زۆر سپاس بۆ وەڵامەکانت.--چالاکوتووێژ ١٦:٤٩ (UTC) ٣ی خەرمانانی ٢٧١٢ / ٢٤ی ئابی ٢٠١٢
«خۆمان لەگەڵ تێکنۆلۆژێ تەتبیق بدەین» لە شوێنێکی ترا نەڵێی پێو ئەکەنن! بۆ (i) ئەو نموونە ھێناوتە ھی کێشەیەکی زمانی ستانداردە کە لە کتێبەکەی جەلادەتا بە جۆرێکی تر باسی کردووە. لە شوێنی خۆیا باسی لێ ئەکەین ئێرە جێگەی نییە. بڕێ لەو شتانەم کۆ کردووەتەوە کە لە وتارێکا ئەیاننووسم. بەڵام من نەنووسینی i بە قووەتی ئەلفوبێی عەرەبی ئەزانم کە جیاوازیی لەھجەکان دائەپۆشێ. نووسینی تەنیا بۆ فۆنەتیکی فەرھەنگەکان و دەرخستنی جیاوازیی لەھجەکان بەکەڵک دێ. بۆ ئەو شتە ئەڵێی بۆ «ی» و «و» ئەوە یەکێک لە تابەتمەندییەکانی ئەلفوبێی عەرەبییە لە قورئان و فارسی و عەرەبیشا ھەر وایە و کەس بە ھەڵەی نازانێ و بە ھەڵەشی ناخوێنێتەوە. دوای ئەم گشتە ساڵە کوردی نووسراوە ئێستا چۆن لە کوردییا بووە بە کێشەیەکی گرنگ و سەرلێشێوێنەر؟! جیاکردنەوەی y/î و w/u یاسای ھەیە (لە پەڵک کوردینووسا بۆ سۆرانیی کتێبی پێم وایە بێ ھەڵە جیایان ئەکاتەوە). ئەو دوو بەیتە ھەرکامیان ھی غەزەلێکی جیاوازن ھەم بە مەعنی مەعلوومە ھەم بەوە کە ئیقرەء و زایع کوێیان لەیەک ئەچێ کە قافیە بن؟! (ھاھا مامە دیارە لە ئەدەبیاتا زەعیفی!) من زووتر ئەو کتێبی بەدرخانەم خوێندووەتەوە (بەڵام لەوانەیە بڕێ شوێنی باش لە کرمانجییەکەی تێنەگەشتبێم) بەڵام یەکێک لە ھۆکارەکانی من لە بەکارنەھێنانی لاتینی ھەر قسەکانی ئەو کتێبەیە. ئەمەش لە شوێنی خۆیا باس ئەکەم. بۆ MediaWiki وەڵا شەرمەندەم دەرفەتی ئەوەم نییە یارمەتیو بدەم بەڵام دامەزرانی ھەر وەک دروپاڵ و جوملایە. سێرڤێری لینوکسی ئەوێ بە فارسی تا بڵێی فێرکاریی جوملا ھەیە لە وێبا. ئاسۆ (وتووێژ) ٢١:٠١, ٢٤ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
مامە من زۆر قووڵم خوێندبوویەوه و زۆر دووری بۆ چووبووم؛ وامزانی بەیەتەکان «عیوبی قافیە»یان ھەیە نەمزانی شەلەم شۆرباوت پێشکێش کردووم. قسەی خەڵکیشم بۆ گرنگ نییە با ھەر پێ‌بکەنن خۆ بە نان و ئاوی خەڵک نیم؛ بە دەردی فارس وتەنی: «پیاپی بکش جام و سرگرم باش/بهل گر بگیرند بیکارها»! بەڕاستی ئەم تەعەسوبە پیاو کوێر دەکا، ئەوە بە چاوی خوم دەیبینم، وا لە ئینسان دەکا خراپە بە چاکە ببینێ. کاکە خودا نەکا ڕۆژێک بگا بە ئێمە کە مەبەستمان خزمەتە بڵێن خایین، خودا نەکا! دەبێ زۆر وریا بن. مامە ئاسۆ گیان زۆر سپاس. کەڵکم وەرگرت.--چالاکوتووێژ ١٠:٣٦ (UTC) ٤ی خەرمانانی ٢٧١٢ / ٢٥ی ئابی ٢٠١٢

فیلتێر دەستکاری

سڵاو! کاک ئاسۆ دوای لێدوانەکانت سەبارەت بە یوونیکۆدی پیتەکان و گرنگایەتی کەڵک وەرگرتن لە یوونیکۆدێکی ستاندارد بۆ زمانی کوردی، منیش بەش بە حاڵی خۆم لە ویکیپیدیادا ھەوڵم دا ھەتا ئەم باسە بایەخێکی زۆرتری پێ‌بدرێ. بۆ ئەم مەبەستە فیلتێرێکم بە ویکیپیدیا کوردی زیادکرد (تایبەت:AbuseFilter). ئەم فیلتێرە بەر لە پاشەکەوتکردنی پەڕەکان بەدەست بەکارھێنەرەوە، ئەگەر تەختەکلیلەکە ناستاندارد بێ ھۆشدار دەدا (بەم جۆرە: میدیاویکی:Abusefilter-warning-character). دوو جاریشم لە ویکیپیدیا:خۆڵەپەتانێدا تاقیکردەوە و ھەر دووک جاران ھۆشداری پێدام ([[٣]). ھیوادارم بەکەڵک بێ. ئەگەر پێشنارێکت سەبارت بەم فیلتێرە ھەبوو ئاگادارم بکەوە. لەگەڵ ڕێزەوە.--چالاکWьтуwеж ١٦:٠٣, ٢٧ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

سڵاو سەرچاوم. لە شتێکی زۆر چاک ئەچێت، زۆر سپاس بۆ تۆ. بەڵام بمبوورە تا حەفتەی داھاتوو دەرفەتم نییە بۆ خۆم تاقی بکەمەوە. ھەر بژیت --ئاسۆ (وتووێژ) ٢٢:٣٩, ٢٩ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
خواییش ئەکەم براکەم ئا ئاسۆ.--چالاکWьтуwеж (٩ی خەرمانانی ٢٧٢٤) ٠٨:٢٠, ٣٠ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
مامه ئاسۆ لە بۆشاییی ناوی خۆتدا نا٬ لە بۆشاییی ناوەکانی تردا!--چالاکWьтуwеж (١٨ی خەرمانانی ٢٧٢٤) ١٠:٥٦, ٨ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)
بگەڕێوە پەڕەی بەکارھێنەری «ئاسۆ/ئەرشیڤی٣».