شەڕانگێزی زۆرجار ئاشکرایە یان بەنائاشکرایییە، شەڕانگێزی لەوانەیە ڕووبدات لەکاتی تێکەڵاو بوونی کۆمەڵایەتی یان لەگەل تاکەکەسێکی کۆمەڵگا و زۆرجار زیانبەخشە،[١] لە مرۆڤەکان بەھۆی ھۆکاری جۆراوجۆرەوە ڕوودەدات، ئەکرێ ھەنێک جار ھۆکارەکەی بریتی بێت لە ھەستکردن بەبێ ڕێزی، ئەکرێ ھەڵسوکەوتی شەڕانگێزی بە نۆرمال ھەژمار بکرێت لە کاتی ھەستکردن بەھەڕەشە و لەژێر ھەڕەشەبوون،[٢]

ئەکرێ ھەستکردن بە تورەیی، سەرلێشێوان، نائارامی، ترس، ماندوویەتی ئەکرێ ببێتە ھۆی شەڕانگێزی، ھەروەھا شەڕانگێزی ئەکرێ وەک نیشانەی نەخۆشییەک لێک بدرێتەوە کە کاریگەری یان ئاوێتەی لەگەل پرۆسەی بیرکردنەوە ھەیە وەک سترێس و خەمۆکی، وەرەمی مێشک، Schizophrenia، یان جۆری تر حاڵەتەکانی کەسایەتی، ھەرچۆنێک بێت شەڕانگێزی ئەکرێ پەیوەندیدار بیت بە ژینگە، جینەکان، شەڕانگیزی دەتوانێ ببیتە کێشە لە پەیوەندی، خوێندن، کار و پیشە، بارودۆخی-ئابوری، یاسا.[٢]

لە ھەنێک حاڵەتدا شەڕانگێزی لەوانەیە ببیتە ھۆی ڕوودانی حاڵەتی مەترسی تەنانەت ھەڕەشە لە ژیانی کەسەکە لەوانەیە پێویست بکات پەیوەندی بەلایەنی پەیوەندیدار بکەیت گەر ھەستت بە حاڵەتەکرد لەخۆت یان کەسێکی تر.[٢]

مەترسیدەستکاری

شەڕانگێزی ئەکرێ وەک نیشانەی نەخۆشییەک لێک بدرێتەوە کە کاریگەری یان ئاوێتەی لەگەل پرۆسەی بیرکردنەوە ھەیە وەک سترێس و خەمۆکی، وەرەمی مێشک، Schizophrenia، یان جۆری تر حاڵەتەکانی کەسایەتی، ھەرچۆنێک بێت شەڕانگێزی ئەکرێ پەیوەندیدار بیت بە ژینگە، جینەکان، شەڕانگیزی دەتوانێ ببیتە کێشە لە پەیوەندی، خوێندن، کار و پیشە، بارودۆخی-ئابوری، یاسا.

لە ھەنێک حاڵەتدا شەڕانگێزی لەوانەیە ببیتە ھۆی ڕوودانی حاڵەتی مەترسی تەنانەت ھەڕەشە لە ژیانی کەسەکە لەوانەیە پێویست بکات پەیوەندی بەلایەنی پەیوەندیدار بکەیت گەر ھەستت بە حاڵەتەکرد لەخۆت یان کەسێکی تر.

لەوانەیە شەڕانگێزی ھەنێک نیشانەی تری پێوە دیاربێت وەک:

  • شڵەژان، زوو توڕەبوون
  • سەرلێشێوان و لەبیرچوونەوە
  • خەمۆکی یان گۆرانی میزاج
  • ئاستەنگی لە توانای خۆکۆکردنەوە و تەرکیز،
  • ئاستەنگی لە یادەوەری، وەک بیرکردنەوە، قسەکردن، تێگەیشتن، نوسین، خوێندنەوە
  • گۆڕان لە کەسایەتی
  • کێشە لەخەوتن

ئەکرێ شەڕانگێزی ئەم نیشانانەشی ھەبێت:

  • گۆڕان لە ئارەزووی-خواردن
  • گۆرانی ئەندازەی بیلبیلەی چاو
  • بێ ھێزییەکی نائاسایی[٢]

کۆمەڵایەتیدەستکاری

لەنێوان خێزانەکان شەڕانگێزی لەوانەیە بەشێوەیەکی بەرچاو لەناو مناڵان و ھەرزەکاران بە ئاشکرایی ھەست پێ بکرێت ھەرچۆنێک بێت خێزانەکان و پسپۆر و شارەزایی بواری تەندروستی دەتوانن کردارەکە کەم بکەنەوە نموونە: ئارام کردنەوە، ستایشکردنی بۆ کرداری جوان و چاک، و کارکردن لەسەر تەندروستی مناڵان.[٣]

چەن نموونەیەکی شەڕانگێزی فیزیکی:[٣]

  • گازگرتن
  • لێدان
  • لێدان (قاچ)

چەن نموونەیەکی شەڕانگێزی بەشێوەی زارەکی

  • وتنی ("نا" و "نەخێر" یان"نامەوێت") بەشێوەیەکی بەردەوام بە باوان یان مامۆستای قوتابخانە.
  • ھاوارکردن و قیژاندن
  • بەکارھێنانی زمانی زبر

توڕەیی و بێ ھیوابوون لە ئەنجامی شتێکی نەرێنییە کە لە ژینگەی دەوروبەر ڕوویداوە، نموونە وەک: توند و تیژی خێزانی، کێشەی کۆمەڵایەتی بوون، یان لەوانەیە لێ سەندنەوەی یارییەکانی کەبە دڵییەتی.

مناڵان لەکاتی کێشەی گەشەکردندادەستکاری

ھەنێک لە مناڵان ئەوانەی حاڵەتی (ODD یان Oppositional Defiant Disorder)[٤] ئەوە زیاتر بێزاردەبن و شەڕانگێز دەبن و دەمەقاڵێ لەگەل کەسە گەنج و پێگەیشتووەکان دەکەن تا کۆنتڕۆلی ژینگەکە بکەن، ئەو بێ ھیوایەی کە لە شەڕانگێزی دەردەکەوێ لەوانەیە ھەنێک جار ببیتە ھۆی ئازار بەخۆگەیاندن وەک: پێداکێشانی سەریان بە شتە بەھێزەکانی دەورو بەر یان بڕینی پێستیان.

تێگەیشتنی باوان یان خێزانەکان لە بارودۆخی مناڵەکە؟دەستکاری

کێشەی زۆر تووشی مناڵەکانمان دەبێت گرنگ ئەوەیە لێیان تێبگەین و لەگەڵیان بین گرنگە کەوا فێریان بکەین کە تێپەربوون بە بارودۆخی بێ ھیوایی و تورەبوون شتێکی سرووشتییە و ئەگەری ڕوودانی ھەیە و پێویستە فێریان بکەین لەجیاتی ئازار بەخۆ گەیاندن، سەرقالی دۆزینەوەی ئەو ھۆکارە بن کە لە پشت ڕوودانی بێ ھیوایی و توورەبوونەکەیە زانینی ھۆکارەکە لەلایەن باوان و شارەزایانی بواری تەندروستی یارمەتی مناڵەکە دەدات بۆ ئەوەی بەرەو باشتربوون بچێت؛ و فێرکردنی مناڵەکە کەوا چۆن بارودۆخی بێ ھیوایی و تورەبوون بەڕێوەببەن پێویستە بەشێک بێت لە پلانەکە.

چۆن خێزانەکان مامەڵە لەگەل بارودۆخی مناڵەکە دەکەن؟دەستکاری

لێرەوە چەن ڕێگەیەک ھەیە کە باوان دەتوانن ژینگەیەکی گونجاو بۆ مناڵ دروست بکەن بۆ ئەوەی حاڵەتی شەڕانگێزی لە مناڵ کەمتر دروست بێت

  • لەگەڵی بڕۆ و قسەی لەگەڵ بکە زۆر گرنگە خۆت توندوتیژی و شەڕانگێزی بەکارنەھێنی!
  • باشترین شت بکە بۆ ئەوەی ژیانی ماڵەکەت ئارام بێت، پشتگیری، ڕێز
  • دڵنیابە لەوەی ستایشی کردەوە چاک و باشەکانی مناڵەکەت دەکەیت
  • یارمەتی مناڵەکەت بدە بۆ ئەوەی ھەستەکانی دەرببرێت، دەربڕینی ھەستەکان بە ئاشکرا یارمەتی مناڵ دەدات لەھەموو تەمەنەکان
  • یارمەتی مناڵەکەت بدە بۆ ئەوەی ئارامی بکەیتەوە کاتێک ھەست بە ترس و دڵراوکێ و تورەیی دەکات
  • گرنگە بۆ مناڵەکەت ڕوون بکەیتەوە ئەنجامی کردەوەیەکی ھەڵە چییە کە ئەنجامی دەدات و بیر لەو کردەوەیە بکاتەوە کە دەیکات و ئەنجامەکەی چی دەبێت.
  • تێبینی ئەو شوێن و شتانە بکە کە وادەکات تورەیی و شەڕانگێزی مناڵەکەت بەرز بکاتەوە و لێی دووربخەرەوە.
  • قسە لەگەل کەسێکی شارەزایی بواری تەندروستی بکە و بە شێوەیەکی ڕێک تەواوی زانیارییە دروستەکان لەسەر مناڵەکەت باسبکە، وەک ئەوەی ھۆکار و ئەنجامی شەڕانگێزی مناڵەکەت چییە و چی وادەکات وا بێت وەک ھەموو ئەو خاڵانەی سەرەوە کە جێبەجێت کردووە دەتوانی زانیارییەکان ڕادەستی پزیشکی پسپۆر بکەیت بۆ پێداچوونەوە.[٣]
خزمەتگوزارییەکان بۆ مناڵان و خێزانەکاندەستکاری

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ "Aggressive behaviour | psychology". Encyclopedia Britannica. Retrieved 2021-04-27.
  2. ^ ئ ا ب پ "Aggression". Healthgrades. 2014-06-26. Retrieved 2021-04-27.
  3. ^ ئ ا ب CDC (2019-07-10). "Disability and Safety: Aggressive Behavior and Violence | CDC". Centers for Disease Control and Prevention. Retrieved 2021-04-27.
  4. ^ "Oppositional defiant disorder (ODD) - Symptoms and causes". Mayo Clinic. Retrieved 2021-04-27.