فەرموودەی قودسی زاراوەیەکی ئیسلامییە کە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە پێغەمبەر ﷺ لە خوای گەورەوە گێڕاوییەتییەوە؛ و پێگەیەک لە نێوان قورئان و فەرموودەی پێغەمبەردا داگیر دەکات، واتە پلە لە قورئانی پیرۆز نزمترە و لە فەرموودەی پێغەمبەر ص بەرزترە، بەڵام لە نوێژدا ناخوێندرێت.

یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی فەرموودەی قودسی ئەوەیە کە وشەکانی مامەڵە لەگەڵ تەحەدا و موعجیزە ناکات , وەک قورئانکە تەحەدای دوو ڕەگەزەکەی (مرۆڤ و جن) کردووە بەو مەرجەی کە ئایەتێکی وەک ئەویان بۆ بێتە پێشەوە، وەک ئەوەی باسکراوە لە قورئانی پیرۆزدا.

جیاوازی (فەرموودەی قودسی) و قورئان دەستکاری

١. قورئان: لەفز و واتاکەی ھی خوای پەروەردگارە.

فەرموودەی قودوسی: واتاکەی ھی خوای پەروەردگارە، بەڵام لەفزەکەی ھی پێغەمبەرە صلی اللە علییە و سلم.

٢. قورئان: خوێندنەوەی قورئان بۆ ھەر پیتێکی دە چاکەیە.

فەرموودەی قودوسی: ئەو دەچاکەیەی بۆ ھەر پیتێکی نییە.

٣. قورئان: لە نوێژەکان دەخوێنرێتەوە.

فەرموودەی قودوسی: لە نوێژەکان ناخوێنرێتەوە.

٤. قورئان: تەحەددای کافرەکانی پێ کراوە.

فەرموودەی قودوسی: تەحەددای پێ نەکراوە.

٥. قورئان: ھەمووی متەواتیر و صەحیحە.

فەرموودەی قودوسی: زەعیف و مەوزوع تێدایە.

٦. قورئان: پێک ھاتووە لە سوورەت و ئایەت و جزوئ و حزب.

فەرموودەی قودوسی: ئەوانەی نییە.

جیاوازی (فەرموودەی قودسی) و (فەرموودەی پێغەمبەر ﷺ) دەستکاری

١. فەرموودەی قودوسی: واتاکەی ھی خوای پەروەردگارە، بەڵام لەفزەکەی ھی پێغەمبەرە صلی اللە علییە و سلم.

فەرموودەی پەیامبەر: لەفز و واتاکەی ھی پێغەمبەرە صلی اللە علییە و سلم.

٢. فەرموودەی قودوسی: دەگەڕێنرێتەوە بۆ خوای پەروەردگار.

فەرموودەی پەیامبەر: دەگەڕێنرێتەوە بۆ پێغەمبەر صلی اللە علییە و سلم.

٣. فەرموودەی قودوسی: بەزۆری باسی ترسان لە خوای گەورە و بەخشندەیی خوای گەورەیە و باسی ئەحکامی کەم تێدایە.

فەرموودەی پەیامبەر: ئەو باسانە و باسی ئەحکامیشی زۆر تێدایە

٤. فەرموودەی قودوسی: گوفتارین.

فەرمودەی پەیامبەر: گوفتاری و کرداری و ئیقڕارین.

ئەو وشەنای کە لە فەرموودەی قودوسی ھاتووە دەستکاری

  1. قال ڕسول اللە صلی اللە علییە و سلم: قال اللە تعالی:
  2. قال ڕسول اللە صلی اللە علییە و سلم: فیما یرویە عن ڕبە
  3. قال اللە تعالی فیما یرویە عنە ڕسول اللە صلی اللە علییە و سلم

لە ڕاستیدا ئەمەش خاڵێکی ترە لە خاڵە جیاوازەکانی نێوان فەرموودی قودوسی لەگەڵ فەرموودەی پەیامبەر، و لەگەڵ قورئانیش، چونکە فەرموودی پەیامبەر بە

قال ڕسول اللە صلی اللە علییە و سلم:

یان

عن النبی صلی اللە علییە و سلم انە قال:

دەست پێ دەکات، بەڵام قورئان وا نییە و فەرموودەی قودوسیش باسمان کرد چۆن دەست پێ دەکات.

نموونەی فەرموودەی قودوسی دەستکاری

عن أبی ھریرة -رضی اللە عنھ- قال: قال ڕسول اللە -صلی اللە علییە وسلم-: «قال اللە -عز وجل-: کلُّ عَمَل ابن آدَم لە إلا الصیام، فإنە لی وأنا أجْزِی بە، والصیام جُنَّة، فإذا کان یوم صوم أحدِکُم فلا یَرْفُثْ ولا یَصْخَبْ فإن سَابَّھُ أحَدٌ أو قَاتَلَھُ فلیَقل: إنِّی صائم، والذی نفس محمد بیدە لَخُلُوفُ فَمِ الصَّائِم أطیب عند اللە من رِیحِ المِسْکِ، للصائم فرحتان یَفْرَحُھُمَا: إذا أفطر فَرِح بفطرە، وإذا لَقِی ربَّە فَرِح بِصَوْمە». وھذا لفظ روایة البخاری. وفی روایة لە: «یَتْرُک طَعَامە، وشَرَابە، وشَھوتە من أجلی، الصیام لی وأنا أَجْزِی بە، والحسنة بعشر أمثالھا». وفی روایة لمسلم: «کلُّ عَمَل ابن آدم یُضَاعَف، الحَسَنة بِعَشر أمْثَالھا إلی سَبْعِمِئَة ضِعْف، قال اللە تعالی: إلا الصَّوم فإنە لی وأنا أجْزِی بە؛ یَدَع شَھَوتە وطَعَامە من أجلی، للصائم فرحتان: فَرْحَة عند فِطْرە، وفَرْحَة عند لقِاء ربِّە، ولَخُلُوف فییە أطْیَب عند اللە من رِیحِ المِسْکِ». [صحیح] [الروایة الأولی: متفق علیھا. الروایة الثانیة: ڕواھا البخاری. الروایة الثالثة: ڕواھا مسلم

لە ئەبوو ھورەیرەوە ڕەزای خوای لێبێت کە پێغەمبەر صلی اللە علییە وسلم فەرمووی: خوای گەورەی بەرز وشکۆدار دەفەرموێت: «ھەموو کردەوەکانی نەوەی ئادەم بۆ خۆیەتی، جگە لە ڕۆژووگرتن نەبێت، بە دڵنیایییەوە بۆ منە ومن پاداشتی لەسەر دەدەمەوە، پاشان پێغەمبەر صلی اللە علییە وسلم فەرمووی: «ڕۆژووگرتن قەڵغانە (پارێزەرە)، بۆیە ئەگەر کەسێکتان بە ڕۆژوو بێت ئەوا با قسەی ناشیرین وناڕەوا نەکات ودەنگی بەرز نەکاتەوە بە ھاوار، وئەگەر کەسێک جوێنی پێدا یان دەیویست شەڕی لەگەڵ بکات، ئەوا با بڵێت: من بە ڕۆژووم، سوێند بە ئەو زاتەی کە نەفسی محەممەدی بە دەستە؛ بۆنی گۆڕاوی دەمی ڕۆژووگر لای خوای گەورە لە بۆنی میسک خۆشترە، وڕۆژووگر دوو خۆشی وئاسوودەیی بۆ ھەیە کە پێیان دڵخۆش وئاسوودە دەبێت: ئەگەر ڕۆژوو بشکێنێت ئەوا دڵخۆش دەبێت بە ڕۆژوو شکاندنی، وئەگەر بگاتە لای پەروەردگاری ئەوا دڵخۆشە بە ڕۆژووگرتنی» ئەمە لە (بوخاریدا) ھاتووە. ولە ڕیوایەتێکدا: «واز لە خواردن وخواردنەوە وشەھوەتی (ئارەزووی) دەھێنێت لە بەر من، ڕۆژوو گرتن بۆ منە وتەنھا خۆم پاداشتی دەدەمەوە، وچاکە کردن بە دە ئەوەندەیە». ولە ڕیوایەتەکەی (مسلم) دا: «ھەموو کردەوەیەکی نەوەی ئادەم چەند جار دەبێتەوە، وچاکە بە دە ئەوەندەیە ھەتا حەوت سەد ئەوەندە، خوای گەورە فەرمووی: «جگە لە ڕۆژووگرتن چونکە ئەوە بە دڵنیایییەوە بۆ منە ومن پاداشتی لەسەر دەدەمەوە؛ لە بەر من واز لە شەھوەتەکەی (ئارەزووەکەی) وخواردنەکەی دەھێنێت، ڕۆژووگر دوو خۆشی بۆ ھەیە کە پێیان دڵخۆش وئاسوودە دەبێت: ئەگەر ڕۆژوو بشکێنێت ئەوا دڵخۆش دەبێت بە ڕۆژوو شکاندنی، وئەگەر بگاتە لای پەروەردگاری ئەوا دڵخۆشە بە ڕۆژووگرتنی، بۆنی گۆڕاوی دەمی ڕۆژووگر لای خوای گەورە لە بۆنی میسک خۆشترە».[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ سەحیحی بوخاری

ویکیپیدیای عەربی

https://walamakan.com/1121 چیاوازی لە نێوان فەرموودەی قودسی و قورئان چیە ؟https://hadeethenc.com/ar/browse/hadith/3546#:~:text=قال%20اللھ%20عز%20وجل%20کل%20عمل%20ابن%20ادم%20لھ%20الا%20الصیام%20فانھ%20لی%20وانا%20اجزی%20بە