قەیرانی نەوتی ١٩٧٣

(لە قەیرانی وزەی ١٩٧٣ەوە ڕەوانە کراوە)

قەیرانی نەوتی ١٩٧٣ یان قەیرانی وزەی ١٩٧٣ مەبەست لێی لەو قەیرانەیە کە لە ساڵی ١٩٧٣ لە کەرتی نەوت و وزە سەری ھەڵدا، ئەمەش لەوکاتەبوو کە کۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی بۆ ھەناردەکردنی نەوت بڕیاریاندا کە چیتر نەوت ھەناردەی ئەو وڵاتانە نەکەن کە پشتگیری ئیسرائیل دەکەن لە جەنگی تشرینی یەکەم لە بەرامبەر سووریا و میسر.[١] ئەو وڵاتانەی کە ڕووبەڕووی ئەو سزایە بوونەوە سەرەتا کەنەدا، ئەمریکا، بەریتانیا، ھۆڵەندا و ژاپۆن بوون دواتر وڵاتانی پۆرتوگال، ڕۆدسیا و ئەفریقای باشووریشی گرتەوە. لە ئازاری ١٩٧٤، بڕیارەکە ھەڵوەشایەوە.[٢] لەوکاتەدا نرخی نەوت بەڕێژەی ٣٠٠٪ بەرزبوویەوە کاتێک نرخی بەرمیلێک پێشتر بە ٣ دۆلار بوو ئەوا گەیشتە ١٢ دۆلار. ئەم بڕیارە جۆرێک لە شۆک بوو و کاریگەرییەکەشی بۆ ماوەیەکی درێژ بەسەر ئابووری جیھاندا ھێشتەوە.[٣] دواتر ناوی نرا یەکەم شۆکی نەوت، ئەمەش دوای ئەوەی لە ساڵی ١٩٧٩ قەیرانێکی دیکەی وزە سەری ھەڵدا و ئەویان ناوی دووەم شۆکی نەوتی لێنرا.

لەکاتی قەیرانەکە، وێستگەکانی تێکردنی سووتەمەنی بۆ مەبەستی دیکە بەکاردەھێنرا. لە وێنەکەدا وێستگەیەکی سووتەمەنی دەردەکەوێت کە کراوەتە ھۆڵێکی ئایینی.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Smith, Charles D. (2006), Palestine and the Arab–Israeli Conflict, New York: Bedford, p. 329.
  2. ^ "OPEC Oil Embargo 1973–1974". U.S. Department of State, Office of the Historian. Archived from the original on March 6, 2014. Retrieved August 30, 2012.
  3. ^ "The price of oil – in context". CBC News. Archived from the original on June 9, 2007. Retrieved May 29, 2007.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری