لا نینا، دیاردەیەکی کەشوھەوای جیھانییە کە لە گۆڕانکارییەکانی با و پلەی گەرمی ڕووی دەریای ئۆقیانووسی ئارام خوڵگەیی سەرچاوە دەگرێت. ئەو گۆڕانکارییانە شێوازێکی ناڕێکوپێکیان ھەیە، بەڵام ھەندێک خولی دووبارەبوونەوەیان ھەیە. ڕوودانی ئەم دیاردەیە پێشبینی ناکرێت. کاریگەری لەسەر کەشوھەوای زۆربەی ناوچە خوڵگەیی و نیمچە خوڵگەیییەکان ھەیە، ھەروەھا پەیوەندی (دوور-پەیوەندی) بە ناوچەکانی پانی بەرزی جیھانەوە ھەیە. قۆناغی گەرمبوونی پلەی گەرمی ڕووی دەریا بە "نینۆ" ناسراوە و قۆناغی ساردبوونەوەی بە "نینا" ناسراوە. جووڵەی باشوور جووڵەی ھەوایی ھاوتایە، کە پەیوەندی بە گۆڕانی پلەی گەرمی دەریاوە ھەیە.

لا نینا
لقیteleconnection
کورتەناوENOS، ENSO
ناوچەی جوگرافیSouth Pacific Ocean

نینۆ پەیوەندی بە پاڵەپەستۆی ھەوای بەرزترەوە ھەیە لە سەرووی ئەندەنووسیا، ئوسترالیا و بەدرێژایی ئۆقیانووسی ھیند بەرەو ئۆقیانووسی ئاتلانتیک. نینا بە شێوەیەکی پێچەوانە کار دەکات: پاڵەپەستۆی بەرز لە ناوەڕاست و ڕۆژھەڵاتی زەریای ھێمن و پاڵەپەستۆی نزمتر لە زۆربەی ناوچە خوڵگەیی و نیمچە خوڵگەیییەکانی تر.[١][٢]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Climate Prediction Center (١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٥). «Frequently Asked Questions about El Niño and La Niña». National Centers for Environmental Prediction. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی ئابی ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی تەممووزی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
  2. ^ Trenberth, K.E.؛ P.D. Jones؛ P. Ambenje؛ R. Bojariu؛ D. Easterling؛ A. Klein Tank؛ D. Parker؛ F. Rahimzadeh؛ J.A. Renwick؛ M. Rusticucci؛ B. Soden؛ P. Zhai. «Observations: Surface and Atmospheric Climate Change». لە Solomon, S.؛ D. Qin؛ M. Manning؛ et al. (eds.). Climate Change 2007: The Physical Science Basis. Contribution of Working Group I to the Fourth Assessment Report of the Intergovernmental Panel on Climate Change. Cambridge, UK: Cambridge University Press. لاپەڕە ٢٣٥–٣٣٦. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ھێنراوە.