فەیرووز، بە ناوی ڕاستەقینەی نیھاد ڕزق وەدیع حەداد، (٢١ی تشرینی دووەمی ١٩٣٥[١][٢][٣][٤]) گۆرانیبێژێکی لوبنانیە و لەگەڕەکی زەقزاقی بیڵات لەشاری بەیرووتی لوبنانی لە خێزانێکی ھەژاری ئاشووری لەدایکبووە.[٥] و باوکی لەدایکبووی ماردینە و دواتر کۆچی کردووە بۆ لوبنان. فەیرووز ھەر لەمنداڵیشەوە بە گۆرانی وتن لەنێو خێزانەکەی و گەڕەکەکەیان ناوی دابۆوە. فەیرووز بەیەکێک لەکاریگەرترین گۆرانیبێژەکانی جیهانی عەرەبی دادەنرێت.[٦][٧]

فیرووز
فيروز
فیرووز لەکاتی گۆرانیگوتن
فیرووز لەکاتی گۆرانیگوتن
زانیارییەکان
ناوی لەدایکبووننیھاد ڕزق وەدیع حەداد
لەدایکبووی (١٩٣٥-١١-٢١) ٢١ی تشرینی دووەمی ١٩٣٥ (تەمەن ٨٨ ساڵ)
زوقاق ئەلبلات، بەیرووت، لوبنان
بنەچەلوبنانی
چەشنەکان
پیشە(کان)گۆرانیبێژ و ئەکتەر
ئامێرەکانگۆرانیبێژی
ساڵانی چالاکبوون١٩٥٠ تا ئێستا
کۆمپانیاکانEMI، Virgin، Voix de l'Orient، فیروز پرۆدەکشنز
بابەتە پەیوەندیدارەکانNasri Shamseddine
Wadih el Safi
وێبگەhttp://www.fairouz.com

لەساڵی ١٩٤٠، فیرووز لە ئێزگەی لوبنان لەگەڵ کۆرسا گۆرانی ووتووە. لە ساڵی ١٩٥٢، سەرەتای دەرکەوتنی بووە کاتێک کە ئاوازەکانی عاسی ڕەحبانی گوتووە و لەو سەردەمەدا ناوبانگی لە جیھانی عەرەبی داوەتەوە و لەساڵی ١٩٥٥ ھاوسەرگیری لەگەڵ عاسی ڕەحبانی کردووە.

عاسی ڕەحبانی و مەنسوور ڕەحبانی برای کە ھەردووکیان بە ڕەحبانی ناسراون دوای ئەوەی بەسەدەھا گۆرانیان بۆ فیرووز ئامادەکرد شۆڕشێکی نوێیان لە مۆسیقای عەرەبی بەرپاکرد، چونکە لەو سەردەمە گۆرانیە باوەکان دوور و درێژ بوونە بەڵام گۆرانیەکانی فیرووز بەپێچەوانەوە ماوەکەی کەمبووە و پر بەپێز و مانا بووە، ناوەڕۆکی شیعرەکانیشی سادە و ساکاربوونە و کۆمەڵە گۆرانیەکی زۆریشی لە شێوەی شانۆگەری پێشکەشکردووە و کە ژمارەیان گەیشتۆتە ١٥ شانۆگەری.

لەدوای مردنی عاسی ڕەحبانی ھاوسەری فیرووز لەساڵی ١٩٨٦ شیعر و ئاوازی زۆر کەسانی تری ھەڵبژاردووە و لەسەر گۆرانی ووتن بەردەوام بووە تاکو بەشێوەیەکی سەرەکی لەگەڵ زیادی کوڕی کاری کردووە و کۆمەڵێ گۆرانی زۆر بەنرخی بۆ ئامادەکردووە لەسەر شێوازێکی نوێ و تایبەت لەمۆسیقا کە ئاوێتەی ھەردوو مۆسیقای عەرەبی و جیھانی کردووە.

لەگرنگترین ئەو نازناوانەی فیرووز بەدەستی ھێناوە: چۆلەکەی ڕۆژئاوا و دراوسێی مانگ و دراوسێی قودس و دەنگی جیھانی و ژێی ڕۆژھەڵات و باڵوێزی خەونەکان و دەنگی سیحراویی و دەنگی لوبنان و چەندەھا نازناوی دیکەش.

ژمارەی ئەو گۆرانیانەی فیرووز ھەتاکو ساڵی ٢٠١٠ پێشکەشی کردوونە دەگاتە ٧٢٩ گۆرانی و بەناوبانگترینیشان باکتب اسمك یا حبيبي، نسم علينا الهوى، حبيتك تنسيت النوم، سالوني الناس، سالتك حبيبي.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Fairuz | Biography & History | AllMusic". AllMusic. Retrieved 2017-11-21.
  2. ^ "Aljazeera - فيروز من "جوار القمر" إلى عمق التاريخ" (بە عەرەبی). Retrieved 2017-11-21.
  3. ^ "المطربة فيروز". mbc3.mbc.net (بە عەرەبی). Archived from the original on 29ی Octoberی 2018. Retrieved 2017-11-21. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "في مثل هذا اليوم ولدت المغنية اللبنانية نهاد وديع "فيروزnohad hadda"". www.zaytoday.com. Archived from the original on 4ی Aprilی 2019. Retrieved 2017-11-21. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ٤ی نیسانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ FatmaAydemir, Sami Rustom: Libanesische Sängerin Fairouz: Die fremde Stimme ٢٧ی نیسانی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., taz.de, 20. November 2014 (German)
  6. ^ "Lebanese diva Fairuz's concert delights Syrian fans". Agence France-Presse. January 28, 2009. Archived from the original on July 7, 2009. Retrieved 2009-09-28. ٧ی تەممووزی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ Khaled Yacoub (January 28, 2008). "Lebanese diva arouses emotion, controversy in Syria". Reuters. Retrieved 2009-09-28.