لۆران فابیوس
لۆران فابیۆس له دایک بووی ٢٠ی ئووتی ١٩٤٦، له شاری پاریس، یه‌کێک له سیاسه‌توانانی فه‌رانسه و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێستای ئه‌و وڵاته‌یه له پێکهاته‌ی ده‌وڵه‌تی فرانسوا ئۆلاند دا.
ناوبراۆ له ساڵی ١٩٧٤ به‌م لاوه ئه‌ندامی پارتی سوسیالیسته، نوێنه‌ری هه‌ریمی سان-ماریتیم بووه له ماوه‌ی ساڵه‌کانی ١٩٧٨ تا ١٩٨١ دا و له ساڵی ٢٠٠٢ به‌ملاوه ژماره‌یه‌ک به‌پرسایه‌تی حکوومی هه‌بووه، وه‌زیری بودجه له ماوه‌ی ساڵه‌کانی ١٩٨١ تا ١٩٨٣، وه‌زیری پیشه‌سازی و توێژینه‌وه له ١٩٨٣ تا ١٩٨٤ و له هه‌مان ساڵ دا بوو به سه‌رۆک وه‌زیر تا ئه‌و کاته‌ی چه‌په‌کان شکستیان هێنا له ١٩٨٦ دا.
دوای هه‌ڵبژێرانه‌وه‌ی دووباره‌ی میتێران و سه‌ر که‌وتنه‌وه‌ی چه‌په‌کان له ١٩٨٨ دا هه‌ڵبژێردرا بۆ سه‌رۆکایه‌تی پارله‌مان و تا ١٩٩٢ به‌رده‌وام بوو له سه‌ر به جێ گه‌یاندنی ئه‌رکه‌کانیدا.
لۆران فابیۆس | |
---|---|
لەدایکبوون | فەڕەنسا |
نەتەوە | فەڕەنسی |
پیشە | وه‌زیری ده‌ره‌وه، سه‌رۆک وه‌زیری پێشوو |
له ١٩٩٥ تا ١٩٩٧ سه‌رۆکی گرووپی سوسیالیسته‌کان بووه له ئه‌نجومه‌نی گشتی فه‌رانسه‌دا. له ساڵی ٢٠٠٠ دا بوو به وه‌زیری ئابووری، بازرگانی و پیشه‌سازی له نێۆ حکوومه‌ته‌که‌ی لیۆنێل ژۆسپان دا.
ژیاننامه دەستکاری
لۆران فابیۆس، کوڕی ئاندرێ فابیۆس(١٩٠٨-١٩٨٤)، له بنه‌ماڵه‌یه‌کی جووله‌که‌ی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئه‌شکه‌نازی، و خاتوو لوویز مورتیمێر(١٩١١-٢٠١٠)ی ئه‌مریکییه. دواتر، لۆران فابئۆس له که‌لیسای کاتولیکی نوتێر-دام-دۆ-گراس دۆ پاسی شاری پاریس‌دا غوسڵی پاکی دراوه و بووه به مه‌سێحی.
ناوبراو له خوێندێنگهی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، له ١٩٧١ تا ١٩٧٣، دا خوێندویه‌تی.
هه‌ڵویستی سیاسی دەستکاری
له بۆاری دیپلۆماتیک دا، فابیۆس شوێن که‌وتووی هێڵی فرانسوا میتێران بووه. دژی ئاپارتاید له ئافریقای باشوور دا وه‌ستاوه‌ته‌وه. له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا لایه‌نگری له مافی مرۆڤ ده‌کا.
پوسته‌کانی له پارتی سوسیالیست دا دەستکاری
- ١٩٧٩: سکرتێری نه‌ته‌وه‌یی پارتی سوسیالیست
- ١٩٧٧: ئه‌ندامی کومیته‌ی به‌رێوه‌به‌ری بزووتنه‌وه‌ی ١ (فرانسوا میتێران)
- ١٩٧٨: نوێنه‌رایه‌تی گشتی پارتی سوسیالیست
- ١٩٧٨: سکرتێری یاسایی گرووپی سوسیالیست له ئه‌نومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی
- ١٩٧٩: سکرتێری نه‌ته‌وه‌یی بۆ ڕاگهینهکان و قسه بێژ
- ١٩٨١-١٩٨٦: ئه‌ندامی نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و کومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری
- ١٩٨٦-١٩٨٨: سکرتێری نه‌ته‌وه‌یی خوێندن
- ١٩٨٨-١٩٩٢: سکرتێری یه‌که‌می پارتی سوسیالیست
- ١٩٩٣-٢٠٠٢: ئه‌ندامی نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و کومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری
- ٢٠٠٢-٢٠٠٥: سکرتێری نه‌ته‌وه‌یی پارتی سوسیالیست
- ٢٠٠٦-٢٠٠٧: ئه‌ندامی نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌یی
- له ٢٠٠٩ به‌م لاوه: ئه‌ندامی نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌یی
سه‌رچاوه دەستکاری
- https://web.archive.org/web/20050422020814/http://www.laurent-fabius.net/
- https://web.archive.org/web/20111114090444/http://marchedelart.lesoir.be/actu/2011-11-07/a-129-ans-la-maison-fabius-a-ferme-875253.shtml
- http://www.sothebys.com/fr/auctions/2011/collection-fabius-pf1124/overview.html[بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
- http://www.mitterrand.org/1983-affronter-la-crise.html
- http://www.france-politique.fr/elections-europeennes-1989.htm
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە لۆران فابیوس تێدایە. |