عوسمان ھەورامی
گۆرانیبێژ
(لە عوسمان هەورامیەوە ڕەوانە کراوە)
عوسمان کێمنەیی یان عوسمان گەچێنەیی ناسراو بە عوسمان ھەورامی (لەدایکبووی ١٩٣٦ لە پاوە - )، سیاچەمانەبێژی کوردە کە بە شێوەزاری ھەورامی سیاچەمانە دەڵێت.
عوسمان ھەورامی | |
---|---|
زانیارییەکان | |
ناوی لەدایکبوون | عوسمان کێمنەیی |
لەدایکبووی | ١٩٣٦ پاوە، پارێزگای کرماشان |
عوسمان ھەورامی ھەر لەمنداڵییەوە حەزی بە گۆرانی وتن ھەبووە، بەڵام لەساڵی ١٩٦٤ بە دوای بڵاوکردنەوەی یەکەم گۆرانی خۆی لە ڕادیۆی کرماشان ناوبانگی دەرکردووەتەوە. عوسمان ھەورامی لە مەریوان، سنە، سەقز، کەرکووک و ھەڵەبجە کۆنسێرتی ھەبووە. دەگوترێت ١٧٠٠ سیاچەمانەی ھەیە بەڵام بەشێکیان نەماون. عوسمان ھەورامی وەکوو یەکێک لە سیاچەمانەبێژە ھەرە ناسراو دادەنرێت.[١]
ئەو لەساڵانی ھەشتاکانەوە واز لە گۆرانیوتن ھێناوە و لە ئێستادا لە مەریوان نیشتەجێیە.[٢]
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ "پەیکەری عوسمان ھەورامی لە شاری سنە دانرا". رووداو. 15/2/2018. Archived from the original on 4ی Mayی 2019. Retrieved 4ی Mayی 2019.
{{cite web}}
: Check date values in:|access-date=
،|date=
و|archive-date=
(help) - ^ ئاژانسی ھەواڵنێریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا): ڕێزگرتن لە مامۆستای سیاچەمانەی کوردستان لە مەریوان بەڕێوەچوو (بە فارسی)، نووسراو لە ٩ی ئایاری ٢٠١٢؛ سەردان لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.