فەڕەنسا لە ئۆلۆمپیاد

فەڕەنسا وەک خاوەنی بیرۆکەی دەستپێکردنی ئۆڵۆمپیادی ھاوچەرخ دادەنێرت ئەمەش بەھۆی مێژوونووسی فەرەنسی پیێر دی کۆبێرتینەوە، فەرەنسا لە لە سەرجەم خولەکانی ئۆڵۆمپیادی (ھاوینە و زستانە) بەشداری کردووە، جگە لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ساڵی ١٩٠٤ (بەو پێیەی سەرچاوەکان لەسەر ئەوە کۆک نین کە ئایا وەرزشوان ئەلبێرت کۆری بەناوی ئامریکا بەشداری کردووە یان فەڕەسنا). وەرزشوانانی ئەم وڵاتە لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەدا ٧٥١ مەدالیای بەدەستھێناوە و کە زیاتر یارییەکانی شمشێربازی و پاسکیلسواریدا بەدەستھێناوە. لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانەدا ١٣٨ مەدالیای دیکەی بەدەستھێناوە کە زۆربەیان لە یارییەکانی خلیسکێنەی سەر بەرزایییەکاندا بوون.

میوانداری یارییەکان دەستکاری

فەرەنسا پێنج جار میوانداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی کردووە، ساڵی ٢٠٢٤ بۆ جاری شەشەم میوانداری ئۆڵۆمپیاد دەکاتەوە: ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٠٠ لە پاریس، ئۆڵۆمپیادی زستانەی ١٩٢٤ لە شامۆنیکس، ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٢٤ لە پاریس، ئۆڵۆمپیادی زستانەی ١٩٦٨ لە گرێنۆبڵ، ئۆڵۆمپیادی زستانەی ١٩٩٢ لە ئەلبێرتڤیل و ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٤ لە پاریس.

سەرچاوەکان دەستکاری

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «France at the Olympics»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٢.