فەرھاد پیرباڵ

(ڕەوانەکراوە لە فەرهاد پیرباڵەوە)

فەرھاد پیرباڵ (لەدایکبووی ١٩٦١ لە ھەولێر، عێراق)[٢][٣] نووسەر، لێکۆڵەر، شاعیر، فەیلەسووف، شانۆکار، گۆرانیبێژ، مامۆستای زانکۆ[٤] و ھونەرمەندە، خەڵکی باشووری کوردستانە لە ھەولێر دادەنیشێت.[٥]

دکتۆر
فەرھاد پیرباڵ
لەدایکبوون١٩٦٠ (تەمەن ٥٩–٦٠)[١]
ھەولێر
پەروەردەدکتۆرا لەسەر مێژووی چیرۆکی کوردی
زانکۆی سۆربۆن[١]
پیشەمامۆستای زانکۆ
ئایینئیسلام
ھاوسەر

ژیاندەستکاری

فەرھاد پیرباڵ ساڵی ١٩٨٤ زانکۆی سلێمانی خوێندنی تەواوکردووە،[٣] ھەمان ساڵ چووەتە ڕیزی یەکێتیی نووسەرانی شاخەوە، ھەر لە ناو یەکێتی نووسەرانی شاخیش یەکەم کتێبی چاپ کردووە، کە شانۆنامەیەکە بە ناونیشانی «ماڵئاوا ئەی وڵاتەکەم» بۆ ئەوەی خزمەتی سەربازیی نەکات چووەتە ئێران، ھەشت مانگ لەوێ ماوەتەوە، دوایی چووەتە ئەڵمانیا ئینجا دانمارک و دوو ساڵ لەوێ ماوەتەوە بە زەمالەی حکوومەتی فەڕەنسا کە لەلایەن ئەنیستیتۆی کوردی پاریسەوە دابەش دەکرا چووەتە فەڕەنسا.[٦]

پیرباڵ مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٩٤ گەڕاوەتەوە کوردستان، ھەفتەیەک دوای تەواوکردنی دکتۆراکەی لە زانکۆی سۆربۆن، لە بواری «مێژووی ئەدەبی نوێی کوردی» لە ساڵی ١٩٩٤ لە زانکۆی سەلاحەدین دامەزراوە.[٢][٧]

فەرھاد زۆرجار ڕەخنەی لەتێنەگەیشتنی کورد ھەبووە لەبەرامبەر کارەکانی، لە بەرنامەی کەوانەی سوور لە کەناڵی ڕووداو وتی، «قەرەج شێتەکانی خۆیان فڕێنادەن، بەڵام ئەنگۆ ئەمنتان فڕێدایە».[٨][٩] لە ١٤ی تەممووزی ٢٠١٩، فەرھاد پیرباڵ ئاگری بەردایە ماڵی وەفایی،[١٠] کە دەزگایەکی کتێبە، لەسەر قسەی خۆی ئەم کارەی کردووە لەبەرئەوەی مافی بەرھەمەکانی پێنەدراوە. بەھۆی ئەم کارەیەوە دەستگیرکرا و دواتر لەدادگا ئازادکرا و لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، داوای لێبووردنی لە دەزگاکە کرد.[١١] دواى ئەوەى لەساڵی ٢٠١٧ەوە لە زانکۆ دەرکرابوو، بەپێی فەرمانێکى ئەنجوومەنى وەزیران لەسەر داواى مەسروور بارزانى لە ٢٨/٧/٢٠٢٠ دووبارە لە زانکۆی سەڵاحەدین دامەزرێندرایەوە.[[١]]

ژیانی خێزانیدەستکاری

فەرھاد پیرباڵ سەرەتا لەگەڵ تەرزە جاف ھاوسەرگیری کرد، لەگەڵ ئەودا کچ و کوڕێکیان بوو بەناوەکانی ڕۆدان و تنۆک. دواتر لە تەرزە جیابوویەوە.[١٢] لە ساڵی ٢٠١٦ ھاوسەرگیری دووەمی لەگەڵ ئالا دڵشاد کرد، کە دەرچووی بەشی یاسای زانکۆی حەیاتە. ھەر لە ھەمان ساڵدا، لەگەڵ ئالا جیابوونەوە.[١٣]

پیشە و چالاکیدەستکاری

پیرباڵ کاتێک کە لە دانمارک و ئەڵمانیا بووە سەرپەرشتیاری بەشی ئەدەب بووە، ھەروەھا وەکوو پەیامنێر و ئەندامی دەستەی نووسەران لە زۆرێک لە گۆڤارەکانی وەکوو: خەرمانە و نودەم لە ستۆکھۆڵم، یەکگرتن و دەروازە لە دانمارک، ھیوا لە پاریس، ھەروەھا گەلێک گۆڤاری دیکەش وەکوو: دەستەی نووسەرانی گۆڤارەکان کاری کردووە، لە ١٩٩٤ کە ھاتووەتەوە کوردستان لە ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ بەرپرسی لاپەڕە بووە، لە «گۆڤاری وەرگێڕان» سەرنووسەر بووە کە لە وەزارەتی ڕۆشنبیری دەردەچوو، ھەروەھا لە زۆر گۆڤار و بڵاوکراوەی دیکە وەکوو نووسەر یان سەرنووسەر بەشدار بووە.

بەرھەمەکاندەستکاری

چیڕۆک و ڕۆماندەستکاری

  • پەتاخۆرەکان (کۆمەڵەچیرۆک)[٨]
  • مولازم تەحسین و شتی تریش[١٤]
  • حەوت وێنەی ڕووتی ژنی جەنابی وەزیر (ڕۆمان)
  • سانتیاگۆ دی کۆمپۆستێلا (ڕۆمان)[١٤]
  • منداڵباز. (ڕۆمان)[١٤]
  • پیاوێکی شەپقەڕەشی پاڵتۆڕەشی پێڵاوشین. (ڕۆمان)[١٤]
  • عەبدولڕەحیم ڕەحمی ھەکاری
  • ھوتێل ئەورووپا
  • حیکایەتەکانی باوکم (ڕۆمان)
  • قەبرێکی سێگۆشە. (ڕۆمان)[٥]
  • زمانی حەیزەران[٥]
  • زێڕی ناو زبڵ
  • ڕەئیش ڕەمەزانەکان.[١٤]
  • زار و مارەکان[١٤]
  • چیم دی؟
  • ئەو کتێبانەى ژیانیان گۆڕیم

شانۆنامەدەستکاری

  • ماڵئاوا ئەی وڵاتەکەم.
  • کۆمەڵگای مەدەنی
  • بەیانی باش ئەی غەریبی
  • باوک (وەرگێڕان)
  • سۆزانییە بەڕێزەکە (وەرگێڕان)
  • نووسەرێکی گێل
  • حەشیشەکێشەکان
  • ئەو پیاوەى تەنیا لەکاتى خەودا دنیاى پێ جوان بوو

لێکۆڵینەوەدەستکاری

  • وێنەی کورد لە ئەرشیفی کوردناسەکاندا
  • کورد لە دیدی ڕۆژھەڵات ناسەکانەوە
  • چەند نامەیەکی فەڕەنسی
  • دەستپێکی سەرھەڵدانی پەخشانی کوردی
  • سەرچاوەکانی کوردناسی
  • ژەنەراڵ شەریف پاشا
  • ئینجیل لە مێژووی ئەدەبیاتی کوردیدا.
  • کرۆنۆلۆجیای کوردستان[١٥]
  • ڕێبازە ئەدەبییەکان. چاپی یەکەم: ٢٠٠٤ چاپی دووەم: ٢٠٠٦
  • ئاڵای کوردستان
  • کرۆنۆلۆجیاى هەولێر لە کۆنەوە تا ١٩٥٨
  • کرۆنۆلۆجیاى کوردستان ٦٢٥پ.ز - ١٩٣٢ز
  • مێژووى شانۆ لە ئەدەبیاتى کوردی
  • وێستگەکانى تازەبوونەوەى شیعری تورکی
  • ڕۆژنامەگەریی کوردیی بە زمانى فەڕەنسی

شیعردەستکاری

  • پەناھەندەی ژمارە ٣٣٣٣٣
  • من پیاوێکی عەنتیکەم
  • گوڵبژێرێک لە شیعرەکانی ژاک پریڤێر (وەرگێڕان)
  • جیاوازییەکانى من و نێوان شێت
  • پێنج کتێب و نیو
  • خەوننامەی فەرهاد پیرباڵ
  • بەڵێ، من عاشقی فڕوغی فڕوغزادم (ئەزموونى شیعری)
  • قورئان، داپیرەگەورەى کتێبان

فیلمدەستکاری

  • حەوت کەم یەک[١٦]
  • بیر

ئەو کتێبانەى دەربارەى فەرهاد پیرباڵ نووسراوندەستکاری

  • ڕەمز و مەغزا لە چیرۆکەکانى فەرهاد پیرباڵدا - نەریمان عەبدوڵڵا خۆشناو

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ ی ا ئارام ساڵح (٢٠١٢). پڕۆژەی ١٠٠ دیداری بڵاونەکراوە. بەشی یەکەم (وەشانی یەکەم). دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم. پەڕە ٤٥. 
  2. ^ ی ا فەرھاد پیرباڵ ئازاددەکرێت؟، ماڵپەڕی ڕووداو، ٢٧ی ئایاری ٢٠١٨ بڵاوکراوەتەوە.
  3. ^ ی ا فەرھاد پیرباڵ سەردانی ئارامگەی نەوشیروان مستەفای کرد[بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی زەمەن، ڕۆژی ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ نووسراوە.
  4. ^ وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا: ھێرشکردنە سەر فەرھاد پیرباڵ ئیدانە دەکەین Archived ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩, لە وەیبەک مەشین.، ماڵپەڕی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ڕۆژی ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  5. ^ ی ا ب پەردە لەسەر سێ کتێبی "فەرھاد پیرباڵ" لادرا[بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ١٢ی ڕەزبەری ٢٧١٩ بڵاوکراوەتەوە.
  6. ^ Erbil police arrests well-known Kurdish university lecturer for public insult Archived ١٣ی ئایاری ٢٠١٩, لە وەیبەک مەشین.، بەشی ئینگلیزی لە ماڵپەڕی کوردستان ٢٤، ڕۆژی ١١ی ئازاری ٢٠١٨ نووسراوە.
  7. ^ Dr. Farhad Pirbal detained on suspicion of burning down library in Erbil Archived ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩, لە وەیبەک مەشین.، ماڵپەڕی ئی کورد، ١٤ی تەممووزی ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە.
  8. ^ ی ا A Poet Among Potato Eaters: An Introduction to Farhad Pirbal، ماڵپەڕی پۆیتری فاوەندەیشن، لەلایەن دەیڤد شۆک لە ڕۆژی ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
  9. ^ farhad pirbal qaraj || فەرھاد پیرباڵ قەرەج، ڤیدیۆی یوتیووب. ڕۆژی ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  10. ^ فەرھاد پیرباڵ ئاگری لە "ماڵی وەفایی" بەردا[بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی کوردستان ٢٤، ڕۆژی ١٤ی تەممووزی ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە.
  11. ^ فەرھاد پیرباڵ داوای لێبوردن لە ماڵی وەفایی دەکات Archived ٢٩ی شوباتی ٢٠٢٠, لە وەیبەک مەشینماڵپەڕی خەندان، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
  12. ^ ھاوسەری یەکەمی فەرھاد پیرباڵ دەبێتە پێشکەشکار Archived ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦, لە وەیبەک مەشین.، ماڵپەڕی سپیدمیدیا، ڕۆژی ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ بڵاوکراوەتەوە.
  13. ^ ھاوسەری پێشووی فەرھاد پیرباڵ بە چەند وێنەیەک ھەمووان سەرسام دەکات Archived ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦, لە وەیبەک مەشین.، ماڵپەڕی نەتەوە، ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦.
  14. ^ ی ا ب پ ت ج ھۆتێل ئەورووپای فەرھاد پیرباڵ بۆ دووەم جار چاپ و بڵاو کرایەوە، ماڵپەڕی باسنیوز، ڕۆژی ٢٨ی ئازاری ٢٠١٧ لەلایەن شەریف فەلاح بڵاوکراوەتەوە.
  15. ^ کۆمەڵەی ئیتحادو تەرەقی[بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی چاوی کورد، ڕۆژی ١٥ی نیسانی ٢٠٢٠ لەلایەن چۆمان تەقیەدین نووسراوە.
  16. ^ حەوت کەم یەک ...فیلمێکی نمایشکاری[بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی چرا، لەلایەن حەیدەر عەبدولڕەحمان نووسراوە، ڕۆژی ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.