شەوانی تورکستان
شەوانی تورکستان بەسەرھاتێکی ڕاستەقینەیە نووسینی: نەجیب گەیلانی وەڕگێڕانی بۆ کوردی: ئارام قادر ،ئەم ڕۆمانە باس لە ناوەڕۆکی دەست بەسەرداگرتنی چینیەکان بۆ سەر تورکستانی ڕۆژهەڵات دەکات کە (سنجان) ی ئێستایە، وە ئەو دەست درێژیانەی کە ڕاستەوخۆ ئەیانکردە سەریان نەک هەر لە ڕووی ڕۆحییەوە، بەڵکو لە ڕووی بنەماکانی ئیسلامیشەوە هەموو هەوڵێکیان بۆ لەناوبردنی ئاینی ئیسلام بوو، بیر و باوەڕی مارکسی و شوعیەتیان بڵاو دەکردەوە، وە گۆڕینی ڕەوشت و بنەماکانی ئیسلام، چونکە دەیانزانی تا ئیسلام لەناو گەلدا بێت ئەوان شوێنیان نابێتەوە ،چیرۆکەکە شێوەیەکی تراژیدی درێژ درووست دەکات.
رووداوەکانی و بەسەرهاتەکان دەستکاری
-مصطفى دەڵیت:-
حاجییەکان هەموو ساڵێک دێن بۆ مەککە و پەرستشەکانیان ئەنجام دەدەن ،دواتریش دەگەڕێنەوە بۆ ئەو شوێنەی لێوەی هاتوون ! ئایا حەج کردن لەسەر مسوڵمانان فەرزە کە بێن و بگەڕێنەوە؟! وا گومان نابەم ...
ئەم چیرۆکە تاڵە لە وڵاتێکی مسوڵمانانە کە (تورکستان)ە و زۆربەی خەڵک نەیانبیستووە لەبارەیەوە.
داگیرکردن شتێکی کاتییە ،ڕۆژێک لە ڕۆژان نامێنێت و شەڕ و ئاژاوە کۆتایی دێت ،بەڵام ئەگەر دوژمن دەست درێژی بکاتە سەر هەستی خەڵکی و پیرۆزییەکانیان لەناوبەرێت ،ئەوە کارێکە کە لە سەروو ئارامگرتنی مرۆڤەوەیە!
ڕووداوەکان پەرەیان سەند وە تورکستانەکان خۆیان دۆزییەوە لەنێوان خراپەکان و ئەو فێڵانەی کە وڵاتانی دراوسێ لێیان کردبوون ،تەنها ڕێگا بۆ ڕزگاربوون ڕاپەڕین بوو ،بۆیە شاخەکانیان کردە قەڵغان لەکاتێکدا لە هەموو لایەکەوە تەنگیان پێ هەڵچنیبوون .
پیاوانی دڵ دامەزراو و پڕ لە باوەڕ وەک شاخی چەسپی و هەموویان بەیەک دەنگ هاواریان دەکرد (الله أكبر) کە شاخەکان لەبەری دەهاتنە لەرزین.
دەڵێم بۆچی؟
بۆچی پێشکەوتن شان بە شانی دادپەروەری و ئازادی ناڕوات ؟بۆچی جیهان دەست لەناو دەست لەگەل باوەڕبوون بە درووستکەری درووستکراوەکان ناڕوات؟
بۆچی گەلەکان ڕێک ناکەون ،بەبێ ئەوەی گەلێک هەوڵی لەناوبردنی گەلێکی تر نەدات؟
-مصطفى :- بۆچی خەڵکی حەز بە ئاشتی ناکات؟
(عوسمان باتور) کە لە تەنیشتیدا بوو وتی :-چوارچێوەی ئاشتی زۆر فراوانە گەر خەڵکی مەبەستی بێت لەناویدا بژی، ئێمەش ئاشتیمان دەست ناکەوێت بەبێ ئیسلام ، ئیسلامەتییەک ئەندامانی ڕاست بن لەگەڵ خودای گەورەدا و تێبکۆشن لەپێناو ڕێبازەکەیدا ،ئەوکاتە ئاشتی دەردەکەوێت.
سەرباری هەموو شتێک لە بەرانبەر دوو دەوڵەتی گەورەدا، کە چین و ڕووسیا بوون ئێمە دەوڵەتێکی بچووک بووین.
ئایا دەکرێت بچووکیی قەبارەی خۆمان بکەینە بەهانەیەک بۆ ئەوەی دەرگاکانمان بە ڕووی داگیرکەراندا واڵا بکەین و بێباک بین بەرانبەر گرانترین بەخششی خودا بۆ ئێمە؟
با شەڕ مانگێک..دوومانگ..ساڵێک..تا خوا بیەوێت درێژە بکێشێت بەدرێژایی تەمەنمان شەڕ دەکەین، قەدەری ئێمە وایە و هیچ چارەیەکمان نییە
سەرجاوە دەستکاری
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ "شەوانی تورکستان - Google Search". www.google.com. Retrieved 2023-05-19.