شێرلی مەکلین بیتی (لەدایکبووی ٢٤ی نیسانی ١٩٣٤)[١] خانمەئەکتەر، گۆرانیبێژ، نووسەر، چالاکوان، سەماکەری پێشووی ئەمریکییە.[٢][٣] ئەو چەند خەڵاتێکی بەدەستھێناوە، لە نێویاندا یەک جار خەڵاتی ئۆسکار، پێنج جار خەڵاتی گۆڵدن گلۆب، خەڵاتێکی خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم، دوو جاریش بۆ خەڵاتی بافتا.

شێرلی مەکلین
بە ئینگلیزی: Shirley MacLaine
لەدایکبوون (١٩٣٤-٠٤-٢٤) ٢٤ی نیسانی ١٩٣٤ (تەمەن ٨٩ ساڵ)
ڕیچمەند، ڤیرجینیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ناوی کاتی لەدایکبوونShirley MacLean Beaty
باوکIra Owens Beaty
دایکKathlyn Corinne Maclean
خوشک و براوارن بیتی
ھاوسەرSteve Parker
منداڵSachi Parker
زمانی زگماکیئینگلیزیی ئەمریکی، ئینگلیزی
زمانەکانی ئاخاوتنئینگلیزی
زمانی نووسینئینگلیزی
پەروەردەWashington-Liberty High School
شوێنی کارویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
دەستپێکی چالاکی١٩٥٥
ئەندامی حیزبیحیزبی دیموکرات
ئایینBaptists
بەکارھێنانی دەستچەپلەر
وێبگەhttps://shirleymaclaine.com/
Documentation files atSAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts

شیرلی لە ڕیچۆمۆند، ڤیرجینا لە دایکبووە، سەرەتای کارەکانی وەک ئەکتەر لە تەمەنی نەوجەوانیدا بوو کاتێک بەڕۆڵی کورت بەشداری دەکرد. لە ساڵانی ١٩٥٣ و ١٩٥٤، لە دوو شانۆگەری بەناوەکانی (من و جۆلێت) ھەروەھا (یاری بێجامەکە) بەشداریکرد.[٤] دوابەدوای تێپەڕاندنی ئەم قۆناغەش، شیرلی لە ساڵی ١٩٥٥ لە فیلمێکی کۆمێدیای ڕەش بەناوی (The Trouble With Harry)، بۆیەکەمینجار وەک ئەکتەری سەرەکی دەرکەوت، بەھۆی ئەم فیلمەوە خەڵاتی ئەستێرەی نوێی ساڵی بەدەستھێنا لە خەڵاتەکانی گۆڵدن گلۆب. لە ساڵی ١٩٨٣، بەھۆی بەشداربوونی لە فیلمی Terms of Endearment، خەڵاتی باشترین خانمەئەکتەری پێدرا لە خەڵاتەکانی ئۆسکار.[٥]

لە پاڵ نواندن، ئەوا شیرلی چەند کتێبێکیشی نووسیوە لە بارەی بابەتەکانی مێتافیزیک، ڕۆحانی، ھەروەھا دووبارە لەدایکبوونەوە و ژیان (فەلسەفەی ئایینی). لە ساڵی ١٩٨٣، کتێبێکی لەبارەی بیرەوەرییەکانی لەژێر ناونیشانی (Out on a Limb) بڵاوکردەوە.[٦][٧]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Walsh, John (September 1, 2012). "Shirley MacLaine: Tough at the top". The Independent. Retrieved June 1, 2015. {{cite news}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  2. ^ O'Connell, Michael (January 30, 2012). "'Downton Abbey' Adds Shirley MacLaine for Season 3". The Hollywood Reporter. Retrieved January 31, 2012.
  3. ^ Itzkoff, Dave (March 3, 2013). "Shirley MacLaine to Return to 'Downton Abbey', but Others Are Leaving the Series". The New York Times. Retrieved January 1, 2014.
  4. ^ "Shirley MacLaine". Playbill.com. Retrieved May 7, 2020.
  5. ^ Cabe, Matthew. "High Desert history: Shirley MacLaine's 99-yard touchdown run". VVdailypress.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-14.
  6. ^ Mobley-Martinez, T. D. "Do the work and get on with it: Actress Shirley MacLaine". Santa Fe New Mexican (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-14.
  7. ^ Haederle, Michael (February 6, 1992). "School Founder Listened to That Little Voice". Los Angeles Times. Retrieved May 12, 2015.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری