عەبدولمەلیک بن ئەبجەر کەنانی

عەبدولمەلیک بن سەعید بن حیان بن ئەبجەر کەنانی، (عەرەبی: عبدالملك بن سعيد بن حيان بن أبجر الكناني)، پزیشکێکی موسڵمانی شارەزا و زیرەک بوو، سەرەتا لە ئەسکەندەریە بوو کە لەو کاتەدا لەژێر دەسەڵاتی پاشای گاورەکان بوو، داوایی کە موسڵمانان میسڕیان فەتح کرد، لەسەر دەستی عومەر کوڕی عەبدولعەزیز موسڵمان بوو، کە ئەوکات عومەر ئەمیر بوو ھێشتا خەلیفە نەبوو، کاتێک عومەر بوو بە خەلیفە ئەمەش لە مانگی سەفەری ٩٩ی کۆچی، خوێندنی گواستەوە بۆ ئەنتاکیا و حەڕان، وە عومەری کوڕی عەبدولعەزیز پشتی پێ دەبەست بۆ پزیشکی، وە چووەتە کوفە.[١][٢][٣]

پەراوێزەکاندەستکاری