نەخۆشی (فیناڵکەتونوریا) یان زیادی ڕێژری فیناڵئەلانین لە خوێندا. هەڵەیەکی زگماکی مێتابۆلیزمە. بێبەش بوونە لە ئەنزیمی فیناڵئەلانین هایدرۆکسیلەیز کە دەبێتە هۆکاری گۆڕینی ترشی ئەمینی فیناڵئەلانین بۆ ترشی ئەمینی تایرۆزین لە جگەردا. زۆری ڕێژەی فیناڵئەلانین لە خوێندا دەبێتە هۆکارێکی بەرگریکەر لە بەرهەمهێنانی مێلانین(ڕەنگی پێست و قژ) لەلایەن خانەکانی مێلانۆسیتسەوە کە لە پێستداهەن. یان دەبێتە هۆکاری كەمئەنداميى ڕۆشنبير، گرفتى ڕەفتارى، و ناڕێكيى دەروونى، هەندێجار گرفتی دڵیشیان هەیە. ئەمگرفتانە لەوانەیە لە تەمەنێکی گەورەدا هەستی پێ بکرێ