عەتتار
عەتتار یان عەتار، (به فارسی: عطار) شاعیری ناسراوی فارس، ناوی تەواوی شێخ فەریدەدین ئەبووحامد محەمەد عەتتاری نەییشابووریه. عەتتار لەو کەسانەیه که له ھۆنراوە و پەخشانی فارسیدا دەستی بەرزی هەبووه و بەرهەمی زۆری فارسیی له به جێ ماوه.
ژیان
دەستکاریعەتار له ساڵی 540ی کۆچی مانگی له شاری نەیشابوور له خوراساندا له دایک بووه و پیشەی عەتتاریی(دروست کردنی دەوای گیایی) گرتوەته بەر و لەو ڕێگەوه ژیانی بردوەته سەر. عەتتار له نووسەرانی زۆر چالاکی زمانی فارسی بوه و زۆر بەرهەمی له عیرفاندا دامەزراندوه. عەتتار له ساڵی 618ی کۆچی له نەیشابووردا کۆچی دوایی کردووه و هەر لەوێدا نێژراوه.
نووسراوەکان
دەستکاری- اسرارنامه(ئەسرارنامه) که له سەر شێوازی مەسنەوی نووسراوه
- ئیلاهی نامه(الهی نامه)
- پلەکانی مەلان(منطقالطير یان مقامات طیور)
- موسیبەت نامه(مصيبت نامه)
- موختارنامه(مختارنامه)
- تەزکەرەتەلئەولیا (تذکرةالاولیا)، پەخشانێکه که ژیانی حەفتا و دوو کەس له پیاوچاکانی موسڵمانی تێدایه
- ديوانی ئەشعار
وەرگێڕان بە کوردی
دەستکاریئەم کتێبانە لە عەتتار بە زمانی کوردی وەرگێڕدراوەتەوە.
- عەتتار، محەممەد ئیبن ئیبراھیم. موسیبەتنامە، وەرگێڕانی عەبدولسەلام مودەڕیسی (خانی)، ورمێ: بکەی بڵاوکردنەوەی حوسێنیی ئەسل، ١٣٩٥.
- عەتتار، محەممەد ئیبن ئیبراھیم. مەنتیقوتتەیر، وەرگێڕانی عەبدولسەلام مودەڕیسی (خانی)، ورمێ: بکەی بڵاوکردنەوەی حوسێنیی ئەسل، ١٣٩١.
سەرچاوە
دەستکاری- شیخ فریدالدین عطار، منطقالطیر، انتشارات ماد، چاپ ۱۳۷۳
ئەم نووسەر، شاعیر یان شانۆنووس وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە عەتتار تێدایە. |