لیسی شمیت
لیسی شمیت (بە ئەڵمانی: Lissy Schmidt؛ لەدایکبووی ١٩٥٩ - مردووی ٣ی نیسانی ١٩٩٤) کەسایەتی ژنە ڕۆژنامەنووسێکی ئەڵمانی بوو کە لە دەزگای ئاژانسی فرانس پرێس و چەند دەزگایەکی ئەڵمانی کاری کرد بوو.[١] ئەو جگە لە ناوی خۆی ئەوا بەناوەکانی میلێنا ئێرگن و پێترا سیرت بابەت و وتارەکانی بڵاوکردۆتەوە.[٢] ئەو بە کارەکانی لەبارەی کوردەکانی عێراق ناوبانگی دەرکرد بوو.[٣][٤] دوای ئەوەی یەکێک لە کتێبەکانی ئەو لە تورکیا قەدەغەکرا، ئەوا بوو بە کەیسێک لە پرسی ئازادی ڕادەربڕین لە ئەورووپا.[٥]
لیسی شمیت | |
---|---|
لەدایکبوون | (بەنزیکی). ١٩٥٩ |
مەرگ | ٣ی نیسانی ١٩٩٤(٣٥ ساڵان) |
نەتەوە | ئەڵمان |
ناوەکانی تر | میلێنا ئێرگن و پێترا سیرت |
پیشە | ڕۆژنامەنووس |
چالاکبوون | هەشتاکان - مردن |
خاوەنکار | ئاژانسی فرانس پرێس |
ناسراوە بە | کارەکانی لەسەر پرسی کورد لە تورکیا و عێراق |
کارە ناودارەکان | Tatort Kurdistan, Wie Teuer Ist Die Freiheit |
مردن دەستکاری
لە ساڵی ١٩٩٤، خۆی و شوفێرەکەی کە پاسەوانی تایبەتیشی بوو لە عەربەت، سلێمانی تیرۆر کران.[٦][٧] دواتر لە ڕاپۆرتێکی ئیندپێندێنتی بەریتانی، دانپێدانانی دوو پیاوی عێراقی بڵاوکرایەوە کە ئاماژەیان بەوە دا کە خێزانەکەیان لەلایەن حکوومەتی عێراقی دەستگیر کرابوون و ئەوان لە ژێر ئەو فشارەدا هەوڵی کووشتنی کەسانی بیان داوە، هەر بۆ پاراستنی خێزانەکەشیان کردەی کووشتنی شمیتیان ئەنجام دا. دواتر ئەو دوو پیاوە بە تاوانی کووشتنی لیسی شمیت لە سێدارە دران.[٨]
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ "Lissy Schmidt". Committee to Protect Journalists. April 3, 1994. Retrieved 2013-10-05.
- ^ "Lissy Schmidt Collection". International Institute of Social History.
- ^ "Die Ermordung der Lissy Schmidt" (بە ئەڵمانی). Medico. 2001. Archived from the original on 2013-07-01. ١ی تەممووزی ٢٠١٣ لە Archive.is، ئەرشیڤ کراوە
- ^ Newsday (April 15, 1994). "Hussein had been stepping up pressure on Kurds prior to accident". Milwaukee Journal. p. A8. Retrieved 2013-10-05.
{{cite news}}
: Unknown parameter|ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help); Unknown parameter|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
ignored (help) ١٤ی نیسانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ Fernandes, Desmond (Spring–Summer 2010). "Launch of 'Friends of Belge': An Appeal for Solidarity". Variant (UK). ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ "تیرۆركردنی رۆژنامەنوس و ئینتەرناسیۆنالیست و هاورێی كورد خاتوو لیسی شمیت لە كوردستان". www.kurdistanpost.nu (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-04-05. ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Pope, Hugh (April 5, 1994). "Iraq accused over murder of German reporter". Independent (UK).
- ^ "Killers 'acted on Iraqi orders'". Independent (UK). April 13, 1994.