عاتیفە یەحیائاغا (Atifete Jahjaga؛ لە دایکبووی ٢٠ی نیسانی ١٩٧٥) کەسایەتی ژنە سیاسەتوانی کۆسۆڤۆییە. ئەو لە ماوەی ٧ی نیسانی ٢٠١١ بۆ ٧ی نیسانی ٢٠١٦ بووە سێیەمین سەرۆک کۆماری کۆسۆڤۆ، ناوبراو یەکەم ژنی کۆسۆڤۆیە ببێتە سەرۆک کۆماری وڵات. ئەو پێشتر جێگری سەرۆکی پۆلیسی کۆسۆڤۆ بووە.[١] ئەو لە پلەی کۆلۆنێلی ژەنەرال بووە کە بەرزترین پلەیە بۆ ژنە ئەفسەراننی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا.[٢][٣]

عاتیفە یەحیائاغا
بە ئەڵبانی: Atifete Jahjaga
لەدایکبوون (١٩٧٥-٠٤-٢٠) ٢٠ی نیسانی ١٩٧٥ (تەمەن ٤٨ ساڵ)
Gjakova، کۆسۆڤۆ
پیشەسیاسەتوان، ئەفسەری پۆلیس
پۆستەکانPresident of Kosovo
پەروەردەUniversity of Pristina، University of Leicester، George C. Marshall European Center for Security Studies، FBI National Academy، University of Pristina (1969–1999)
ئەندامی حیزبیسیاسەتوانێکی سەربەخۆ
ئایینئیسلام

عاتیفە لە ساڵی ٢٠٠٠ بەشی یاسای لە زانکۆی پریشتینا تەواوکرد. لە وەرزی خوێنندنی ٢٠٠٦-٢٠٠٧، عاتیفە پڕۆگرامێکی تایبەتی تەواوکرد لە زانکۆی لیستەر لە بەریتانیا، پڕۆگرامەکە دەربارەی بەڕێوەبردنی پۆلیس و یاسای تاوان بوو.

عاتیفە لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەی هەوڵی درووستکردنی پەیوەندی هەمیشەیی بوو لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هەروەها هەوڵی بۆ بەئەندامبوونی کۆسۆڤۆ لە یەکێتیی ئەورووپای دەدا.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Koha, "Në krye të Policisë së Kosovës, Atifete Jahjaga" ١٠ی نیسانی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. Shqip TIME.mk 16 October 2010 (accessed 6 April 2011)[بەستەری مردوو]
  2. ^ "Kush do të na udhëheq" Telegrafi.com 7 April 2011 (accessed 7 April 2011)
  3. ^ CNN, "Kosovo names key ministers" 4 March 2002 (accessed 10 April 2011) 7 October 2012 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ Ismet Jashari, "Kosovo swears in top woman cop as president" AFP 7 April 2011 (accessed 7 April 2011)[بەستەری مردوو]